<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
وەڵامی ھێرشە ناڕەواکەی پەیجی حوکمی بەناو عەقڵ..!!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

وەڵامی ھێرشە ناڕەواکەی پەیجی حوکمی بەناو عەقڵ..!!

دوای ئەوەی دوێنێ بەرواری ٩ی زیلحییجەو ٩ / ١٠ / ٢٠١٤ زایینی، پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە ھەڵوێستێکی دیندارانەو موسوڵمانانەیدا روونکردنەوەیەکی لەسەر بەرنامەی بەرنامە نووسی کە سەرتاپای بەرنامەکە سووکایەتی بوو بە بەھاکانی ئیسلام و ئەھلی ئیسلام زۆر بێ شەرمانە گاڵتەیان بە ھەندێ رەوشت و بەھاکانی ئیسلام دەکرد: وەک/

- وشەی (سلام علیکم) کە دەقی پیرۆزی ئیسلامی لەسەرەو یەکێکە لە رەمزەو شەعائیری ئیسلام.

- گاڵتە کردن بە ڕیش.. کە سوونەتێکی پیرۆزی ئیسلامەو سەرجەم پێغەمبەران و پێرەوانی ئایینە ئاسمانییەکان خاوەن ڕیش بوون بە ئێستاشەوە..

- گاڵتە کردن بە (حور العین).. ئەمەش خۆی بۆخۆی نەصی قطعی لەسەرەو قورئان ئاماژەی پێکردووە.. کە بەئاشکرا سووکایەتییان پێ دەکرد..

- گاڵتە کردن بەروکن و چڵەپۆیەی ئیسلام کە جیھادە..

ئێمە لە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموودەوە تەنھاو تەنھا داوای ئەوەمان کرد کە ھەردوو وەزارەتەکەی ئەوقاف و رۆشنبیری سنوورێک بۆ ئەو زمان درێژیی و گاڵتەکردنە بە بەھاکانی ئیسلام دابنێن و لەوە زیاتر لە ژێر پەردەی بەناو داعشدا سووکایەتی بە ئیسلام و بەھاکانی نەکرێت.. 

لە کاردانەوەی ئەم ڕوونکردنەوەمان پەیجی حوکمی عەقڵ کە پەیجێکی ئیلحادیی و کوفریە، زۆر دوور لە عاقلیەوە ئێمەیان تۆمەتبار کردووە کە گوایا ئێمە داعشین و کار بۆ داعش دەکەین، وە لە کۆمێنتەکانیشدا ھاتووە کە گوایا ئەم بابەتەی ئێمە بەرگرییە لە گروپی داعش، ئێمە چەندین جار ئەوەمان ڕوونکردۆتەوە کە ھەرگیز لەگەڵ ئەو شەڕە نەگریس و نەھامەتیانەدا نەبووین کە لەم دواییانەدا کەس نەیزانیی چۆن و چ دەستێک بەڕووی کوردستانیدا ھێنان.!! دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە نەک لەگەڵ شەڕو نەگبەتی و نەھامەتیی گەلی کوردستاندا نین دژی ھەر سووکایەتیەکین کە بە مرۆڤایەتی بکرێت ئیتر ئەو مرۆڤە موسوڵمان بێت یان مەسیحی یان ھەر دینێكی تری ھەبێت.. ئێمە داعش نین و کار بۆ داعشیش ناکەین.. ئێمە بەرگری لە دین و ئەخلاق و رەوشتی ئەم میللەتە موسوڵمانە دەکەین کە سەدان سالە باوەشی بۆ ئیسلام کردۆتەوە، ئەوە ئێوەن نامۆن بە ئەخلاق و رەوشتی ئەم گەلە دیندارە کە ھەر رۆژەی لەژێر ناوێکدا ھێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر ئیسلام و ئەھلی ئیسلام..

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood

٩ی زیلحیججەی ١٤٣٥ی کۆچیی 

٩ / ١٠ / ٢٠١٤ زایینی

   ‌ 1136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook