<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
ئاکارو ره‌وشته‌کانی
مامۆستاو عیززه‌ت و ویقار /

× مامۆستاو عیززه‌ت و ویقار /

 عیززه‌ت و ویقار سیفات گه‌لێكی زۆرجوان و به‌رزن كه‌ په‌روه‌ردگار به‌ هه‌ندێ له‌ به‌نده‌كانی‌ خۆی ده‌یبه‌خشێ، مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ به‌ عیززه‌ت و به‌ ویقار بوو له‌و دوو سیفاته‌شدا هه‌ر له‌ پێش بوو !! له‌كاتی‌ گفتووگۆو قسه‌ كردندا، له‌كاتی‌ كۆبوونه‌وه‌و ده‌مه‌قاڵه‌ی‌ سیاسه‌تدا، له‌كاتێكدا كه‌ به‌ شاندێكی‌ سیاسیانه‌ برۆشتایه‌نه‌ لای‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌ناو ماڵ و منداڵیدا، هه‌میشه‌ ئه‌و دوو سیفاته‌ به‌رزه‌ی‌ تیا به‌دی‌ ده‌كرا !! ئه‌وه‌نده‌ حورمه‌تی‌ له‌ مێزه‌رو جبه‌كه‌ی‌ ده‌گرت، به‌رامبه‌ر وای‌ ده‌زانی‌ مامۆستا خوانه‌خواسته‌ فیزو كیبری‌ تێدایه‌ ! به‌ڵام مامۆستا زۆر كه‌سێكی‌ متواچع و قسه‌خۆش و نه‌فس به‌رز بوو، هه‌رگیز به‌ ئه‌ندازه‌ی‌ مسقاڵه‌ زه‌ڕه‌یه‌ك خۆ به‌زلزانینی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ به‌ ویقار بوو ماوه‌ی‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌ كه‌ ماڵی‌ مامۆستا له‌ شاری‌ مه‌ریوانی‌ كوردستانی‌ ئێران بوو، وه‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یش كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نیشته‌ جێبوو، له‌ هیچ شارێكی‌ كوردستانی‌ ئه‌مدیوو ئه‌و دیوو تا وه‌فاتی‌ كرد بۆ یه‌كجاریش نه‌چووه‌ بازاڕی‌ هیچ یه‌ك له‌و شارانه‌.. هه‌میشه‌ داوامان لێ ده‌كرد كه‌ با بچینه‌ ده‌رو كه‌مێك ئیسراحه‌ت بكه‌یت، له‌ وه‌ڵامدا ده‌یفه‌رموو ئێوه‌ خۆتان بچن با من نه‌یه‌م، چونكه‌ ئه‌م مێزه‌رو جبه‌یه‌ لێتان تێك ئه‌دات، وه‌ ده‌بێ به‌هۆی منه‌وه‌ نه‌رۆنه‌ هه‌موو شوێنێك و ده‌به‌سرێنه‌وه‌ !! وه‌ هه‌روه‌ها له‌به‌ر حورمه‌ت و ویقارو رێزی‌ جبه‌و مێزه‌ر قه‌ت به‌ ته‌نها نه‌ده‌گه‌ڕاو حه‌زی‌ ده‌كرد هه‌میشه‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ له‌گه‌ڵدا بێت و زۆری پێ خۆشبوو كه‌ ته‌نانه‌ت بۆ چوون بۆ مزگه‌وتیش به‌ته‌نها نه‌روات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرجار بۆی‌ نه‌ ئه‌لوا !! جارێكیان من و باوكی‌ ره‌حمه‌تیم پێكه‌وه‌ ده‌چوین بۆ پرسه‌ی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ شارۆچكه‌ی‌ سه‌یدسادق، له‌ پرسگه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ رایانگرتین و پێیان وتین كه‌ (عرفان) ناوی‌ له‌ لیستدایه‌و داواكراوه‌!! به‌ڵام به‌ ئوسلوبێكی‌ زۆر ناشرین و دوور له‌ هه‌موو رێزو ته‌قدیرێك !! دواتر منیان داگرت و داوای‌ موبایله‌كه‌یان لێ ده‌كردم و باوكی‌ به‌ عیززه‌ت و به‌ ویقاریشم نه‌یدانێ و زۆر به‌توندی‌ چوو به‌ گژیاناو لێیان تووڕه‌ بوو، دواتر خۆم گوێم لێبوو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ منیان بردبوویه‌ ژوورێك له‌ ژووره‌كانی‌ پرسگه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌یانگوت: ئێمه‌ نه‌مانووت مادام مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵدایه‌ ده‌ستگیری نه‌كه‌ن ؟!! دوای‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌كانی‌ ئاساییش پێی گوتم ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ ئه‌مری‌ گرتنی‌ تۆمان لایه‌، به‌ڵام له‌به‌ر باوكت نه‌مان توانیوه‌ ده‌ستگیرت بكه‌ین چوونكه‌ باوكت زۆر توند ڕه‌وه‌!! ئه‌وه‌بوو تا باوكی‌ ره‌حمه‌تیم مابوو نه‌یانتوانی‌ ده‌ستگیرم بكه‌ن، دواتر كه‌ وه‌فاتی‌ فه‌رموو هه‌ر له‌ پرسه‌كه‌ی‌ باوكمدا ده‌ستگیریان كردم!! سه‌باره‌ت به‌ عیززه‌تی‌ مامۆستا زۆر هه‌لًوێستی‌ جوامێرانه‌ هه‌یه‌ كه‌ جێی باس و نووسینه‌وه‌ بێت به‌ڵام بۆ كاتێكی‌ گونجاو تر خوایاربێت!! مامۆستا له‌به‌ر عیززه‌ت و ویقاری‌ خۆیی و دینه‌كه‌ی‌ هه‌ر له‌كاتی‌ لێدانی‌ ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كانی‌ هه‌ورامان تا كاتی‌ وه‌فاتی‌ نه‌چوویه‌وه‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان و زێدی‌ خۆی به‌تایبه‌ت خورماڵ، ده‌یفه‌رموو تا باره‌گاو ناوچه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌دا نه‌كرێنه‌وه‌و ئاڵای‌ بزووتنه‌وه‌ تیایدا هه‌ڵنه‌كرێت هه‌رگیز ناچمه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ !! به‌ یه‌كێك له‌ وته‌ به‌نرخه‌كانی‌ مامۆستا كۆتایی به‌م كورته‌ باسه‌ ده‌هێنم كه‌ ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر توندڕه‌ویی له‌ ئیسلامدا بریتی بێت له‌ به‌رگریی له‌ ئه‌خلاق و پاراستنی‌ شه‌ره‌ف و ناموسی خه‌ڵكی‌، ئه‌وه‌ به‌نده‌ توند ڕه‌وترین كه‌سم !!  هه‌زاران هه‌زار سڵاو له‌ گۆڕِی‌ مامۆستای‌ به‌ عیززه‌ت و به‌ ویقار..


   ‌ 1818 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook