<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بیروڕا‌
فەلسەو کوفرەکانی نەوال سەعداوی..!!
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحمود

فەلسەو کوفرەکانی نەوال سەعداوی..!!

نەوال سەعداوی لە ناو شاری سلێمانی: قورئان کێ دەڵێ وتەی خودایە.؟ کێ دەزانێ نووسینگەی خوا لە کوێیە.؟ تا بزانین قورئان ھی خوایە یان نا..؟؟!!!

کاتێ لەھەندێ دەزگای ڕاگەیاندن بینیم و بیستم کە بیریار و لێکۆڵەر و ئازادیخواز و داھێنەر و ڕەخنەگر!!! ، پڕۆفیسۆر دکتۆرە!! نەوال سەعداوی داوەتکراوە کۆڕو سیمینار و چاوپێکەوتنی جۆراو جۆری بۆسازکراوە ، ھەوڵم دا سێرکێک بەتۆڕەکانی ئەنتەرنێتدا بکەم بەڵکو سەرەداوێکم لەفەلسەفەی ھێنان و گەورەکردنی ئەم خانمە دەست بکەوێت.

ئەنجامەکان:

* لەداھێنانەکانی ئەم خانمە وەکو شێخ ئیسحاق حوەینی دەگێڕێتەوە دەلێ من یەکەم کچ بووم شۆرتم لەبەرکرد بۆ زانکۆ !! زانیم لەبەر ئەمە نیە چونکە خاوەنانی بیرۆکەی ھینانی سەعداوی دەمێکە ئەقۆناغەیان تێپەڕاندووە.

* لەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی الجزیرەدا دا سەعداوی دەڵێت بەلامەوە ئاساییە پیاو لەپیاو مارە بکرێت ئافرەتیش لەئافرەت ..گوتم ڕەنگە ئەمە ھۆکارەکەی بێت دواتر بیرم کەوتەوە کەجێندەر خوازەکانی لای خۆمان دەمێکە ئەم پڕۆژەیان لەپەڕلەمان مردار بۆتەوە.!

* گوتم ڕەنگە ھۆکارەکەی ڕەخنەگرتن و دژایەتی کردنی ئیسلام بێت بەڵام ئەوەشیان نەبوو چونکە دەمێکە لەم ململانێەش دۆڕاون.

ئەنجامی کۆتایی :

لەکۆتایی دا گەیشتمە ئەو ئەنجامەی ڕەنگە ئەم دووھۆکارە پاڵنەری ھێنانی بن

١- سەعداوی دۆستێکی دێرینی ڕژێمی ێدام بووە ئەوانیش وەک وەفایەک ھاوشێوەی خەزرەجی و تارق ڕەمەزان و مەشعان جبوری برادەرانی تریان میوانداریان کردووە .

٢- لەو ھەڵ و مەرجەدا ئەگەر داھاتی ئەم ھەرێمە بەم جۆرە شتانە ێەرف نەکرێت چی لێبکرێت ؟ بێگومان گونجاوترین ڕێگای بەھەدەردانیان دۆزیوەتەوە.

٣- شکست و دۆراوی فیکری عەلمانی لە کوردستان، کە لەو پەری پێشکەوتوویی بواری تەکنەلۆجیا پەنا بۆ کەسێکی رقن و بێ غیرەت و دۆراوی پوواویی وەک نەوال سەعداوی دەبەن.. کە ھەر بەسەیرکردنی وێنەکەیشی قێز لە مرۆڤ بوونی خۆت دەکەیتەوە..!

ئیتر بۆ پێشەوە ...

وەرگیراوە بە دەستکاری خۆمەوە / کمال ھینی سورچی + عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود

   ‌ 1101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/03/2016
Facebook Twitter Print Addthis

12
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook