<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
بڕیار بڕیاری خوایە و ئایین بۆ ھەموانە..!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

بڕیار بڕیاری خوایە و ئایین بۆ ھەموانە و دەبێ ببێتە دەستوورو یاسای ھەموو ئەم گەردوونە..!!

ئایینی ئیسلام ئایینێکی ئاسمانییەو بۆ ھەموو ئوممەتانی سەر ئەم گۆی زەوییە ھاتووە بەبێ جیاوازی... ئایین بۆ تاک و تاک و سەرجەم کۆمەڵگا ھاتووە.. ئەم ئایینە بۆ ئەوە نەھاتووە لە کونجی مزگەوتێک قەتیس بکرێ ، یان ئەحکام و یاساکانی ھەندێکیان لە دادگاکاندا کاریان پێ بکرێ و ئەوی تری بخرێتە لاوە... قورئان کە کەلامی خوایەو مەنھەجی موسوڵمانانەو کۆتا پرۆگرامی خوایە بۆ سەر گۆی زەوی.. بۆ ئەوە نەھاتووە لە ماڵاندا بۆ تەبەروک و موبارەکی لە تاق و سەر مێزەکاندا دا بنرێ، یان لە تەعزییەکاندا بخوێنرێتەوە.. حاشا ھەرگیز ئەم ئیسلامە بە پرۆگرامەکەیەوە کە قورئانی پیرۆزە ئایینی تاک و ھەموو کۆمەڵگایە و جیا کردنەوەی لە دەسەڵات و حوکم کردن گاڵـتە کردنە بە یاسای خوای رب العالمین. نعوذ بالله...

ھەندێ دڵ نەخۆش و گومڕاکەر ھەن لە بەرامبەر زرت و زیرەکیی و چالاکی ئیسلامییەکان زوو زوو دێنە گۆو دەڵێن ئەم ئیسلامە کۆنە پەرستەو دەمان گەرێنێتەوە بۆ سەردەمی چاخە کۆنەکان .. بێ ئاگا لەوەی کە ئەگەر موسوڵمانانیش ئەم بەرنامە خواییە بە پرۆگرامەکەیەوە کە قورئانە کاری بۆ نەکەن بۆ ئەوەی بێتە بواری حوکم و دەسەڵاتەوە ، خوای خاوەنی ھەموو ئەرزو ئاسمانەکان و ھەمووی ئەم بوونەوەرە خۆی بەڵێنی داوە کە دەبێ ئەم ئیسلامە بە پرۆگرامەکەیەوە بیتە یاساو دەستووری ھەموو ئەم جیھانە.. نەک تەنھا ناوچەیەک یان قەوم و گەل و ھۆزێک..

قوڕ بەسەر مولحیدان و بێ دینان ، بزانن خوای بە دەسەڵات چی دەفەرموێ/

(( ولقد کتبنا فی الزبور من بعد الذکر أن الأرض یرثھا عبادی الصالحون)). الأنبیاء / ١٠٥

بێگومان ئێمە لەکتێبی (زەبوور)ی (داود)دا لەپاش تۆمار کردنی لە (لوح المحفوظ)دا نووسیمان و بڕیارماندا کە بەندە ساڵحەکانم دەسەڵات و حکومەتی ئەم زەوییە بەدەست دەگرن.. بەڵێ خوای گەورە ئادەمیزادی خستە سەر زەویی بۆ ئاوەدان کردنەوەیی و، بەدەست ھێنانی خێرو بەروو بوومی، بەرنامەو پڕۆگرامیشی پێدان ، جا کەواتە ھەر لەبناغەدا خوای گەورە ئەم زەوییەی بۆ بڕواداران دروست کردووە، بۆیە پێویستە لەسەریان بەبڕوای دروست و ھەوڵ و تێکۆشان و مەزراو کشتوکاڵ، ئاوەدانی بکەنەوە ...!!


   ‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook