<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
دەزانن موسوڵمانی گێل بەکێ دەوترێ...؟!!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

دەزانن موسوڵمانی گێل بەکێ دەوترێ...؟!!

ن/ باوکی سەیید

موسوڵمانی گێل ئەوەیە کە وا دەزانێ خوا پەرستی تەنھاو تەنھا بەندایەتی خوای تاقانەیەو ئیتر دونیا لافاو بیبات و وێران ببێت، ئەم گوێ نەداتێ و بڵی خوا خۆی باشتر دەزانێ، وە دەستی بەرەو ئاسمان بەرز بکاتەوەو بڵێ خوایە خۆت بەھانایانەوە وەرە. ئیتر لەپاڵ ئەم موسڵمانەدا دەیان کەس بخنکێن و لە برسا بمرن و سوکایەتییان پێ بکرێ.. ئەوە ئیشی ئەو نییەو نابێ خۆی ماندوو بکات..!!

پاشان ئەم موسڵمانە پێنج فەرزە لە مزگەوت و ھەفتانە بەرۆژووەو جێبەجێکاری ھەموو سووننەتەکان بە ریش و سیواک و ..ھتد.... ئەگەر سەد ساڵ قورئان لە پەنجەرەی مزگەوتەکاندا تۆزی گرتبێت و قورئان بوبێتە نیشانەی مەرگ و خوێندنەوەی لە پرسەکاندا، ئەگەر برا موسوڵمانەکەی کە بە پێوەری شەرع برای ئەون ئەگەرچیش لە و پەڕی دونیاوە بن، قەتڵ و عام بکرێن و سوکایەتیی و دەست درێژیی بکرێتە سەر ناموس و شەرەفی خوشکەکانی.. ئەم لێرەوە دەبێ بڵێ لاحول ولاقوە الاباللە....!!!! یان ئەو موسڵمانەیە کە ناوێرێ یان لە ترسا یان لە برسا بەتەنھا وشەیەک رەخنە لە دەسەڵاتداران بگرێ، ئیتر دەسەڵاتداری حکومی بێت یان حزبەکەی بێت و نەوێرێ پێی بلێ ژێر چاوانت کلی پێوەیە..

بۆیە ھەموو جار مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمموود دەیفەرموو: خوا موسوڵمانی گێلی خۆشناوێ..

ماویەتی...

   ‌ 1136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook