<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
دەسەڵاتی ئیسلامی چی بۆ کورد کردووە.!؟
م. ماکوان کەریم


دەسەڵاتی ئیسلامی چی بۆ کورد کردووە.!؟

وەڵامێکی جەرگبڕە بۆ بێ باوەڕەکان.!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسینی/ ماکوان کەریم
ئەوەی کە دانی نا بە دەوڵەتی کوردیدا و وتی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دروست بکەن خیلافەتی ئیسلامی بوو..!
ئەوەی کە نەیھێشت دەوڵەتی کوردی دروست بێت دەسەڵاتی عەلمانی بوو..
ھیچ کات خیلافەتی ئیسلامی کورد قڕانی نەکردوەو کوردی دەربەدەر نەکردوە.. بەڵام سەفەر بەلکی کردوە!
دەوڵەتی عەلمانی کورد قڕانی کردووە و نەخوێندەواریی و نەھێشتنی کلتوری بڵاوکردەوەو نەھێشتووە..
تا خیلافەت مابوو کورد خاوەنی (٦٢) میرنشینی سەربەخۆی خۆی بووە..
کە عەلمانی ھات نەک ئیمارەتی کوردی نەھێشت، بەڵکو بە دەرجە ٢،٣ تەماشا دەکرێن..
لەسەردەمی خیلافەت دا سنوری کوردستان وەک خۆی بووە بەرفراون بووە..
لەسەردەمی عەلمانیدا سنوری کوردستان بەرتەسک کرایەوە..
لەسەردەمی خیلافەتدا دان بە بوونی کوردا نراوە کوردو کوردستان خاک و میللەت بوون ، تورک بوونی نەبووە، خیلافەت خۆی دەست نیشانی کردوە، خاکێک نەبوو ناوی سوریاو عێراق بێت..
لەسەردەمی عەلمانیدا کورد بوونی نیە و مافی ژیانیشی پێرەوا نابینن عەلمانی دابەشی کرد بەسەر چوار پارچەداو چوار مێخەی کێشا..
لە سەردەمی خیلافەتدا سەدری ئەعەزم زۆر جار کورد بووە واتا دەسەڵاتی دووەمی خیلافەت..
ئیستا سەرکردە کوردەکان لە زیندانی عەلمانیەکانی تورکدان..
کۆتا قسەم لەم باسەدا
تەنھا خیلافەت دەیویست کورد ببێتە دەوڵەت..
لە دوای جەنگی جیھانی یەکەمەوە زیاد لە ١٠٠ کۆنگرە بەستراوە بۆ دابەش کردنی رۆژ ھەڵاتی ناوەراست..
لەو گۆنگرە بەناو بانگانە:
- بنس: ساڵی ١٩١٥
- سایکس - بیکۆ: ساڵی ١٩١٦
- ڤێرسای: ساڵی ١٩١٩
- سان ریمۆن: ساڵی١٩٢٠
-سیڤەر: ساڵی ١٩٢٠
-سازانۆف: نایزانم
- کۆنگرەت قاھیرە: ساڵی١٩٢١
- لۆزان: ساڵی١٩٢٣بۆ ١٩٢٤
بەھەرحاڵ زۆر ترن ئەوەندە ماندوتان ناکەم ئەوە ناسراوترینیانن کەباسم کردوە..
بەرێزان خوێنەران و میوانانی بەیجەگەم .. ھەموو لە ئەو کۆنگرانە بە فیتی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتالیاو وڵاتانی گەورەی عەلمانی دەیانویست کوردستان دابەش بکەن، تەنھا یەک کۆنگرە نەبێت کە باسی لە دەوڵەتی کورد کرد ھەموو دەوڵەتانی تری دنیا نارازی بوون ، بەڵام چونکە خیلافەتی ئیسلامی ڕازی بوو بەوەی کە کورد ببێتە خاوەنی دەوڵەت ھەموو لەسەر بنەماو کاریگەری خیلافەت سیڤەریان مۆرکرد، تاکە کۆنگرەیەک بووە لە ھەموو کۆنگرەکانی تردا خیلافەتی ئیسلامی بەشداری تێدا کردووە، بڕیاری داوە کورد بکاتە دەوڵەت..
ھەموو کۆنگرەکانی تر باس لە دابەشکردنی کوردستان دەکەن، پاش ئەوەی ئەوە سیڤەر مۆرکرا فەرەنسا و ئیتالیا و بەریتانیا دژی وەستانەوە و لۆزانیان بۆ دروست کرد..

سەرچاوە..
کریس کۆچیرا
دەقەکانی کۆنگرەی سیڤەر: یەکێتی پەرلەمانتاران کوردستان

   ‌ 1579 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/11/2014
Facebook Twitter Print Addthis

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook