<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
درۆی دیموکراسیی.!!!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود


درۆی دیموکراسیی.!!!
ھەموو رێگاکان تاقی کرانەوە بەڵام ھەر درۆیان کرد..؟؟!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەندەی من لەبیرمەو چاوی زیندوویەتی دینداریمان کراوەتەوە لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم موسوڵمانانە بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ دەسەڵاتداران ھاتوونەتە پێش و ھەموو جۆرە تاکتیکێکیان تاقی کردۆتەوە.. ھیچ نەما تاقی نەکرێتەوە تەنانەت ھەنگاو بە ھەنگاوی دیموکراسیشیان پێ ھەڵگرتین بە ھەموو شێوازەکانییەوە..!!
جارێ بە رێگای ھەڵبژاردنی سلمي و نەرم و نیانیی تا وای لێھات تەنھا لە سەردەمی (جمال عبدالناصر)ی تاغوت (٩٠٠٠) گەنجی ئیخوان لە زیندانەکاندا بە ھەموو جۆرەکانی سزادان گیانیان سپارد ئەمەش تەنھا لەبەرخاتری مەنھەجی سیلم و نەرم و نیانیی..!! پاشان لە جەزائیرو لە فەلەستین و لە میسری ئێستا و لە تونسی ئێستادا بە رێگای دیموکراسیی موسوڵمانان ھاتنە سەر کورسی دەسەڵات و حوکم، بەڵام لاف و گەزاف لێدەرانی دیموکراسی ھەر درۆیان کرد..!!
- لە جەزائیر لە ساڵی ١٩٩١ زایینی جەبھەی ئینقازی ئیسلامیی بە سەرۆکایەتی (عباس مەدەنی و علی بلحاج) بەشداری ھەڵبژادنەکانیان کردو توانییان لە %٨٢ دەنگەکانی ھەموو ھەڵبژاردن بە دەست بێنن و ببنە خاوەنی ١٨٨ کورسی پەرلەمان...!! بەڵام کوا...؟!
- لە فەلەستینیش بزووتنەوەی ئیسلامیی حەماس لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردو زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست ھێناو لوتی عەلمانیەکانی شکاند..!! بەڵام کوا ..؟!
- لە میسر کۆمەڵەی ئیخوان المسلمین لە ساڵی ٢٠١٢ زایینی بەشداری ھەڵبژاردنەکانیان کردو توانیان لە %٥١ دەنگەکانی سەرۆکایەتی میسر بەدەست بێنن و ببنە ھێزی رەسەنی ئیسلامی یەکەم..؟! بەڵام کوا .؟؟
زۆر نمونەی تریش ھەن بەڵام مشتێک لەم نمونانە نیشانەی خەرمانێكە لە خیانەت کردن لە موسوڵمانان بەناوی دیموکراسیی و ھەڵبژادرنەوە...
حەقەو پێویستە موسوڵمانانی دونیا چاو کراوەتر بن و جارێكی تر نەکەونە ژێر بانگەشەی درۆیینەی دیموکراسییەتی عەرەبی ئەمریکی..
لە کۆتاییدا ھەر ئەوەندە ماوەتەوە بلێین ئەم ھەموو نەکسەو شکستانەی ئێمەی ئوممەتی ئیسلام دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی یەکدەستیی و یەک ھێزی موسوڵمانان و لادانە لە نەھجی ئەصلی کیتاب و سوونەت و دەست بەردانمانە بە حەبلی خواوە..!!


   ‌ 1099 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook