<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
له‌وه‌فاتی‌ زاناو موجاهیدى به ویقاری‌ گه‌لی‌ كورد دا
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

له‌وه‌فاتی‌ زاناو موجاهیدو خواناسی گه‌وره‌و به‌ ویقاری‌ گه‌لی‌ كورد دا :

مامۆستا جێگای‌ شانازیی و ئیفتیخاری‌ میلله‌تی‌ كورد بوو كه‌ توانی‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌ زانستدا شافیعی‌ و له‌ ده‌عوه‌و بانگه‌وازدا به‌نناو له‌ جیهادو تێكۆشان عومه‌ر موختاری‌ كورد بێ !! 

الحمدلله، والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه .. 
پێگه‌و قه‌دری‌ زانایان زۆر گه‌وره‌وگرانه‌و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ مامۆستا مه‌لا عوسمانی‌ نوورانی كه‌ په‌روه‌ردگار سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی‌ ئه‌و زانایانه‌ ده‌فه‌رموێ‌: يَرْفَعْ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ موجاده‌له‌/ 11 ، وه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ واریسانی‌ وه‌ك مامۆستا مه‌لا عوسمانی‌ خواناس كه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودو سلاَوی‌ خوای‌ له‌سه‌ر پێیان بفه‌رموێ: كه‌ مه‌لائیكه‌ باڵی‌ خۆیان بۆ تالیب العیلمی‌ خواناس و به‌ ته‌قوا را ده‌خه‌ن و داوای‌ لێخۆشبوون و ره‌حمه‌تی‌ په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌كه‌ن، كێ‌ هه‌بێ مامۆستا مه‌لا عوسمانی‌ نه‌ دیتبێ و پاشان پێی سه‌رسام نه‌بووبێت؟! له‌ وه‌رع و ته‌قواو خواناسیدا؟ له‌ زانست و زانیاری‌ زانسته‌ شه‌رعییه‌كاندا؟ له‌ وانه‌ ده‌عه‌ویی و ته‌ربه‌وییه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ ده‌وری‌ مه‌ككی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا؟ پاشان له‌ "حمیه‌ "ی‌ دینی و ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌ دوژمنانی‌ خواو جۆش و خرۆشی جیهادیی له‌و ته‌مه‌نه‌ نوورانییه‌دا كه‌ هه‌ر مرۆڤێك مامۆستای‌ دیتبا له‌و ته‌مه‌نه‌داو به‌و سیماو هه‌یبه‌ت و ریشه‌ جوانه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ جیهادیی و "حمیه‌ "ی‌ دینی تێدایه‌، به‌رامبه‌ر یه‌كسه‌ر پێی سه‌رسام و متأپر ده‌بوو!! وه‌ له‌ سیفات و ئه‌خلاقیاتیشدا ئه‌و ماوه‌ زۆر كورت و كه‌مه‌ی‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ خزمه‌تیدا بووین و رابه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامییش بوو وه‌ك قوتابیی و فه‌قێیه‌ك له‌ خزمه‌تیدا (مختصر) و (أصول الفقه الاسلامى) و (جمع الجوامع) و (منطق) مان ده‌خوێندو ئه‌وه‌ی‌ من به‌ دیم كرد: كه‌سێكی زۆر ڕوو خۆش و متواچع بوو، كه‌سێك بوو هه‌رگیز روو شكێن نه‌بوو، وه‌ كه‌سێكی‌ زۆر لێبوورده‌و چاوپۆشیكاربوو، وه‌ زۆر وه‌فادارو به‌ ئه‌مه‌كبوو، وه‌ زۆر دڵپاك و دڵناسكبوو، وه‌ هه‌رگیز ئه‌م یاده‌وه‌ریه‌شم له‌ یاد ناچێت كه‌ له‌گه‌ڵ باوكی‌ ره‌حمه‌تیمدا سه‌ردانی‌ عه‌بابه‌یلێیان كردو زیاره‌تی‌ گۆڕی‌ ئه‌با عوبه‌یده‌یان كردو له‌وێ‌ مامۆستام بینی زۆر به‌كوڵ ده‌گریاو دۆعای‌ بۆ بزووتنه‌وه‌و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ ده‌كردو ده‌یفه‌رموو: خوایه‌ كوژراوه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ به‌شه‌هید قه‌بوڵ بفه‌رموو؟! ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین سیفاتی‌ وه‌فاداریی و به‌ ئه‌مه‌كی‌ مامۆستا بوو! وه‌ شه‌وانی‌ ره‌مه‌زانیشم هه‌رگیز له‌یاد ناچێت كه‌ به‌ چ ویقارو رێزو حورمه‌تێكه‌وه‌ له‌به‌رده‌م په‌روه‌دگاردا نوێژی‌ عیشاو ته‌راویحه‌كانی‌ بۆ ده‌كردین؟! به‌ پێویستی‌ ده‌زانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ تا جه‌نابی مامۆستا مابوو وه‌ له‌ژیاندابوو، بزووتنه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ بوو، جێگای‌ ئاوات و ئاره‌زووی‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان بوو، به‌راستی‌ هه‌وێنی‌ برایه‌تیی و ره‌مزی‌ یه‌كریزیی و یه‌كهه‌ڵوێستی‌ بوو، قورسایی و سه‌نگینی‌ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا به‌ خۆیی و به‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ دابوو، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێستاش هه‌مان كارو هه‌مان سیفات و ئاكار بخرێته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر هیچ نه‌بێ خه‌ڵكی‌ بڵێن بۆنی‌ مامۆستاتان لێدێ و جێگای‌ ئومێدو دڵخۆشیكاربین بۆ خۆشه‌ویستانی‌ مامۆستاو بزووتنه‌وه‌ . 
هه‌زاران هه‌زار سلاَوو ره‌حمه‌تی‌ په‌روه‌ردگار بڕژێ به‌سه‌ر رۆحی پاك و بێگه‌ردی‌ مامۆستاداو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاكاندا حه‌شری بكات. ێ‌مین. انه سمیع مجیب. 


قوتابیی و شاگردی‌ مامۆستا: 
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود 

   ‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook