<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
ده‌ پرۆژه‌ی خێری ئه‌م ده‌ ڕۆژه ‌(زولحیججه‌)
نۆمینه‌ی‌ حاجیان


ده‌ پرۆژه‌ی خێری ئه‌م ده‌ ڕۆژه ‌(زولحیججه‌)

نوسینی‌:  کوڕی خاك

وَالْفَجْرِ* وَلَيَالٍ عَشْرٍ * وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ* وَاللَّيْلِ إِذَا يَسْرِ* هَلْ فِي ذَلِكَ قَسَمٌ لِّذِي حِجْرٍ. [الفجر: ١-٥]. 
لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵده‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوا.. له‌ باشترین ڕۆژه‌کانی خوا. 

وریا به‌ ئه‌ی برای ڕێی خودا. 
باشترین مۆڵه‌ته‌ له‌ ژیانت. 
لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ خوا.. له‌ باشترین ڕۆژه‌کانی خوا. 
بیر بکه‌وه‌.. ئه‌م ڕۆژانه‌ چاکترن له‌ دوا ده‌یه‌می مانگی ڕه‌مه‌زان!! 
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ما من أيّام العمل الصالح فيها أحب إلى الله من هذه الأيام، يعني أيّام العشر، قالوا: يارسول الله ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: ولا الجهاد في سبيل الله إلاّ رجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذلك بشىء. 
دیقه‌ت بده‌! هه‌واڵه‌کانی وتیان: له‌ جیهادیش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا؟! 
به‌ڕاستی هه‌لێکی به‌ به‌هایه‌. 
مۆڵه‌تێك هه‌تا بتوانی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵده‌یته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوا. 
هه‌لێك بۆ به‌ ده‌ستهێنانی چاکه‌کان، که‌ ناژمێرێن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی گوناهه‌کانت بکات، ئه‌وانه‌ی کردوونت. 
هه‌لێك بۆ چنگکه‌وتنی چاکه‌کان که‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێک هه‌موو ماڵ و ژیانی و گیانی ده‌به‌خشێت له‌ جیهادا. 
هه‌لێك بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ئیمان له‌ دڵتدا.. 

چیت ئاماده‌ کردووه‌ بۆ ئه‌م ده‌یه‌ و به‌ نیازی چی بکه‌ی؟؟ 
ئه‌گه‌ر باسه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ گرنگه‌ وه‌ک بۆم باس کردی: 
بۆیه‌ پێویسته‌ تێروانینێکی ڕوونت هه‌بێت بۆ کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی دیاریکراو، هه‌تا پێیان هه‌ڵسی و دواتریش له‌ کۆتایی له‌ سه‌رکه‌وتووه‌کان بیت.. 
وازبهێنه‌ له‌ خاووخلیچکی و پاڵدانه‌وه‌، به‌ڵکوو هه‌ده‌فی خۆت دیاری بکه‌. 

ئه‌م پرۆژانه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م، نایخه‌مه‌ ڕوو ته‌نیا بۆت، به‌ڵکوو له‌سه‌رتی پێویست ده‌که‌م.. 
ئه‌نجامی بده‌ ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌ڕه‌تیش بێت له‌ ژیانت: 

پرۆژه‌ی خه‌تمی قورئان: 

وَنُنَزِّلُ مِنَ القُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلاَّ خَسَاراً[الإسراء:٨٢].. 
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت"من قرأ حرفا من كتاب الله فله به حسنة والحسنة بعشر أمثالها لا أقول آلم حرف ولكن ألف حرف ولام حرف وميم حرف.".. (له‌ هه‌ر پیتێکی ده‌ خێری تێدایه)‌. 
پێویسته‌ خه‌تمێکی ته‌واو بکرێت له‌م ده‌یه‌دا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌.. به‌بێ وه‌ستان. 
له‌و کاته‌ی تۆ قورئان ده‌خوێنی.. ئایه‌ته‌کانی شیفا دابه‌زێنه‌ سه‌ر دڵه‌که‌ت. 
بگه‌ڕێ له‌ ده‌رمانێک بۆ دڵه‌که‌ت له‌ قورئان.. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایه‌تێک تێبفکره‌.. به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ هه‌موو وشه‌یه‌ک.. له‌گه‌ڵ هه‌موو پیتێك. 
بۆ ئه‌وه‌ش خه‌تمێکی قورئان بکه‌ی، له‌سه‌رته‌ هه‌مو ڕۆژێک سێ جوزم بخوێنیته‌وه‌. 
بۆ ئه‌وه‌ش هان بدرێی مژده‌ت ئه‌ده‌مێ که‌ سێ جوزم(جزء) له‌ حیسابی پیته‌کان به‌ ده‌ هێنده‌ ده‌کاته‌ نیو ملیۆن چاکه‌ ڕۆژانه‌. 
که‌واته‌ خێراکه‌ ده‌ستپێ بکه‌ و نیو ملیۆن چاکه‌ ڕۆژانه‌، ده‌ستکه‌وتێکه‌ بۆت ته‌نها له‌ قورئانخوێندنه‌وه‌. 
پاشان ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ که‌ له‌م ڕۆژه‌ به‌ فه‌ڕڕانه‌ پاداشتی کرده‌وه‌کان زیاتر ده‌بن. 
قورئان و ملیۆنه‌ها چاکه‌.. ده‌ی خێراکه‌.. گوڕێك. 

پڕۆژه‌ی خوانێك(ولیمه‌): 

ئه‌گه‌ر بچیته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ پێش بانگ ته‌نها به‌ پێنج خوله‌ک به‌ره‌و مزگه‌وت.. وه‌ڵامی بانگدان بده‌یته‌وه‌ و پاشان سه‌ڵاوات بده‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)، دوعای بۆ بکه‌ی به‌ پێبه‌خشینی(وه‌سیله‌ و فه‌زیڵه‌)، پاشان دوو ڕکات نوێژی سوننه‌تی پێش نوێژه‌ فه‌رزه‌که‌ به‌ هێمنی و ئارامی و دڵئاگایی و پاشان دابنیشی دوعا بکه‌ی چونکه له‌و کاته‌دا دوعا قه‌بووڵه‌ و ناگه‌ڕێته‌وه‌، نێوانی بانگدان و ئیقامه‌. 

چه‌ند شیرین ده‌بیت ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بژارت بکا و فرمێسکت له‌ چاوه‌کان بڕژێنێت. 

پاشان نوێژ بکه‌ی له‌ ڕیزی یه‌که‌م و له‌ لای ڕاستی ئیمام، چاوه‌کانت بگه‌شێنیت به‌و نوێژه‌ت و دابنیشی داوای لێخۆشبوون له‌ خوا و شوکر و یادی بکه‌ی. دواتریش نوێژی سوننه‌تی دوای نوێژ ئه‌نجام بده‌یت(ئه‌گه‌ر هه‌بوو) له‌دوای ئه‌نجامدانی یاده‌کانی خوا (الأذکار)، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت کرد، ئه‌م به‌رانه‌ت له‌ده‌ستایه‌: 
- پاداشتی هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌کانت له‌ کاتی ده‌ستنوێژ. 
- هه‌ر هه‌نگاوێکت به‌ره‌و مزگه‌وت، پله‌یه‌ک به‌رزت ده‌کاته‌وه‌ و گوناهێکیت ده‌شواته‌وه‌. 
- ‌پاداشتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگدان. 
- پاداشتی دوعاکردن بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و به‌ده‌ستهێنانی شه‌فاعه‌تی. 
- پاداشتی نوێژی سوننه‌تی پێش نوێژ. 
- پاداشتی چاوه‌ڕێکردنی نوێژ، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ نوێژی. 
- پاداشتی دوعای نێوانی بانگ و ئیقامه‌. 
- پاداشتی(الله اکبر)ی نوێژ ده‌ستپێکردن و نوێژی به‌کۆمه‌ڵ و ڕیزی یه‌که‌م و لای ڕاست. 
- پاداشتی یاده‌کانی خوا و نوێژی سوننه‌تی دوای نویژ و مانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت و...و... 
بۆ خوا بڵێن، ئایا ئه‌مه‌ ده‌عوه‌ت و خوانێك نییه‌؟! بۆ خوا بڵێن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت و له‌ده‌ستی ده‌دات، به‌ چی ناوی دێنن؟! 

پرۆژه‌ی یادی خوا: 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ما من أيّام أعظم عند الله، ولا أحب إلى الله العمل فيهن من أيّام العشر، فأكثروا فيهن من التسبيح والتحميد والتهليل والتكبير. 
له‌ ڕۆژه‌کانی خوادا، نییه‌ وه‌کوو ئه‌م ده‌یه‌ مه‌زنتر، هه‌روه‌ها نییه‌ خۆشه‌ویستر له‌ لای خوا، کرده‌وه‌ی تێدا بکرێت وه‌کوو ئه‌م ده‌یه‌، بۆیه‌ زۆر (ته‌سبیحات و سوپاسبژێری و لا اله‌ الا الله و الله‌اکبر)ی تێدا بکه‌ن. 

باشترین یادەکانی خوا به‌گشتی ئه‌مانه‌ن: سبحان الله والحمد لله ولا إله إلاّ الله والله أكبر) ناویان (باقیات الصالحات)ه‌ واته‌ به‌رهه‌می له‌ دواڕۆژه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی داوینێ که‌ بۆ هه‌ر یه‌کێك له‌و وشانه‌ دره‌ختێکت بۆ ده‌چێنرێت و پاداشتی هه‌ریه‌که‌یان له ‌لای خوا به‌ هێنده‌ی کێوی ئوحوده‌. 

ده‌شپرسی: که‌ی ئه‌م وشانه‌ بڵێم؟ 
پێتده‌ڵێم: خۆت ڕابێنه، خۆت ڕابێنه‌، خۆت ڕابێنه‌! 
له‌کاتی ڕۆیشتنت بۆ هه‌ر شوێنێك. 
له‌کاتێك ڕاکشاوی و پێش خه‌وتن. 
له‌کاتی قسه‌کردن، بیپچڕه‌ و ئه‌مه‌ بڵێ و له‌کاتی نان خواردن. 
بڕۆی بۆ مزگه‌وت به‌زوویی و هه‌تاوەکوو نوێژ هه‌ر ئه‌م زیکره‌ دووباره‌ بکه‌یته‌وه‌. 

ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوویت و ڕاهاتی له‌سه‌ر وتنی ئه‌و زیکره‌، گومانیشم هه‌یه‌ که‌متر ناڵێیت له‌ هه‌زار جار، ئه‌وه‌ش مانای وایه‌ تۆ (٤٠٠٠) دره‌ختت بۆ خۆت چاند له‌ به‌هه‌شت. ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌و ده‌ ڕۆژه‌داخه‌ریکی وتنی ئه‌و زیکره‌ بیت، باخچه‌که‌ت چۆن ده‌بێت له‌ به‌هه‌شتدا؟! 

پرۆژه‌ی به‌ڕۆژووبوون: 

له‌ هه‌ندێك له‌ خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕنه‌وه‌: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يصوم تسع ذي الحجة، ويوم عاشوراء، وثلاثة أيام من كل شهر أول اثنين من الشهر والخميس. صحيح أبي داود/ ٢١٢٩. که‌واته‌ باشترین ڕۆژن به‌ڕۆژووبوونی نۆ ڕۆژه‌کانی مانگی زولحیججه‌. 
بۆیه‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ هه‌مووی بگره‌ و نه‌که‌یت دانه‌یه‌کیشیان له‌ده‌ست بده‌یت! 

ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌تاڵه‌کانیش پێیانوتی: فه‌رمووده‌که‌ لاوازه‌، به‌ڵام فه‌رمووده‌ی گشتی:من صام يوما في سبيل الله بعد الله وجهه عن النّار سبعين خريفا. و گه‌وره‌ییی ئه‌م ڕۆژانه‌، به‌هه‌رحاڵێك بێت هه‌ر تۆ براوه‌ و ده‌ستکه‌وتوویت. 

پرۆژه‌ی حه‌ج و عومره‌: 
پاره‌ خه‌رج مه‌که‌ و حه‌ج و عومره‌ش بکه‌. 
له‌میانه‌ی مانه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت له‌دوای نوێژی به‌یانی و هه‌تاوه‌کوو خۆر هه‌ڵدێت و پاشان کردنی دوو ڕکات (الضحى)، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من صلى الغداة في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة تامة تامة تامة. ئه‌وه‌ی بچێت بۆ نوێژی به‌کۆمه‌ڵی به‌یانی و پاشان دانیشێت و یادی خوا بکات هه‌تاوه‌کوو خۆر هه‌ڵدێت، دوای ئه‌وه‌ش دوو ڕکات نوێژی کرد، پاداشتی حه‌ج و عومره‌یه‌کی ته‌واو و کامڵی هه‌یه‌ بۆی. له‌و دانیشتنه‌ش: 
- خوێندنی قورئانه‌. 
- یاده‌کانی به‌یانیان 
- نوێکردنه‌وه‌ی تۆبه‌ 
- پاڕانه‌وه‌ به‌نهێنی 
- لێخۆشبوونی ئه‌وانه‌ی سته‌میان لێکردووی 
- داوای لێبووردن له‌ خوای گه‌وره‌ 
- په‌رستنی نوێ 

پرۆژه‌ی پاداشته‌ زۆره‌کان: 

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: من قام بعشر آيات لم يكتب من الغافلين، ومن قام بمائة آية كتب من القانتين ومن قام بألف آية كتب من المقنطرين. 
واته‌: هه‌رکه‌سێك ده‌ ئایه‌ت بخوێنێت (ڕۆژانه‌) نانووسرێت له‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ی بێئاگان، ئه‌وه‌ش سه‌د ئایه‌ت بخوێنێت، ده‌نووسرێت له‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ی گوێرایه‌ڵی خوا و عیباده‌تی ده‌که‌ن به‌هه‌میشه‌یی، ئه‌وه‌ش که‌ له‌ شه‌ودا هه‌ڵده‌ستێت و هه‌زار ئایه‌ت ده‌خوێنیت، له‌ ڕیزی ئه‌وانه‌ ده‌نووسرێت که‌ پاداشتێکی زۆرزۆریان ده‌بێت. 

پڕۆژه‌ی برایه‌تی له‌به‌ر خوا: 

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: إنّ من عباد الله لأناسا ما هم بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء يوم القيامة بمكانهم من الله تعالى، قالوا: يارسول الله تخبرنا من هم؟ قال: هم قوم تحابوا بروح الله على غير أرحام بينهم ولا أموال يتعاطونها فو الله إنّ وجوههم لنور، وإنّهم على نور لا يخافون إذا خاف النّاس ولا يحزنون إذا حزن النّاس وقرأ هذه الآية أَلا إِنَّ أَوْلِيَاء اللّهِ لاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ. واته‌: له‌ به‌نده‌کانی خوا که‌سانێك هه‌ن، پێغه‌مبه‌ر نین و شه‌هیدانیش نین، پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان خۆزگه‌یان پێده‌خوازن له‌به‌ر پله‌وپایه‌یان له‌ لای خوای په‌روه‌ردگار، وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا پێمانده‌ڵێی ئه‌وانه‌ کێن؟ فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ خه‌ڵکانێکن، یه‌کترییان خۆش ویستووه‌ له‌به‌ر خوای گه‌وره و به‌بێ بوونی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی خزمایه‌تی یاخود ماڵ و سامانێك که‌ وه‌ریبگرن، سوێند به‌ خوا ئه‌وانه‌ ده‌موچاویان نووره‌، له‌سه‌ر نوورن، ناترسن کاتێك خه‌ڵکی ده‌ترسن، دڵگران نابن کاتێك خه‌لکی دڵگران ده‌بن، پاشان ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه. 

بۆیه‌ پێشنیارت بۆ ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جاریش بێت له‌م ده‌ ڕۆژه‌، برایەکانت فه‌رموو بکه‌یت بۆ به‌ربانگکردنه‌وه‌ له‌لات، پێش ئێواره‌ به‌ نیو کاژێر زیکر و پارانه‌وه‌ و دوای به‌ربانگکردنه‌وه‌ش به‌ نیو کاژێر یادی خوا و گوێگرتن له‌ قورئان یاخود ته‌ماشکردنی شتێك یادی خواتان بخاته‌وه‌، پاشان ئه‌گه‌ر توانیت دیارییان پێشکه‌ش بکه‌یت له‌ کتێب و شریت و ده‌ستی خۆتی بخه‌یت: 
- پاداشتی به‌ربانگکردنه‌وه‌ی‌ ڕۆژووەوان 
‌- پاداشتی بانگه‌واز بۆ لای خوا 
- پاداشتی فه‌رمان به‌ چاکه‌ و ڕێگری له‌ خراپه‌ 
- پاداشتی هاوکاری له‌سه‌ر خێر 
- پاداشتی ڕاگرتنی ئه‌وانه‌ی له‌رزۆك و ڕاڕایییان هه‌یه‌ 

پرۆژه‌ی گه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم: 

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: يا أيّها النّاس أفشوا السلام وأطعموا الطعام وصلوا الأرحام وصلوا بالليل والنّاس نيام تدخلوا الجنّة بسلام. هه‌روه‌ها الرحم معلقة بالعرش تقول: من وصلني وصله الله ومن قطعني قطعه الله. واته‌: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، سڵاو بکه‌ن له‌ یه‌کتری و خواردن بده‌ن و سیله‌ی ڕه‌حم بگه‌یه‌نن و شه‌ونوێژ بکه‌ن له‌کاتێك خه‌ڵکی خه‌وتووه‌، ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌ئاشتی و دوور له‌ ناڕه‌حه‌تی. ئه‌وه‌ی تریان سیله‌ی ڕه‌حم هه‌ڵواسراوه‌ به‌ عه‌رشه‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی منی گه‌یاند خوای گه‌وره‌ش ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ش بمپچڕێنێت خوای گه‌وره‌ش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌پچڕێنێت. 

سوور به‌ له‌سه‌ر: 
- هه‌موو ڕۆژێك نیو کاژێر به ‌لایه‌نی که‌م یاخود به‌پێی بوارت، کرده‌وه‌یەك بکه‌ له‌گه‌ڵ دایك و بابت که‌ مایه‌ی چاکه‌ و خۆشی بێت بۆیان 
- سه‌ردانی که‌سێك له‌ خزمان 
- یارمه‌تیدانی دراوسێ 
- کامه‌رانییه‌ك بیخه‌یته‌ دڵی برایه‌کی موسوڵمانه‌وه‌ 

پرۆژه‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌: 

ئه‌ی برای دینیم، ئایا ده‌زانیت گه‌وره‌یی و فه‌ڕی ئه‌م ڕۆژه‌ چییه‌؟ 
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: صيام يوم عرفة إنّي أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والتي بعده. 
ده‌ی وه‌ره‌ با بیژمێرین! ڕۆژووی (١٢) کاژێر ده‌کاته‌ لێخۆشبوونی (٢٤) مانگ. 

خۆشه‌ویستم، حیسابی بکه‌وه‌ جارێکی تر له‌گه‌ڵم. ڕۆژێك (٢٤) کاژێره‌، که‌واته‌ هه‌ر کاژێرێك له‌و ڕۆژه‌ ده‌کاته‌ لێخۆشبوونی یه‌ك مانگ، هه‌روه‌ها (٦٠) خوله‌ك ده‌کاته ‌(١) ڕۆژ یان هه‌ر خوله‌کێك له‌ به‌رامبه‌ری لێخۆشبوونی ڕۆژێك. 

که‌واته‌ ئایا ژیرێك هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌ك له‌و ڕۆژه‌دا بچوێنێت؟!! که‌وابوو چی ده‌که‌یت؟ 
- چوون بۆ مزگه‌وت له‌پێش نوێژی به‌یانییه‌وه‌ به‌ نیو کاژێر و ڕووکردنه‌ خوای به‌دڵپاکی بۆ ئه‌وه‌ی له‌بارت بکات له‌ ئه‌و ڕۆژه‌ و بتپارێزێت. 

- نییه‌تی به‌ڕۆژووبوون 
- نییه‌تی ئیعتیکاف و له‌ مزگه‌وت مه‌چۆ ده‌ره‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌ دوای خۆرئاوابوون 
- خۆماندووکردن له‌ پاڕانه‌وه‌ و یادی خوا 

پرۆژه‌ی ڕۆژی جه‌ژن: 

بزانه‌ ڕۆژی یه‌که‌می جه‌ژن باشترین ڕۆژی خوایه‌ به‌ڕه‌هایی، به‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر: (صلى الله عليه وسلم) أفضل الأيّام عند الله يوم النحر ويوم القر. واته: باشترین ڕۆژ له‌لای خوای گه‌وره‌ ڕۆژی قوربانی (یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژن) و ڕۆژی دواتر (دووه‌م ڕۆژ). 

به‌رنامه‌ت: 
- ده‌ست پێبکه‌ به‌ نوێژی جه‌ژن و ڕووخۆش و دڵخۆش به‌ له‌ ڕووی موسوڵمانان 
- گه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم: دایك و باوك و خزمان و هاوڕێیان 
- قوربانیکردن: ڕه‌نگه‌ بڵێیت گرانه‌، خۆت و که‌سانی تر به‌شداری بکه‌ن له‌ مه‌ڕێکدا و به‌پێی توانا. 

ئه‌و ساته‌ت له‌ده‌ست نه‌چێت: 
- بنیاتنانی ماڵێك له‌ به‌هه‌شت، ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕؤژێك (١٢) ڕکات نوێژت کرد له‌ سوننه‌ته‌کان، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وا ده‌فه‌رموێت: ما من عبد مسلم يصلي لله كل يوم ثنتي عشرة ركعة تطوعا غير فريضة إلاّ بني الله له بيتا في الجنّة. که‌واته‌ له‌ هه‌ر (١٠) ڕۆژێك، (١٠) خانوو له‌ به‌هه‌شتدا. 

- سووره‌تی (الإخلاص) هه‌موو ڕۆژێك (١٠) جار بخوێنه‌، خوای گه‌وره‌ کۆشکێکت بۆ بنیات ده‌نێت له‌ به‌هه‌شت، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) وا ده‌فه‌رموێت: من قرأ قل هو الله أحد عشر مرات بني له بها قصر في الجنّة. به‌ ئه‌مانه‌ش باخچه‌یه‌کی پڕله‌دره‌خت و چه‌ندین کۆشك و خانووت بۆ خۆت بنیات نا. 

- له‌یادت نه‌چێت خۆشی و خه‌نده‌ بخه‌یته‌ ناو خێزانێکی هه‌ژاره‌وه‌، له‌پێش جه‌ژن بچیته‌ لایان. پاره‌ و گۆشت و جلوبه‌رگ. 

- هه‌وڵ بده‌ ئه‌نجامی بده‌یت په‌یمانه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ڕۆژێکدا به‌ڕۆژوو بێت و شوێن مردوویه‌ك بکه‌وێت بۆ گۆڕستان، سه‌ردانی نه‌خۆشێك، به‌خشین، هه‌موو ده‌رگاکانی به‌هه‌شتت به‌ڕوودا ده‌کرێنه‌وه‌.‌ 

بۆ سه‌رقاڵه‌کان ته‌نها: 
له‌دوای هه‌موو ئه‌م هه‌لانه‌ی بۆم باس کردیت، بێگومانم که‌سێك هه‌بێت پاساوم بۆ بهێنێته‌وه‌ له‌وه‌ی زۆر سه‌رقاڵه‌ و ناتوانێت ئه‌نجامیان بدات. به‌ڵام من ئه‌وانه‌ش هه‌ر بێبه‌ش ناکه‌م له‌ پاداشت، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ستراونه‌وه‌ به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌. 

لێت داوا ناکه‌م زیاتر له‌ نیو کاژێر له‌ مزگه‌وتدا له‌پێشی هه‌موو نوێژێکه‌وه‌ یان دواوه‌ی بمێنیته‌وه‌ یاخود سه‌عاتێك له‌دوای نوێژی به‌یانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ئه‌نجام بده‌یت: 

- نیو کاژێره‌که‌ له‌پێش نوێژه‌کان، بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا. 
- به‌ڕۆژووبوونی ڕۆژه‌کان. 
- شه‌ونوێژ له‌پێش نوێژی به‌یانی به‌ کاژێرێك. 

خۆت بێبه‌ش مه‌که‌ له‌ خێر و پاداشت 

نه‌که‌یت، نه‌که‌ت، نه‌که‌یت؛ له‌یادی بکه‌یت کاژێرێکی ئه‌م ڕۆژانه‌ به‌ڵکوو هه‌موو خوله‌کێکی! به‌ ڕاستی ئه‌گه‌ر حیسابی بکه‌یت هه‌ر خوله‌کێکی ده‌کاته‌ لێخۆشبوونی یه‌ك ڕۆژ له‌ سه‌ره‌تایه‌وه‌ هه‌تاوه‌کوو کۆتایییه‌که‌ی ئه‌گه‌ر هه‌موویت له‌ سه‌رپێچیی خوادا به‌سه‌ر بردبێت! به‌ واتای (٨٦٤٠٠) تاوان له‌ ڕۆژێك ده‌سڕێته‌وه‌ به‌ خوله‌کێك (دقیقة) له‌م ڕۆژه‌ پیرۆزانه‌، که‌واته‌ به‌فیڕۆی مه‌ده‌ به‌نرخترین گه‌وهه‌ر له‌ ژیانی باوه‌ڕداریت. 

* شێخ موحه‌ممه‌دی کوڕی حوسه‌ین یه‌عقووب نووسیوێتی (خوا ته‌مه‌ندرێژی بکات). 
 
   ‌ 6101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/09/2016
Facebook Twitter Print Addthis

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook