<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
لە ساتە وەختی وەفاتی برای دڵسۆزو بەشەرمم کاک نەجمەدینی مالیە..!!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

لە ساتە وەختی وەفاتی برای دڵسۆزو بەشەرمم کاک نەجمەدینی مالیە..!!

دۆستان و ئازیزانمان ماڵئاواییمان لێ دەکەن و بەڵام بەداخەوە..!!

مردن فەرمانێکی خواییەو ھەموو لە ئاستیدا ملکەچین.. بەڵام ئەوەی جێی قسەو باس و گلەییە ئەوەیە کە ئێمەی ئوممەتی محمد (صلی اللە علیە وسلم) شانازی بەبەرنامە جوان و قەشەنگەکەی ئیسلام و فەرموودە نازدارەکانی پێغەمبەرەوە دەکەین و خۆمان بەوە ناساندووە کە شوێن کەوتەو جێ پێ ھەڵگری ئەو نازدارەین..؟!! بەڵام ئایا لە راستیدا وایە .؟ ئایا ئێمەی موسوڵمان بەبەزەیی و بە سۆزین بەرامبەر بە براکانمان لە خۆشیی و ناخۆشیدا.؟ ئایا وەک نمونە موسڵمانێکی سەردمی جیلی زێرین دەژین.؟ ھەر ھیچ نەبێ زۆر لەوە کەمترانە دەژین.؟ ئایا ئەم سەردەمی عەولەمەیە تەئسیرو رەنگی ژەنگاوی خۆی بەسەرمانەوە بەجێ نەھێشتووە.؟ ئایا کام یەک لە ئێمەی موسڵمان مانگی جارێک یان ٣ سێ مانگ جارێ ، یان ٦ شەش مانگ جارێ ، یان ھەر ھیچ نەبێ ساڵی جارێک ماڵی براکانمان بەسەر دەکەینەوە و لە خۆشیی و ناخۆشییان دەپرسین.؟! مەگەر ئێمە ئیددعاو خۆمان بە قودوەی خەلکانی ڕی لابوو نازانین.؟ مەگەر ئێمە بە بانگخوازو مەلاو سەرجەم توێژەکانەوە حەقمان نیە جێ پێی پێغەمبەری نازدار ھەڵبگرین و بە عەمەلی بۆ بەرامبەرەکەمانی بسەلمێنین کە ئێمە نمونەی ئەو جیلە زێرینەین کە پێغەمبەری نازدار پەروەردەی کردن و تا ئێستاش قورئان و مێژووش باسیان لێوە دەکات و شانازییان پێوە دەکەن.؟ مەگەر ئێمەی ئیسلامیی و موسڵمان واجب و ئەرکی سەرشانمان نیە کە یەک بە یەک لە براو خوشکەکانمان بپرسینەوەو لە خۆشیی و ناخۆشییان بەشدار بین.؟؟ 

لە وەفاتی برای دیندارو دڵسۆزو دۆستی دێرینی باوکی ئازیزم و پیاوی بێدەنگ و کارام لە کاری ئیسلامییدا کاک نەجمەدینی مالیە خۆم بەشەرمەزار دەزانم کە نەمتوانی دوای ئەو ھەموو تێکەڵیی و کارکردنەمان پێکەوە لە کاروانی پیرۆزی کاری ئیسلامیدا بۆ یەکجاریش بە ماڵ و منداڵەوە بچمە ماڵیان و وەک وەفایەک بۆ ماندووبونەکەیی و ئەرکەکانی کە کێشاویەتی لەو پێناوەدا.. من بە راشکاوانە دەیڵێم و دووپاتی دەکەمەوە کە خەجاڵەتم و داوای لێبوردن لە خۆیی و خانواده ی بەرێزی دەکەم..؟ بێگومانم ئێستا زمانی حاڵی کاک نەجمەدینی دڵسۆزم بە زۆرێک لە براو ھاوکارەکانی سەردەمی بزووتنەوایەتی خۆی دەڵێ ئایا من چەندین ساڵە ئێوەم نەبینیوه و سەردانتام نەکردووم ئێستا خێرە لە مزگەوت بۆم کۆبوونەتەوە..؟! زۆر بەتاسەوەم و زۆریش دڵنیگەرانم بۆ موسوڵمانیەتی ئەمرۆی ئێمە کە زۆر دوورین لە پەیامی ئەسڵی ئیسلام و پەیامە پڕ لەدادو سۆزییەکەی محمدی پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وآلە وسلم) ، موسوڵمانینە بانگخوازان و مامۆستایانی ئایینی مەگەر پێغەمبەری قودەو سەردارمان ھەمووجار لەکاتی نوێژەکاندا سەیری ریزەکانی نوێژی دەکردو کێی لێ دیار نەبوایە ھەواڵی دەپرسیی و دەیفەرموو بۆ ئاگادارتان نەکردووم لە حاڵی فڵانە کەس تا سەردانی بکەم..؟! ئەوە سەروەرمان و قودوەمان و ئەوەش حاڵی ئێمەی ئەمرۆ.. پێتان قورس و گران نەبێت کە بڵێم موسوڵمانی راست و حەقیقی بەرەو لای خوا چوونەتەوەو زۆر بەکەمی ئەوانەی کە جێ پێی نازداریان ھەڵگرتووە ئێستا لەم زەمەنە پڕ لە فیتنەو موسیبەتاویەدا مابنەوە..!! ھەزاران سڵاو رەحمەت لە رۆحی پاکی پیاوی بە ئەدەب و بە حەیاو شەرمنی کاروانی ئیسلامیی کاک نەجمەدینی مالیە..

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود


   ‌ 1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook