<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
لای ئێمەی ئیسلامیی: زوڵم ھەر زوڵمە ھەرکەس و ھەر لایەنێک ئەنجامی بدات...!!!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

کورتە وەڵامێک بۆ ھەندێ لە خوێنەرانی پەیجەکەمان کە تۆمەتبارمان دەکەن..!!

لای ئێمەی ئیسلامیی: زوڵم ھەر زوڵمە ھەرکەس و ھەر لایەنێک ئەنجامی بدات...!!!

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

لەم سەرو بەندەدا کە ھەر رۆژەی ڕووداوو کارەساتێکی دڵتەزین ڕوو دەدات و مرۆڤایەتیش بەگشتیی لە ئاست ئەم ڕووداوانەدا سەرسام و دەستەو سان لێی وەستاوەو زەرەر مەندی گەوەرەش خەڵکی داماوو رەش و ڕووتە، بەتایبەت ژن و منداڵ.. بەرێزان / زوڵم ھەر زوڵمە ھەرکەس و ھەر لایەنێک ئەنجامی بدات، چ موسوڵمان ئەنجامی بدات یان مەسیحیی یان یەھودیی.. سوێند بەخوای گەورەو پەروەردگار ئەم ئایینی ئیسلامە بۆ ئاوەدانیی و ھێمنیی و ئاشتیی سەر زەویی ھاتووەو بە تێکڕاو بێ جیاوازی لە نێوان سەرجەم مرۆڤەکان و ئاییندارەکانیشدا بەڵام بەپێی نەھج و بەرنامەیەک کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆی دا ڕشتوون.. بەڵام لەبەر نەبوونی کەسانی شارەزاو پسپۆر و لێھاتوو، یان کەسانی پسپۆرو زاناو دانا ھەن بەڵام لەبەر بێدەنگی و دەستگرتن بەکڵاوی با نەبردوویانەوە رۆژ بەرۆژ ئەم ئوممەتە بەرەو لە ناوچوون و سەدان کارەساتی نامرۆڤانە دەبێتەوە،، رۆژێک لە سوریا خەڵکی موسوڵمان و دینداری ئەو وڵاتە ڕووبەڕی قەتڵ و عام دەبێتەوە، رۆژێ لە فەلەستین و رۆژێ لە عێراق و دواکاتیش ھاتە ناو کوردستان و ئەو شەڕە نەخوازراوە ڕوو بەڕووی ئەم گەلە بەش مەینەتییە بوویەوەو ئێستاش دەیڵێین و دەیڵێنەوە کەس نەیزانی چۆن ھاتوو بۆچی ھاتوو کێ لە پشتی ئەم گەمە سیاسییە بێ رەحم و بێ ویژدانەوەیە..؟؟ لەعنەتی خوا لەو کەس و لایەنانە بێت کە ئەم شەڕەیان تووشی کوردستان کردو رۆڵەی بێ مەعاش و قوڕ بەسەری ئەم کوردەیان بە کوشت دا..!! زوڵم کردن لە ھەر مرۆڤێک ئیتر ئەو مرۆڤە موسوڵمان بێت یان مەسیحی یان یەزیدیی خوا لەکەسی قەبوڵ ناکات و ھەر لەم دونیا زاڵم و خوێنرێژان و ئابڕوبەران ریسوا دەکات,!! خوای گەورەو خالقی ئەرزو ئاسمان لە ھەموو شتێک زیاتر ڕقی لە زوڵم و خوێنرشتنە..!! ئەوەتە لە فەرموودەی قودسیدا ھاتووە کە خوای گەورە زوڵمی لەسەر خۆی حەرام کردووەو قەبوڵیش ناکات ھیچ کەس لە بەندەکانی زوڵم و تاوانی نامرۆیانە ئەنجام بدەن.. بۆیە ھەر کە زاڵمی گرت ئیتر دەست بەرداری نابێت و ڕیسوای دەکات..! ئازیزان/ یاسایەک لای ئێمەی ئیسلامیی ھەیە کە زانایانی راستگۆو حەقبێژی ئەم ئووممەتە فەرموویانە: خوای گەورە بە حکومەتێکی کافری عادل و راستگۆو حەق ڕه وا رازییەو پایەداری دەکات،، بەڵام ھەرگیز بە حکومەتێکی ئیسلامیی زاڵم و ستەمکارو درۆکار رازی نابێت و لە ناوی دەبات..!! بۆیە بەلای ئێمەوە ئەم ڕووداوانەی کە ڕوو دەدەن ھەمووی باجی بێ سەریی و بێ کەسیی ئووممەتی ئیسلامەو لەو بێ کەسییەدایە ھەموو کەس بووەتە کەس و موفتیی و خاوەن بەیداخی خۆی..!! بەتایبەت لە کوردستانی خۆیشمان کوا پێگەو مەکانەتی زانایان لەم ڕووداوانەی کە ڕوو دەدەن،، کوا قورساییان و کوا ھەڵوێستی ڕوونیان، کوا قورسایی فەتواو مەکانەتی فەتوایان..؟؟ ھەر مەلاو زانایەک و ھەر حزب و لایەنێک بۆ قازانجی حزبەکەی فەتوایەکی سووک و بێ رەواج فرَێ دەدات بەبێ ئەوەی کەس گوێیان لێ بگرێت..!! لەگەڵ رێزو حورمەتم بۆ ھەموو زانایانی عەمامە پاک و سپیی و بەرزەکان.!! خەڵکی حەقی خۆیانەو دەپرسن ئەگەر لەم وەزعە ئاڵۆزه ی کوردستان کە رۆژانە بەدەیان پێشمەرگەی گیرفان خاڵی قوڕ بەسەر دەکوژرێ کوا بۆ بەڕوونی و بە ئاشکرا سەرکردایەتیی و مەکتەب سیاسیەکان و مەکتەبی زانایان پێشی خەڵکانی خۆیان نەکەوتن و بەشداری فیعلی ئەو جەنگانە بکەن..!؟؟ ئەمە پرسیارێکەو خەڵکی رۆژانە لە ئێمەو سەرجەم ئیسلامییەکانی دەکەن..؟؟ بۆیە لێرەوە دەیڵێنەوە خوا زاڵمان و بکوژانی بەناحەقی مرۆڤایەتی لە ھەر شوێنێکی ئەم دونیایە ریسوا بکات و خاک و ئاوی کوردستانی ئازیزمان لە ھەر دەستدرێژیی و زوڵم و ناحەقییەک بپارێزێ و عیززەت و مەکانەتی زانایان و ئەھلی عیلم و مەکانەتی فەتوا لە کوردستان بگەرێنێتەوەو راستگۆو راست بێژ بین لەگەڵ خوامان و میللەتەکەمان...

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

   ‌ 1028 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook