<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
بەتەنھاش بم ئەو بەڵێنە دەبەمە سەر.....!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

بەتەنھاش بم ئەو بەڵێنە دەبەمە سەر.....!

یەکریزیی و برایەتی نێوان موسوڵمانان ئاواتی ھەرە گەورەی ھەموو موسوڵمانێکی گۆی ئەم زەویەیە.. جگە لەوەی کە راستەوخۆ خوای رب العالمین لە سەرووی حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە تەکلیف و داوای لە گرۆی موسوڵمانان کردووە کە یەک دەست و یەک رەنگ و یە ھەڵوێست بن.. جگە لە سەدان و ھەزاران فەرموودەی سەروەرمان صلی اللە علیە وآلە وسلم.. 

مامۆستای باوکم (ئەحمەد کاکە مەحموود) رەحمەتی خوای لێ بێ لە ناو کاری حەرەکیدا بە ھەوێن و رەمزی یەکریزی ناسرابوو.. ھەر بۆیە تا ئەو رۆژەی وەفاتی کرد بە ئاواتی یەکریزیی و یەک دەنگیی و یەک رەنگی موسوڵمانان بوو.. وە پێش وەفاتیشی یەکێک بوو لە بناغەی کاری رێکخستنی درووستبوونی بزووتنەوەی یەکبوون و ھەوڵ و ھیممەتی زۆری بۆ کرد.. وە بە ئاواتی خۆیشی گەیشت و بەچاوی خۆی گەرم و گوڕیی و بەرھەمی ئەو یەکبوونەی دی..! پاشان دوای ئەوەش وەک خەمخۆرو بەدواداچوون بۆ کاری موسوڵمانان ھەوڵی زۆری دا بۆ رێکخستنەوەو راستکردنەوەی ئەو چەترەی کە زۆرێک لە ژێریدا حەسابوونەوە...

ئەوەی گرنگە لێرەشدا ئەوەیە کە ئێمەش وەک میراتگری ئەو پیاوە ، ھەمیشە لە ھەوڵی یەکریزیی و کۆکردنەوەی دەنگ و رەنگی موسوڵمانانداین و بە شێوەیەکی بەرچاویش لە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ئەو ھەوڵە رەنگی داوەتەوەو ئەوەی ناوی موسوڵمان بێ و دەنگ و رەنگی موسوڵمانانە بێ لە پەیجی شێخ ئەحمەد بابەت و وتاری پۆست دەکرێ.. 

وە سوپاس بۆ خوا بە تەلەفۆنیش زۆرجار دڵخۆشم دەکەن و دەڵێن پەیجی شێخ ئەحمەد کۆکەرەوەی ھەموو دەنگی موسوڵمانە لە خوا بەزياد بێ..

بۆیە بەڵێنیش بێت بەیارمەتی خوا ئەگەر بەتەنھاش بم ئەو بەڵێنە ببەمە سەرو لەھەوڵی کۆکردنەوەی دەنگ و رەنگی موسوڵماناندا بین..

لە ئێمە کارکردن و لە ئێوەش دوعای خێر..

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

   ‌ 1051 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook