<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
تێڕامانێك له‌ مه‌ڕ مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌‌ !!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

تێڕامانێك له‌ مه‌ڕ مه‌رگه‌ساته‌كه‌ی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌‌ !! 

عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود * 

مرۆڤی‌ موسڵمان و خاوه‌ن عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری‌ ئیسلامیی كاتێك كه‌ خۆی له‌ناو بازنه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیسلامدا دۆزییه‌وه‌ ، راسته‌وخۆ خۆی به‌به‌شێك له‌ ئه‌هلی‌ ئیسلام ده‌زانێت و هه‌موو موسڵمانێكی‌ ئه‌م گۆی زه‌وییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ رۆژئاواو له‌باكوره‌وه‌ بۆ باشوور به‌براو دۆستی‌ خۆی ده‌زانێت و باوه‌ری‌ به‌ هیچ سنوورو دابه‌شكردنی‌ وڵاتان نییه‌و هه‌موو به‌شه‌ گۆیه‌كی‌ ئه‌م زه‌وییه‌ به‌هی‌ خۆی ده‌زانێت ، وه‌ هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ یاسایه‌كی‌ تر دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ گرنگترین یاسای ئیسلامه‌و پێویسته‌ له‌رۆژانه‌ی‌ ئیمانداردا ره‌نگ بداته‌وه‌ ، ئه‌ویش یاسای ( وه‌لاو به‌را )یه‌‌ ، پێویسته‌ مرۆی موسڵمان دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خۆی له‌ بازنه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیمانداراندا دۆزییه‌وه‌ هه‌ركه‌سێكی ئیماندار له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ ئه‌م دونیایه‌دا بوو ، ده‌بێت خۆشه‌ویستی بۆی هه‌بێت و هاوكارو هاوخه‌می بێت و به‌ده‌م خۆشیی و ناخۆشیه‌كانییه‌وه‌ بێت ، وه‌ به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بازنه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیمانداراندابوو ده‌بێت خۆشی نه‌وێت و خۆی به‌دوور بگرێ لێی و رقی لێبێته‌وه‌ ، ئه‌م یاسایه‌ش له‌ ئایه‌تی ٤ ی‌ سووره‌تی‌ مومته‌حه‌نه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ: قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ.... یا له‌ ئایه‌تی ٢٢ ی‌ سووره‌تی‌ موجاده‌له‌دا هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: لاَ تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ أُوْلَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمْ الإِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ أُوْلَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ أَلاَ إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمْ الْمُفْلِحُونَ له‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ (وه‌لاو به‌ڕا) پایه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌م ئیسلامه‌یه‌و له‌مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی ئیمانه‌ ، وه‌ چه‌ندین فه‌رمووده‌ش له‌و بواره‌دا هاتووه‌ وه‌ك: (مثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وتَرَاحُمِهِمْ وتَعاطُفِهِمْ ، مَثَلُ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَداعَى لهُ سائِرُ الْجسدِ بالسهَرِ والْحُمَّى) مسلم- ٤:١٩٩٩ . یا له‌فه‌رمووده‌یه‌كی‌ تردا هاتووه‌ (الْمُؤْمنُ للْمُؤْمِن كَالْبُنْيَانِ يَشدُّ بعْضُهُ بَعْضاً) البخاری‌- ٥-١١٩ . له‌م دوو فه‌رمووده‌شدا ئه‌وه‌ به‌روونی‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ به‌ بوونی‌ ئیمان له‌هه‌ر مرۆڤێكی‌ ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا ، خۆشه‌ویستیی و هاوكاریی و سه‌رخستنی واجیب ده‌بێت .. جا له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ تیشكێك ده‌هاوینه‌ سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ وه‌حشیگه‌رانه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ زایۆنی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ملیۆن و نیوێك موسڵمانی بێ دیفاعی گه‌مارۆدراوی‌ چه‌وسێنراوه‌ی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌و هه‌ڵوێستی‌ ئێمه‌ی‌ میلله‌تی‌ كوردی خواویست و ئیسلامپه‌روه‌ر‌یش له‌و باره‌وه‌ .. به‌هیوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بتوانین به‌م چه‌ند وشه‌یه‌ وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ له‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ بنوێنین .. 

له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ روو ده‌دات بۆ ئێمه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیسلام شتێكی تازه‌ نییه‌ ، چونكه‌ به‌رنامه‌یه‌ك كه‌ تاكه‌ به‌رنامه‌ی‌ مرۆڤایه‌تیی بێت و ته‌واوی‌ به‌رنامه‌و كتێبه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ پێغه‌مبه‌رانی سڕیبێته‌وه‌و شوێنكه‌وتووانیشی له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دابن كه‌ ده‌بێ ئه‌م به‌رنامه‌ی‌ ئیسلامه‌ بگاته‌ لوتكه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات و ته‌واوی‌ به‌رنامه‌ ده‌ستكرده‌كانی‌ گۆی زه‌وی‌ له‌ناو بچێت ، كارو ئیددیعای‌ ئاوا بێگومان ئازارو ژانی‌ ده‌وێ و شه‌و نخونیی و شاخ و داخ و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندانی‌ ده‌وێ‌ ، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رانمان علیهم الصلاه‌ والسلام ، كه‌ چۆن هه‌مووی‌ ته‌مه‌ن و ژیان ماڵ و جه‌سته‌و خوێنیان بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ (توحید) ته‌رخانكرد ، ڵێویسته‌ ئێمه‌ی شوێنكه‌وتووانی‌ ئاڵای‌ ته‌وحیدیش چاوه‌روانی‌ ئاوه‌ها ژیان و گوزه‌رانێك بین ، بێگومانیش وه‌ك سه‌یید قوتب ده‌فه‌رموێ : "(هه‌ركه‌سێك بۆ جارێك باجی‌ سه‌ربه‌رزی‌ خۆیی و مه‌بده‌ئی‌ نه‌دات, ده‌بێت هه‌تا ده‌مرێت باجی‌ سه‌رشۆڕی‌ و ژێرده‌ستی‌ بدات)" . ئه‌مه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ مێژووی‌ جوله‌كه‌ مێژوویه‌كی‌ خوێناو‌یی و ره‌شه‌ به‌خوێنی سه‌دان پێغه‌مبه‌رو ڵیاوچاك و خواناسان ، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش هه‌ر مێژووه‌و دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ، چونكه‌ (التأریخ یعید نفسه) .. وه‌ قورئانی‌ پیرۆز ئه‌و دڵره‌قیی و بێ ویژدانییه‌ی‌ جووله‌كه‌ی‌ بۆ ئیمانداران روونكردۆته‌وه‌و له‌ مه‌كرو فڕو فێڵی جوله‌كه‌و هاوكارانی به‌ئاگای‌ هێناوینه‌ته‌وه‌ ، وه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێ كاری‌ سه‌ره‌كی‌ جوله‌كه‌ ته‌نهاو ته‌نها دژایه‌تی كردنی‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ فه‌سادو به‌دكارییه‌ له‌گۆی زه‌وییدا ، هه‌ربۆیه‌ خوای‌ به‌ده‌سه‌ڵاتیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌یانه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كات و ده‌فه‌رموێ: ڵاداشت و تۆڵه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ دژایه‌تیی خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن و فه‌سادو به‌دكاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌بێ بكوژرێن و له‌ناوببرێن ، بروانه‌ سووره‌تی‌ مائیده‌ ئایه‌تی‌ ٣٢-٣٣ . پاشان هه‌ر قورئان باسی سیفاته‌ خراڵه‌كانی‌ جوله‌كه‌مان بۆ ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلاَ النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى وَلَئِنْ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنْ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنْ اللَّهِ مِنْ وَلِيّ وَلاَ نَصِيرٍ واته‌: ئه‌ی‌ موحه‌ممه‌د جوله‌كه‌و گاور به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێت رازی‌ نابن ، تا نه‌بیته‌ شوێنكه‌وته‌یان و نه‌رۆیته‌ سه‌ر دینی ئه‌وان .... وه‌ زۆربه‌ی‌ موفه‌سسیرین یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ته‌فیسری‌ ئایه‌تی‌ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ مه‌به‌ست به‌و غه‌زه‌ب لێگیراوه‌ گه‌لی‌ یه‌هوده‌و گه‌لی‌ گومِراش نه‌سارایه‌ ، ئه‌م ئایه‌ته‌ش رۆژانه‌ ئیماندار ١٧ جار له‌نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا دوووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ ، بێجگه‌ له‌ نوێژه‌ سووننه‌ته‌كان ، ئه‌مه‌و چه‌ندین ئایه‌تی تر به‌و شێوه‌یه‌ هاتووه‌ كه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ یه‌هودو نه‌سارا ده‌كات و نیه‌ت خراپیی و دوژمنایه‌تییان بۆ ئه‌هلی‌ ئیمان ده‌رده‌خات و موسڵمانانی‌ لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. به‌ڵێ .. ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ روو ده‌دات هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه‌ سه‌رگه‌ردانه‌ خوێنرێژه‌یه‌ ‌(یه‌هود) ئه‌نجامی‌ ده‌دات ، ئه‌و جه‌نگه‌ش جه‌نگی‌ ئیمان و كوفره‌و جه‌نگی‌ سه‌لیبییه‌كانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌هلی‌ ئیسلام ، ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌دا بینراوه‌و بیسراوه‌ ، ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و فام بێت ده‌زانێت كه‌ - ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئیسرائیلی ده‌یكات به‌و هه‌موو تانك و فرۆكه‌و چه‌ندین چه‌كی‌ نوێی سه‌ربازییه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ بێده‌نگییه‌كی‌ ته‌واوی‌ ده‌وڵه‌تانی‌ عه‌ره‌بی و بیانیی به‌تایبه‌ت ئه‌مریكای لاف لێده‌ری‌ مافی‌ مرۆڤ و دیموكراسیی و له‌سه‌رووی‌ هه‌موویه‌وه‌ حكومه‌تۆڵكه‌كه‌ی‌ مه‌حموود عه‌باسسی ئه‌ڵقه‌له‌گوێی زایۆنی - جه‌نگی‌ سه‌لیبی و هاوكارانییه‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵی‌ ئه‌هلی‌ ئیمان و ئه‌ویش بۆ ئێمه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیسلام هه‌ر شتێكی‌ نوێ و تازه‌ نییه‌ !! چونكه‌ دژایه‌تی توندو ركه‌به‌رایه‌تی جوله‌كه‌و هاوبه‌شدانه‌ران بۆ ئه‌هلی‌ ئیسلام ، وه‌ك وتمان قورئان تاكه‌ ده‌ستووری‌ مرۆڤایه‌تیی ١٤٣٠ ساڵ له‌مه‌و به‌ر ئه‌و توندووتیژییه‌ی‌ جوله‌كه‌و موشریكانی بۆ موسڵمانان روونكردۆته‌وه‌و له‌و دژایه‌تییه‌ ئاگاداری‌ كردوینه‌ته‌وه‌‌ ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا واته‌: سه‌رسه‌خترین دوژمن بۆ ئیمانداران قه‌ومی‌ یه‌هودو هاوبه‌شدانه‌رانن .. ، 

به‌ڵێ .. تێرامانمان بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ رووده‌دات ده‌گه‌رێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وڵه‌ری‌ لاوازیی و بێ ده‌سه‌ڵاتی‌ و نه‌مانی‌ شه‌وكه‌تی‌ ئیسلام و موسڵمانان‌ ، بۆ‌ نه‌بوونی سه‌ركرده‌و پێشه‌وایه‌كی بۆخواسوڵحاوی‌ ئه‌هلی‌ ئیسلام‌ ، كاتێك موسوڵمانان وایان لێ هات هه‌ر یه‌كه‌و ده‌سته‌وتاقمی‌ خۆی جیاكرده‌وه‌و كه‌وته‌ ته‌فسیق و ته‌فجیری به‌رامبه‌ریی‌ و ته‌نانه‌ت ده‌ركردنی‌ له‌بازنه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیمان و له‌هه‌مووی‌ موسیبه‌ت تر نه‌مانی‌ زانای‌ له‌خواترس و سه‌ربه‌رزو موجاهیدو دوور له ده‌رگای‌ حاكم و كاربه‌ده‌ستان !! ئاشكرایه‌ دوای‌ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ ده‌بێت چاوه‌روانی‌ ئاوه‌ها رۆژێك بین كه‌ موسڵمانان ژێر ده‌سته‌و زه‌لیل و توندی زیندانه‌كان بكرێن و ئه‌وه‌ی‌ مافی‌ ژیان بێت به‌ره‌وای‌ نه‌بینن بۆیان ، وه‌ ده‌بێت چاوه‌روانی‌ ئاوه‌ها رۆژێك بین كه‌ غه‌ززه‌ی‌ ره‌مزی‌ موقاوه‌مه‌ت به‌ به‌رچاوی‌ دۆست و دراوسێكانییه‌وه‌ به‌ نوێترین چه‌كی‌ سه‌رده‌م لێیان بدرێت و موسڵمانانیش ده‌بێ هه‌ر له‌دووره‌وه‌ دۆعای‌ خێریان بۆ بكه‌ن ، كه‌ ئه‌ویش (أضعف الایمانه)!! .. بۆیه‌ پێویسته‌ ئاورێك له‌مێژووی‌ زێرینی ئه‌هلی‌ ئیسلام بدرێته‌وه‌و ده‌بێت موسڵمانان - ئه‌وانه‌یان كه‌ زیندوون!!- خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌ هه‌بێت ، بێگومان هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و خاوه‌ن مه‌بده‌ئێك خوێندنه‌وه‌و تێڕامانی‌ بۆ پێشهاته‌كان نه‌بێت ، ئه‌وه‌ هه‌ر به‌ره‌و دواوه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌و هیچی به‌هیچ نابێت ، خاڵێكی‌ تر بۆ لاوازیی و بێ ده‌سه‌ڵاتی‌ موسڵمانان به‌رامبه‌ر به‌ پێشهاته‌كانی‌ ئه‌مرۆ ، سه‌رقاڵبوونیانه‌ به‌دونیاو كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌روه‌ت و سامان و نه‌مانی‌ (حمیه‌‌)ته‌ بۆ ئیسلام و موسڵمانان ، پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌و باره‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: (إذا تبايعتم بالعينة‌ و أخذتم أذناب البقر و رضيتم بالزرع و تركتم الجهاد سلط الله عليكم ذلا لن ينزعه عنكم حتی‌ ترجعوا الی‌ دينكم ) واته‌: هه‌ركات ده‌ستان به‌ كرین و فرۆشتن كردو سوو ریباتان به‌كارهێنا له‌و كرین و فرۆشتنه‌دا ، ( العینه‌‌ : جۆرێكه‌ له‌ موعامه‌له‌ی‌ ریبه‌وی‌) ، وه‌ خۆتان سه‌رقاڵكرد به‌ مه‌ڕو ماڵاته‌وه‌و دوای‌ گه‌له‌ مانگاكانتان كه‌وتن ، وه‌ سه‌رقاڵی‌ به‌روبووم و كشتووكاڵ بوون ، وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا وازتان له‌جیهاد كردن له‌رێگه‌ی‌ خوادا هێنا ، ئه‌وه‌ بێگومانبن په‌روه‌ردگار په‌ستیی و زه‌لیلییه‌كتان به‌سه‌ردا دێنێ ، وه‌به‌رده‌وام به‌و شێوه‌یه‌ ده‌مێننه‌وه‌ تا ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر دینه‌كه‌تان و واز له‌ دونیا ڵه‌رستی دێنن .. كه‌وابوو زۆر به‌روونی‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ هۆكاری‌ لاوازیی و بێ ده‌سه‌ڵاتی‌ موسڵمانان چییه‌ ؟..: ( كرین و فرۆشتن به‌سوو ریبا + خۆ سه‌رقاڵكردن به‌ مه‌رو ماڵات و كشتوكاڵ + وازهێنان له‌جیهادو خزمه‌تكردنی‌ دین = زه‌لیلیی و ژێر ده‌سته‌یی ) كه‌وابوو ده‌ركه‌وت كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی‌ بۆ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ ئه‌و سێ خاڵه‌ بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ نازدارمان بۆی روونكردینه‌وه‌ ، وه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیی و نه‌هامه‌تییانه‌ش هه‌ر له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: (گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆلای‌ دین و وازهێنانه‌ له‌ دونیا په‌رستی) ، جا بۆیه‌ ئێمه‌ی‌ موسڵمان ده‌بێ به‌خۆماندا برۆینه‌وه‌و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و هه‌موو ناره‌حه‌تیی و بێ ده‌سه‌ڵاتییه‌ی‌ ئه‌هلی‌ ئیسلام بدۆزینه‌وه‌ ، نابێت چاوه‌روانی‌ هیچ كه‌س و هیچ لایه‌ن و هیچ رێكخراوێك بین كه‌ به‌هانامانه‌وه‌ بێت ، ئه‌وه‌ دیتمان كه‌ به‌ به‌رچاوی‌ هه‌موو زلهێزان و لاف لێده‌رانی مافی‌ مرۆڤ و دیموكراسییه‌وه‌و به‌ به‌رچاوی‌ سه‌دان رێكخراوی‌ مرۆیی و پارێزه‌رانی مافی‌ ئافره‌تانه‌وه‌ به‌سه‌دان ژن و مناڵ و به‌ساڵا چوو قه‌تڵ و عام ده‌كرێت و هیچ لایه‌نێكیش ورته‌ی‌ لێوه‌ نایه‌ت !؟ ده‌بێ گوناه و زوڵمی گه‌لی‌ سته‌مدیده‌ی‌ فه‌له‌ستین چی بێت كه‌له‌ ساڵی‌ ١٩٤٧ وه‌ تا ئێستا قه‌واره‌ی‌ زایۆنی‌ ئه‌یانچه‌وسێنێته‌وه‌و زه‌ویی و زارو ماڵه‌كانیان وێران و گه‌نج و لاوه‌كانیان قه‌تڵ و عام ده‌كات ؟! ئێمه‌ی‌ گه‌لی‌ كوردی موسڵمانیش كه‌ سوپاس بۆخوای‌ تاك و ته‌نها فه‌زڵی‌ ئه‌وه‌مان ڵێ به‌خشرا كه‌له‌نه‌وه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ كورد بۆجاری‌ دووه‌م و له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌ڵه‌پیاوو موجاهید سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی ئه‌و خاكه‌ پیرۆزه‌ داگیركراوه‌ ئازاد بكرێت ، ئێستاش ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هاوكاریی و هاوخه‌میمانه‌ بۆ ئه‌و گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌ ، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی‌ هاوكاری ، سوپاس بۆ خوا گه‌لی‌ كوردیش له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ند وه‌ك پێویستیش نه‌بوو (وه‌لاء) خۆشه‌ویستی‌ خۆی بۆ موسڵمانانی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ ده‌ربڕیی و (به‌راء)ی خۆشیان بۆ ئیسرائیلی‌ داگیر كه‌ر دووڵاتكرده‌وه‌ ، وه‌له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هیدانیش سه‌رجه‌م دانیشتووانی‌ ئه‌و شاره‌ خه‌م و ناره‌حه‌تی‌ و په‌ژاره‌ییان پێوه‌ دیاره‌و مامۆستایانی‌ ئایینی ئه‌و شاره‌ش له‌رۆژی هه‌ینیی وتاره‌كانییان ته‌رخانكردبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ، وه‌ چه‌ندین شیعار وه‌ك ( خه‌ڵكی‌ غه‌ززه‌ ئازایه‌ * هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ له‌گه‌ڵدایه‌ ) له‌سه‌ر دیواری‌ كۆڵانه‌كانی‌ ئه‌وشاره‌دا نووسراوه‌و ده‌بینرێ!! وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كی‌ ئایینی ئه‌وشاره‌وه‌ داوا كرا كه‌ رێپێوانێكی‌ ئارام دژ به‌ قه‌واره‌ی‌ زایۆنی‌ ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام نه‌گونجا !! كۆتا وته‌شمان ئه‌وه‌یه ‌: ئه‌و ئاگربارانه‌یه‌ی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیل و هاوكارانییه‌وه‌و شه‌هیدبوونی‌ زیاتر له‌ ٩٠٠ كه‌س و بریندابوونی‌ زیاتر له‌ ٤٠٠٠ كه‌س ته‌نهاو ته‌نها فیداكاریی و یه‌كتاپه‌رستیی ئه‌و گه‌له‌ قاره‌مانه‌یه‌و لێبڕان و قاره‌مانییه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی حه‌ماسه‌و موساوه‌مه‌ نه‌كردنییه‌تی‌‌ له‌سه‌ر دین و نه‌ته‌وه‌و نیشتمان ، بێجگه‌ له‌وه‌ هیچ تاوانێكی دیكه‌یان نییه‌ وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَنْ يُؤْمِنُوا بِاللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ.. 

* به‌رپرسی ماڵپه‌ری‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموودو 

ئه‌ندامی‌ كارای‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان. 

www.ahmadkaka.org 

 

   ‌ 1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook