<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
کێشەی خەڵکی ئەوەیە خوا ناناسێت وەک خۆی ..!
م. ماکوان کەریم

کێشەی خەڵکی ئەوەیە خوا ناناسێت وەک خۆی ..!

ئیمزا : ماکوان کەریم

ئەگەر خوای گەورە بەناوی خۆی ئەم گەردونەی ببردایە بەڕێوە وەک عەرەب دەڵێت: "یدیر الکون" ئەوا ھەموو ئەم کەونە بەشی چەند دەقیقەیەکی ئێمەی نەدەکرد؛ ھەموو ئەم سیستەمە تێکدەچوو خوای گەورە گەردوونی بۆ کەس رانەدەگرت و تێکوپێکی ئەدا بەسەریەکدا، چونکە ئەوەندە خراپەکارو بێ فەرمانی (اللە) دەکرێت..
ئەوەی کە جێگای خۆشحاڵیە ، خوای بەرزو پیرۆز بە ( اللە) وەک ناوی بەرزی مامەڵە لەگەڵ ئەم گەردون مرۆڤە ناکات، بەڵکو بە یەک سیفاتی بەرزی دەیبات بەرێوە ئەویش سیفاتی (الرحمن)ە..
ئەوەی کە گرنگە مرۆڤی موسڵمان تێبگات ئەوەی کە ھەمیشە ناوی (اللە) بە بەرز ڕابگرێت، ھەوڵ و خەبات و کۆششی دەبێت بۆ ئەو کارەبێت پەروەردگار دەفەرموێت: (کلمة اللە ھی العلیا) .. چونکە لە بنەڕەتدا ئەمە بەندایەتییە..
سیفاتی پیرۆزی (الرحمن) زۆر گرنگە موسڵمان بەوە داوا بکات لە خوای گەورە خوای گەورە بۆی دیاری کردوە کە بە سیفاتی ڕەحمان داوای لێبکرێت، یاخود بە ناوی (اللە) دەفەرمویت لە قورئاندا.. (قُلِ ادْعُوا اللَّەَ أوِ ادْعُوا الرَّحْمَنَ)..
لە قورئاندا ھەمیشە کە ناوی( اللە) بە سیفاتی ڕەحمان ھاتبێت رەحیمش بە دوایدا ھاتووە..
وەک ھەموو (بسم اللە الرحمن الرحیم).. یاخود ھەموو لە زۆربەی زۆری ئاتەکاندا کە رەحمان ھاتبێت رەحیم لەگەڵیدا ھەبووە، لە سورەتی فاتحادا خوای گەورە دەفەرموێت(الرحمن الرحیم).. لە سەرتای سورەتی فوێلەتدا دەفەرموێت:( تَنزِیلٌ مِّنَ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ).. لە کۆتای سورەتی حەشردا خوای گەورە دەفەرموێت: (هو الڵّەُ اڵّذی ڵا إِڵەَ إِڵّا هۆ عَالِمُ الْغَیْبِ ۆالشَّهادَة هۆ الرَّحْمَنُ الرَّحِیمُ).. کەواتە ئەمە گرنگی خۆی ھەیە بەو شێوە خوای گەورە ..بە بەزەیی خۆی ئەم گەردونە دەبات بەرێوە و لەسەر عەرشی خۆی کە ئەم بوونە دەبات بەڕێوە خۆی ئیدرارەی دەکات، بێجگە خوای پەروەردگار کەسی تر نیە لەم بوونەدا وەک خۆی دەفەرموێت: (الرَّحْمَنُ عَڵی الْعَرْشِ اسْتَۆی).. بەم شێوەیە خوای گەورە لە قورئاندا بۆی ووێناکردوین..
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە، ئەی کە رەحمان سیفاتی خوای گەورەیە بۆ ئازاری کافران و سەرپێچی کاران ئەدات خوای پەروەردگار، خوای گەورە بەبەزەییە بۆ موسڵمانان ، لە ھەمان کاتدا بە بەزەیشە بۆ بێباوەڕان و سەرپێچی کاران، بەڵام کافران بڕوایان بە ووشەی رەحمان نیە .. بۆیە خوای گەورە بەزەیەکەیان لێوەردەگرێتەوە ئەوان بە چاوی رەقەوە تەماشای خوای گەورە دەکەن و بڕوایان بە بەزەیی پەروەردگارنیە ، کێشەی کافرەکانیش لەگەڵ پێغەمبەری خوادا ێلی اللە علیە وسلم لە ناوی (اللە)دا نەبوو ئەوان بڕوایان بە خوا ھەبوو دەیانزانی خوای گەورە دروستکاری ئەم گەردونەیە ئەم بوونە بەڕێوەدەبات خوای گەورە دەفەرموێت(ۆڵئِنْ سَئلْتَهمْ مَنْ خَڵقَ السَّمَاۆاتِ ۆالْأرْض ڵێقُولُنَّ اللَّەُ )، بەڵکو- لەسەر سیفاتی الرحمن بوو..! خوای گەورە خۆی بۆمان باس دەکات لە سورەتی فورقاندا دەفەرموێت: (ۆإِذا قِیڵ ڵهمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَنِ قَالُوا ۆمَا الرَّحْمَنُ أ نَسْجُدُ لِمَا تَأمُرُنَا ۆزَادَهمْ نُفُورًا ﴿٦٠﴾)..ئەگەر (بە خوانەناسان) بوترێت سوژدە و (کڕنوش) ببەن بۆ خوای میھرەبان و بە بەزەیی، (ئەو نەفامانە، بەسەرکەشییەوە) دەڵێن: ڕەحمان کێیە، خوای میھرەبان کامەیە کوا بەزەیی؟ سوژدە بەرین بۆ کەسێک کە فەرمانمان پێ دەدا؟! تا ببێت زیاتر تەرە دەبن و وێڵ دەبن.
خوای گەورە سورەتێکی بەناوی ڕەحمانەوناوە سەروەرمان(صلی اللە علیە وسلم) ناوی ناوە بە بوکی قورئان.. سەرەتاکەی بە سیفاتی بەرزی الرحمن دەست پێدەکات کۆتایەکەی باسی ئەو سیفاتە دەکات بە تەنھا دەفەرموێت: ئەوە ناوێکی پیرۆزە جەخت لەسەر پیرۆزی رەحمان دەکاتەوە بە کۆ نەیھێناوە، بەڵکو بە تاک باسی ناوی کردوە زانایان دەفەرموون واتا مەبەست پێی رەحمانە ئایتەکە لە کۆتای سوڕەتی رەحمان دەفەرموێت:(تَبَارَکَ اسْمُ رَبِّکَ ذی الْجَڵالِ ۆالْإِکْرَامِ ﴿٧٨﴾)..
کەواتە سیفاتی ڕەحمان بەزەیی خوای گەورەیە ڕشتنی نیعمەتەکانیەتی بەسەر مرۆڤایەتی و تایبەت تریش بەسەر موسڵمانان بۆیە خوای گەورە لەسورەتی رەحمان تەنھا باسی نیعمەتەکانی خۆیمان بۆ دەکات پاشان چەند جار دەفەرموێت و چەند بارەی دەکاتەوە بۆمان : فَبِأیِّ آڵا‌ء رَبِّکُمَا تُکَذبَانِ ﴿١٣﴾جا ئیتر ئەی گرۆی ئادەمیزادو پەری بە کام لە نازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بروا ناکەن، کامی پەسەند ناکەن. تەنھا لە ناو قورئانو ئاینی ئیسلامیشە خوای گەورە سیافاتی رەحمانی بەکار ھێناوە لەھیچکام لە ئاینەکانی تردا ووشەی ڕەحمان نەھاتووە.
پێشکەشە بە- تۆ- خوێنەری موسڵمان..
دە پێبکەنە ئەی موسڵمانان تۆ لە ناو ئەم دینەدایت و نازو نیعمەتی خوای گەورە بەسەرتەوەیە کە خاوەنی سیفاتی الرحمن ە

سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ خوێندنەوەی سورەتی ڕەحمان و تێگەیشتن 
   ‌ 1318 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/02/2014
Facebook Twitter Print Addthis

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook