<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
رۆژوو له‌و شوێنانه‌ی رۆژیان زۆر درێژه‌..!
مامۆستا كرێكار

رۆژوو له‌و شوێنانه‌ی رۆژیان زۆر درێژه‌

هه‌موو ساڵێك له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ی ره‌مه‌زاندا له‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌.. لاریی و گله‌ییمان له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی نییه‌، چونكه‌ ده‌شێت كه‌سانێك بپرسن كه‌ ئه‌و زانیارانه‌یان پێ نه‌گه‌یشتبێت.. بەڵام ئه‌ركی هه‌موومانه‌ به‌ زۆرترین رێژه‌ بڵاوی بكه‌ینه‌وه‌و گوێ له‌ فه‌توای نامۆ (شاذ) نه‌گرین، كه‌ ده‌ڵێت مادام رۆژ درێژه‌ رۆژانی ره‌مه‌زانی مه‌ككه‌ بكه‌ به‌ پێوه‌رو له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌ڕۆژوو به‌.. ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی زۆر به‌ڵگه‌ی شه‌رعییه‌، بۆیه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ كاری پێ ناكرێت.. والله اعلم ..

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وەڵامی ئه‌مسالیشمانه‌ (١٤٣٧ك ـ ٢٠١٦ز)

الحمدلله رب العالمین والصلاة والسلام علی‌ رسوله الأمین محمد وعلی‌ آله وصحبه أجمعین.. أما بعد

رۆژووی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ خۆریان لێوه‌ هه‌ڵدێت و لێیانه‌وه‌ ئاوا ده‌بێت، فه‌رزه‌و پێویسته‌ بیگرن. ده‌بێت له‌ سپێده‌ی به‌یانییه‌وه‌ تا خۆرئاوابوون خۆیان له‌و ره‌فتارانه‌ بگرنه‌وه‌ كه‌ رۆژوو ده‌شكێنێت له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌و ره‌حه‌تبوونی جنسیی و ئه‌وی له‌ حوكمیاندایه‌. چونكه‌ خوای كاربه‌جێ فه‌رموویه‌تی : (وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الابيض من الاخيط الاسود من الفجر ثم أتموا الصيام الى الليل) البقره‌/١٨٧ واته‌: شه‌وان بخۆن و بخۆنه‌وه‌ تا ئه‌و ساته‌ی هیڵی تاریكایی شه‌و له‌ هێڵی رۆشنایی سپێده‌ جیا ده‌كرێته‌وه‌، پاشان تا هاتنی شه‌و به‌رۆژوو بن.. فه‌رمانه‌كه‌ رۆشنه‌ كه‌ مادام شه‌وو رۆژ لێك جودا ده‌كرێنه‌وه‌، ده‌بێت رۆژووه‌كه‌ بگیرێت، ئه‌گه‌رچی رۆژه‌كه‌ بیست سه‌عات و زیاتریش بخایه‌نێت. وه‌كو ئێستای ئێمه‌ بۆ نموونه‌ له‌ نه‌رویج كه‌ یه‌كه‌مین رۆژی ره‌مه‌زانه‌كه‌مان بیست سه‌عاته‌و تا كۆتایی مانگه‌كه‌ش رۆژ درێژتر ده‌بێت .. 

بەڵام كه‌ كه‌سێك له‌م شوێنانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بێت و دواتر ناتوانێت رۆژووبوونه‌كه‌ی ته‌واو كات، چ له‌به‌ر زۆر برسێتی یان له‌به‌ر زۆر تینوێتی یان له‌به‌ر شه‌كه‌تبوون و ماندووبوونێكی زۆر، ئه‌مانه‌ به‌ زانینی حاڵه‌تی خۆی، یان ده‌ترسێت تووشی نه‌خۆشییه‌ك ببێت، ئه‌مه‌ش به‌ رای خاوه‌ن زانیاریی و ئه‌زموون، بۆی هه‌یه‌ رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت بەڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌ تا نه‌كه‌وێته‌ حاڵه‌تی دژواریی نه‌خۆشیی و مه‌رگه‌وه‌، ئیتر ده‌ست له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرێت.. چونكه‌ خوای كارزان ئه‌ركی له‌سه‌ر كه‌س له‌ توانای به‌ده‌ر فه‌رز نه‌كردووه‌، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: (لا یُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْساً إِلَّا وُسْعَهَا) البقره‌‌/٢٨٦ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (وَمَا جَعَڵ عَڵیْكُمْ فِی الدِّینِ مِنْ حَرَجٍ) الحج/٧٨ واته‌: خوای گه‌وره‌ نایه‌وێت له‌ دیندارییتاندا ناڕه‌حه‌تتان كات.. ئه‌م كه‌سه‌ی رۆژووه‌كه‌ ده‌شكێنێت فه‌رزه‌ له‌سه‌ری پاش ره‌مه‌زانه‌كه‌ ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌ پێ نه‌بووه‌ بگرێته‌وه‌. خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێ: (فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْێصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَڕیضاً أَوْ عَڵی‌ سَفَرٍ فَعِدَّه‌ٌ مِنْ أَیَّامٍ أُخَرَ) البقره‌/١٨٥واته‌: هه‌ر كه‌سێكتان گه‌یشته‌وه‌ مانگی ره‌مه‌زان با به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مما ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌خۆشه‌ یان له‌ سه‌فه‌ردایه‌، با له‌ رۆژانی دوای ره‌مه‌زانه‌كه‌دا بیگرێته‌وه‌ ..

ئه‌مما ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنانه‌ن كه‌ شه‌ش مانگ شه‌وه‌و شه‌ش مانگ رۆژه‌ وه‌كو موسوڵمانانی باكوری نه‌رویج و سوید و فنله‌نداو ئایله‌نداو كه‌نه‌دا (له‌م ساڵه‌دا) یان له‌ پۆڵ (قوتب)ی باشوورن (ئوسترالیاو نیوزیله‌نداو هاوشێوه‌یان.. له‌ ساڵانی تری پێچه‌وانه‌ی باكووردا) ده‌بێت كاته‌كانی نوێژو رۆژوویان به‌ پێی كاتی شه‌ووڕۆژی نزیكترین ناوچه‌وه‌ لێیان دیاری بكه‌ن كه‌ شه‌وورۆژیان هه‌یه‌.. به‌ڵگه‌ی ئه‌م مه‌زه‌نده‌ (ته‌قدیر) كردنه‌ش ئه‌و ریوایه‌ته‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا صَڵّی الڵّهُ عَڵیْهِ وَسَڵّمَ باسی ده‌ججالی بۆ یاوه‌ران ده‌فه‌رموو، عه‌رزیان كرد: (ما لبثه فی الأرض) واته‌: چه‌ند له‌سه‌ر زه‌مین ده‌مێنێته‌وه‌؟ فه‌رمووی (أربعونَ ێومَاً، ێومٌ كَسَنَة، وَێومٌ كَشَهرٍ، وَێومٌ كَجُمُعَة، وَسَائِرُ أیَّامِهِ كَأیَّامِكُم) واته‌: چل رۆژ، رۆژێكیان به‌قه‌ده‌ر ساڵێك ده‌بێت، رۆژێكی تریان به‌قه‌ده‌ر مانگێك ده‌بێت، رۆژێكی تری به‌قه‌ده‌ر هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، رۆژه‌كانی تری هه‌ر وه‌كو ئه‌م رۆژانه‌ی ئێوه‌ ده‌بێت. عه‌رزیان كرد: (یا رَسُوڵ اللهِ، الیومُ الذی كَسَنَة أَێكفِینَا فِیهِ صَلاة ێومٍ) واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئایا له‌و رۆژه‌یاندا كه‌ به‌قه‌ده‌ر ساڵێك درێژه‌، نوێژی یه‌ك رۆژی تێدا بكه‌ین به‌سه‌؟ فه‌رمووی (لا، أقدِرُوا ڵهُ قَدرَهُ) واته‌: نه‌خێر، كاتی نوێژه‌كانی مه‌زه‌نده‌ (ته‌قدیر) ده‌كه‌ن (موسلیم گێڕاوێتیه‌وه‌).

ئه‌مه‌ پوخته‌ی فه‌توای ژماره‌ (٢٧٦٩) گه‌وره‌ زانایانی حه‌ره‌مه‌ینه‌، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئێمه‌ش كاری پێده‌كه‌ین والحمدلله‌ ..

وصلی‌ الله علی‌ سیدنا محمد وعلی‌ آله وصحبه أجمعین

نوسینی: مامۆستا كرێكار

٢٩ی شه‌عبانی ١٤٣٧

٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦

   ‌ 35030 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/06/2016
Facebook Twitter Print Addthis

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook