<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
700 پرسیارو وه‌ڵامي شه‌رعی‌ تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

پێشه‌كی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌

بسم الله الرحمن الرحیم

 الحمدلله، والصلاه‌ والسلام علی‌ نبینا وقائدنا محمد المجتبی‌، وعلی‌ آله وصحبه ومن والاه.

 موسوڵمانانی به‌رێز، خوشكانی‌ سه‌ربه‌رزو به‌ ویقارم..

سوپاس بۆ خودای‌ بالاَده‌ست كه‌ له‌به‌رهه‌مێكی‌ نوێ و ناوازه‌ی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود دا، دێینه‌وه‌ خزمه‌ت ئێوه‌ی‌ خۆشه‌ویست، به‌و هیوایه‌ی‌ جێگای‌ ره‌زامه‌ندی‌ خوداو سوودو زانیاری‌ زیاتر به‌ ئێوه‌ی‌ به‌رێزیش بگه‌یه‌نین، به‌رهه‌می‌ ئه‌مجاره‌مان به‌رهه‌مێكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ژنان و ئافره‌تانه‌وه‌و زیاتر له‌ (737) پرسیارو وه‌لاَمی‌ شه‌رعییه‌، كه‌ ده‌توانم بڵێم هیچ بابه‌ت و پرسیارێكی‌ شه‌رعی‌ ژنانه‌ی‌ تایبه‌تی‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود (به‌ره‌حمه‌ت بێت) نه‌ی‌ وروژاندبێ و وه‌لاَمی‌ نه‌دابێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی‌ ئه‌مجاره‌مان جیاواز تر له‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ تره‌و هه‌وڵ و كۆششێكه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ بواری‌ ئافره‌تان و ورده‌كارییه‌ له‌ بواری‌ ژیان و گوزه‌ران و چۆنیه‌تی‌ به‌ندایه‌تیی و رێكخستنی‌ بواری‌ كۆمه‌لاَیه‌تیی و سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ تری ژنان و ئافره‌تان، تا ده‌گاته‌ پرسیاری‌ زۆر هه‌ستیار كه‌ ته‌نها خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێ بیخوێنێته‌وه‌و راسته‌وخۆش وه‌لاَمه‌كه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌! ئه‌م هه‌وڵه‌شمان ته‌نهاو ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و گۆشه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ ژیانی‌ ئافره‌تانه‌ كه‌ له‌م پرسیارو وه‌لاَمانه‌ی‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود دا سه‌رجه‌م ئه‌و گۆشه‌ نهێنیی و تایبه‌تیانه‌ی‌ ژیانی‌ ئافره‌تان وه‌لاَم دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی‌ ناوازه‌و بێوێنه‌ی‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌ به‌ پێگه‌و مه‌كانه‌تی‌ ئافره‌تان و گرنگی پێدانه‌ به‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ ژیان و گوزه‌رانیان.

 به‌و هیوایه‌ی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی‌ ئافره‌تان له‌ ئایینه‌كه‌یان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ هیچ جۆره‌ پرسیارو وه‌رگرتنی‌ وه‌لاَمێك ئیحراج ببن، دووباره‌ خوازیارین ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جێی ره‌زامه‌ندیی و سود به‌خش بێت بۆ خوشكانمان به‌هه‌موو توێژه‌كانه‌وه‌. 

عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

سلێمانی‌:  (6) جه‌مادی‌ دووه‌می‌  (1438)  ك -   (5 / 3 / 2017)  ز

www.ahmadkaka.org

Email: erfankaka77@gmail.com

07702493755

07501115990

لینكی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌ PDF داوه‌نلود بكه‌

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook