<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
له‌ په‌راوێزی‌ كوشتنی‌ ئوسامه‌ بن لادندا..
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

له‌ په‌راوێزی‌ كوشتنی‌ ئوسامه‌ بن لادندا.. وته‌یه‌ك بۆ ویژدانه‌ زیندووه‌كان

سه‌ره‌تا من وه‌كوو ڕۆژنامه‌نووسێكی‌ موسوڵمان بێ هیچ لایه‌نگیری و ده‌مارگیرییه‌ك بۆ ئایدیا و بیر و دیدی‌ قاعیده ‌و خۆیشم به‌دوور ده‌زانم له‌و جۆره‌ بیركردنه‌وانه ‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان، به‌ڵاَم به‌پێویستی‌ ده‌زانم هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌م بۆ تیرۆركردن و كوشتنی‌ سه‌ركرده‌ی‌ ڕێكخستنی‌ قاعیده‌، ئوسامه‌ بن لادن. له‌م كات و ساته‌دا زۆر چاوه‌ڕێ بووم له‌ ناوخۆی كوردستانه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی‌ بێلایه‌نانه‌ی‌ مه‌ردانه‌ی‌ ئیسلامییانه‌ له‌و باره‌وه‌ بنووسرێت و تیشك بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موو لێدوان و گفتوگۆیانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی‌ كوردییه‌وه‌ خرایه‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ و بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانستییانه‌، ته‌نها ده‌توانم بڵێم بۆ ڕازیكردنی‌ ئه‌مریكا و هاوكارانی‌، ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بن لادن وترا، گوتیان! به‌ڵاَم مه‌خابن تا بلڵَوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته،‌ یه‌ك نووسراوم له‌و باره‌وه‌ نه‌دی. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بێهه‌ڵوێستیی‌ ئیسلامییه‌كانی‌ كوردستان!! به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی‌ لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان لێدوان و گفتوگۆیان له‌و باره‌وه‌ كرد، به‌ڵاَم به‌ ڕازیكردنی‌ ده‌سه‌ڵاَت ده‌رچوو. بێ گومان ئه‌وه‌ش ده‌چێته‌ سه‌ر پێوانه‌ی‌ چاك و خراپیی پاشه‌ڕۆژیان!! من ده‌مه‌وێت به‌خێرایی تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ و هه‌ڵوێستێكی‌ به‌ویژدانانه‌ له‌و باره‌وه‌ بخه‌مه‌ ڕوو. 

سه‌ره‌تا، پێویسته‌ كاتێك ڕه‌خنه‌ له‌ كه‌سێك یان له‌ دید و هزرێك ده‌گیردرێت، ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دید و هزری‌ تۆدا نایه‌ته‌وه،‌ یه‌كسانی‌ نه‌كه‌یت به‌ سفر! نه‌خێر!! مرۆڤی‌ به‌ویژدان و خاوه‌ن دادگه‌ری ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ یان ئه‌و دید و هزره‌ هه‌ڵسه‌نگێنێت و باش و خراپ باس بكات و سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كان هه‌ڵبداته‌وه ‌و ته‌نها لایه‌نه‌ نیگه‌تیڤه‌كان نه‌بینێت و سه‌رجه‌م په‌ڕه‌كان بلڵَو بكاته‌وه‌. بۆیه‌ له‌و ڕووەوە‌ پێویسته‌ چ كه‌سی عه‌لمانی‌ یان ئیسلامی ئه‌و یاسایه‌ی‌ له‌بیر بێت، به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی‌ موسڵمان كه‌ خاوه‌ن مه‌نهه‌جێكی‌ ئاسمانیی‌ ڕه‌سه‌نین و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ ده‌بێ له‌كاتی‌ (الجرح والتعدیل)دا ئاگامان له‌م سێ خاڵه‌ گرنگه‌ بێت: (زانست- دادگه‌ری‌- ویژدان)، وه‌كچۆن مه‌نهه‌جی‌ ئه‌هلی‌ سوننه ‌و جه‌ماعه‌ دیاریان كردووه‌، بۆیه‌ له‌م ده‌رگایه‌وه‌ ده‌چینه‌ ناو ته‌وه‌ره‌ی‌ باسه‌كه‌مانه‌وه‌. 

ئوسامه‌ بن لادن له‌ ڕوانگه‌ی‌ دڵسۆزی و پشتكردنه‌ دونیا و به‌عه‌مه‌لی‌ كاركردنی‌ بۆ دید و هزری‌ خۆی بۆ تێگه‌یشتنی‌ له‌ ئیسلام، له‌ هه‌رسێ ڕووی‌ (بانگه‌واز- كۆچ – جیهاد) كه‌مته‌رخه‌میی نه‌كردووه ‌و به‌ بڕوای‌ زۆرێك له‌ ناسراوان و نزیكانی‌، پیاوێكی‌ زۆر دڵسۆز و خزمه‌تكاری‌ دین و موسڵمانان بووه‌. یه‌كێك له‌ سیفاتی‌ كه‌سی سه‌ركرده ‌و باوه‌ڕپێكراو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌به‌رده‌ستی‌ ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پووڵ و پاره ‌و پۆست و خۆشگوزه‌رانییه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م پشت له‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌ بكات و ببێته‌ خزمه‌تكاری‌ ئه‌و ڕه‌وت و دیده‌ی‌ كه‌ بانگه‌وازی‌ بۆ ده‌كات. 

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ باوكی‌ له ‌ساڵه‌كانی ١٩٨٠ی زایینی‌ له‌ كاره‌ساتێكی‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌دا گیانی‌ له‌ده‌ست دا، به‌شه‌میراتی‌ ئوسامه‌ بن لادن كردیه‌ (٣٠٠) ملیۆن دۆلار!! به‌ڵاَم به‌پێچه‌وانه‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ برا و خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌، ئوسامه‌ بن لادن ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی‌ خسته‌ خزمه‌ت دید و هزره‌كه‌ی و په‌یڕه‌وانی‌. وه‌ له‌به‌رخاتری‌ دین و په‌یڕه‌وكردنی‌ یاساكانی‌ ئیسلام، غه‌ریبی و ده‌ربه‌ده‌ریی زۆری چه‌شتووه‌ و له‌و پێناوه‌شدا ده‌یان جار تووشی گرتن و ئه‌زیه‌ت و ئازار بووه‌ته‌وه‌. پاشان هه‌ر له‌و پێناوه‌دا ئاماده‌ بوو ئه‌و هه‌موو هه‌له‌ زێڕینانه‌ی‌ دونیا كه‌ له‌به‌رده‌ستیدا بوو، بخاته‌ ژێر پێی!! ئه‌وه‌ش گرنگترین و سه‌رنجڕاكێشترین خاڵ بوو، كه‌ په‌یڕه‌وانی‌ زۆر پێی سه‌رسام بوون، كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ركرده‌ ده‌بێت وابێت! ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردێكی به‌ویژدانانه‌ بكه‌ین له‌نێوان سه‌ركرده‌یه‌كی‌ وه‌ك ئوسامه‌ بن لادن و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌مڕۆی به‌ناو وڵاَتانی‌ ئیسلامی‌ و عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ به‌باشی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ جیاوازیی‌ نێوانیان زۆر زۆره‌. ده‌توانیت‌ به‌په‌له‌ به‌راوردێك بكه‌یت له‌نێوان ئوسامه‌ بن لادن و حوسنی‌ موباره‌ك و زەینولعابدین و سه‌رۆكی‌ سووریا و عەلی‌ عەبدوڵڵا ساڵح وهتد... ئه‌وكاته‌ زۆر به‌ڕوونی‌ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت‌ كه‌ ئه‌م دوو جۆره‌ له‌ سه‌ركرده‌ جیاوازییان زۆر ڕوونه ‌و دیاره‌ كه‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان پشتگیری‌ له‌ كام له‌م جۆره‌ سه‌ركردانه‌ ده‌كه‌ن! 

پاشان ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر باسی ئوسامه‌ بن لادن بۆ دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌، ده‌بێت ئه‌ویش هه‌ر به‌ زانست و دادگه‌رانه ‌و ویژدانه‌وه‌ بدوێین و حه‌ق و ناحه‌ق تێكه‌ڵ نه‌كرێت. دیاره‌ من هه‌رشتێك بڵێم له‌و باره‌وه‌، ده‌چێته‌ بواری‌ دژایه‌تیكردنم بۆ ئه‌مریكا و هاوبیرانی، چونكه‌ دید و بیری من بۆ پێناسی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌موو قه‌تڵوعامكردنه‌‌ی‌ گه‌لانی‌ هه‌ژار و به‌شخوراوی‌ عێراق و ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین و وڵاتانی‌ ئه‌فریقا و ئاسیایه‌، به‌تایبه‌ت داگیركردنه‌كه‌ی‌ عێراق له‌ ساڵی‌ ٢٠٠٣ی زایینی. به‌ جۆره‌ها بیانووی‌ درۆیینه‌ی‌ چه‌كی‌ كیمیاوی و ئیرهاب وهتد... وه‌ كوشتن و بڕینی‌ زیاتر له‌ ١٠٠٠٠٠ كه‌سی‌ مه‌ده‌نی و زیاتر له‌ ٥٠٠٠ پۆلیس و جه‌یشی عێراقی و ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌و هه‌موو وێنانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان خۆیانه‌وه‌ بڵاَو كرایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ زیندانیانی‌ عێراقی له‌ ئه‌بووغرێب، كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ لافلێده‌ری‌ دێمۆكراسی و مافی‌ مرۆڤ به‌ زیندانه‌كانی‌ ئه‌بووغرێبی‌ كردووه‌، به‌درێژاییی مێژوو كاری‌ له‌و جۆره‌ مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌مریكا و هاووێنه‌كانی‌ ئه‌نجامی‌ بده‌ن. ئیتر با كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ریی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ موسڵمانی‌ ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین بوه‌ستێ‌ت، كه‌ له‌و وڵاَتانه‌شدا ڕووی‌ ڕه‌شی خۆی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی‌ خسته‌ ڕوو!! 

حه‌ز ده‌كه‌م له‌م باره‌یشه‌وه‌ هه‌ر به‌ویژدانه‌وه‌ بدوێم، ئه‌گه‌ر جارجاره‌ ئه‌مریكاش نه‌بوایه‌ زۆرجار وڵاَتانی‌ ژێرده‌سته‌ی‌ وه‌كوو گه‌لی‌ كورد و گه‌لی‌ سته‌مدیده‌ی‌ بۆسنه‌ و هێرسك وهتد...، ئه‌وه‌ ده‌بوو تا دونیا دونیایه‌ ئه‌و دوو گه‌له‌ له‌ژێر پۆساڵی‌ به‌عسی عه‌لمانی و سربی شیوعییه‌تدا بیاننالڵَندایه‌!! بوونی‌ ئه‌مریكا جارجاره‌ بۆ دژه‌كانی‌ زۆر باشه‌، به‌ڵاَم خۆزگە ئه‌و دروشمانه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌رزی‌ كردۆته‌وه،‌ ڕاست بوونایه ‌و تۆزقاڵه‌یه‌ك ڕه‌حم و ویژانیان هه‌بوایه‌. ئه‌وه‌ی‌ ئوسامه‌ بن لادن ده‌یكرد له‌دژی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ وه‌ك به‌رگرییه‌ك له‌و هه‌موو خوێنه‌ به‌ناهه‌قه‌ی‌ كه‌ له‌وڵاَتانی‌ ئیسلامیدا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی‌ ئه‌مریكا ده‌ڕژا، هه‌موو مرۆڤێكی‌ خاوه‌ن ویژدان هه‌رگیز ئه‌و زوڵمه‌ی‌ پێ قه‌بووڵ نه‌ده‌كرا و ناكرێت، بۆیه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ وه‌ك "ئوسامه‌ بن لادن" خۆی هه‌مووجار له‌ كاسێته‌كانیدا له‌ كه‌ناڵی‌ ئه‌لجه‌زیره‌دا ڕوونی‌ ده‌كرده‌وه‌، ئه‌و ته‌نها و ته‌نها له‌دژی سیاسه‌تی‌ خوێنڕێژیی‌ ئه‌مریكایه‌ و هه‌رگیز پێی ڕه‌وا نییه‌ كه‌ بۆ ده‌بێت خوێنی‌ ئه‌مریكییه‌ك له‌ خوێنی‌ مرۆڤێكی‌ عێراقی یان ئه‌فغانی‌ یان فه‌له‌ستینی‌ گرانبه‌هاتر بێت!! بۆیه‌ من پێم وایه‌ له‌و هه‌ڵوێسته‌شدا ئوسامه‌ بن لادن له‌دژی ئه‌مریكای‌ داگیركار هه‌ر هه‌ڵوێستێكی‌ به‌جه‌رگ و مرۆڤانه‌یه‌. 

لێره‌دا پرسیار و سه‌رنجێك دێته‌ پێش: ئایا خوێنڕشتن و داگیركردن و داپڵۆساندن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ بیكه‌ن، یان شارۆن و نه‌ته‌نیاهۆی خوێنخۆر، یان ئوسامه‌ بن لادن؟! ئه‌مه‌ له‌ پێوانه‌ی‌ دونیایی و قیامه‌تیشدا چ جیاوازییه‌كی‌ هه‌یه‌؟!! زوڵم هه‌ر زوڵمه‌ و تاوان هه‌ر تاوانه‌. گه‌لی‌ هۆشیار و به‌جه‌رگ نابێت هه‌رگیز ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ قه‌بووڵ بكات. بۆیه‌ به‌ڕاستی‌ ئه‌مریكا به‌ كوشتنی‌ پیاوێكی‌ وه‌ك ئوسامه‌ بن لادن، هه‌رگیز سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه ‌و نابێت شانازیی‌ پێوه‌ بكات. كاتێك كوشتنی‌ ئوسامه‌ بن لادن ده‌بوویه‌ فه‌خر و شانازی‌ بۆ ئه‌مریكا كه‌ ئه‌مریكا ده‌ستی‌ به‌ خوێنی‌ منا:اَنی‌ عێراقی و ئه‌فغانی سوور نه‌بوایه ‌و ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ مرۆیییانه‌ی‌ نه‌كردایه‌ كه‌ مێژووی‌ سووره‌ به‌و هه‌موو تاوانه‌ مرۆیییانه‌ كه‌ له‌م دوایییانه‌دا له‌ عێراق و ئه‌فغانستان و فه‌له‌ستین به‌ هاوكاری‌ ئیسرائیل ئه‌نجامی‌ داوه‌. 

تێبینی: ئه‌مه‌ ته‌نها هه‌ڵوێستیكی‌ ئیسلامییانه‌ و مرۆیانه‌ بوو سه‌باره‌ت به‌ كوشتن و له‌ناوبردنی‌ ئوسامه‌ بن لادن، نه‌ك پشتگیری بێت له‌ شێوه‌ی‌ بیركردنه‌وه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ ڕێكخستنی‌ قاعیده. شێخی‌ ئیسلام ئیبن ته‌یمییه‌ ده‌فه‌رموێت: "المۆمن یجب ولا‌‌وه وإن ڤلمك، والكافر یجب برا‌‌وه وإن نصرك." واته‌: كه‌سی ئیماندار پێویسته‌ پشتگیری و ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی‌ بۆی، هه‌رچه‌نده‌ زوڵمیشت لێبكات، به‌ڵاَم كه‌سی بێبڕوا و كافر پێویسته‌ پشتلێكردنی و ڕقلێبوونه‌وه‌ی‌، هه‌رچه‌نده‌ هاوكارییشت بكات. 

خوای‌ گه‌وره‌ خۆی به‌پێی نییه‌ت پاداشتی‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌داته‌وه‌.

   ‌ 874 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook