<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
ژیاننامه
باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود

باسی حه‌وته‌م

فه‌تواكانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د

 جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زانایه‌كی‌ زۆر به‌توانابوو له‌ بواری‌ فیقهداو جێی متمانه‌ی‌ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانیش بوو به‌ ره‌حمه‌ت بێ، وه‌ به‌پێی شوێن و پێگه‌كه‌شی كه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی فه‌تواو هه‌روه‌ها به‌رپرسی دادگای‌ بالاَی‌ شه‌رعیش بووه‌، به‌ ده‌یان فه‌تواو بۆچوونی‌ تایبه‌تی‌ خۆی هه‌بووه‌و له‌ زۆرینه‌ی‌ گۆرانكاریه‌كاندا به‌پێی مه‌سڵه‌حه‌و مه‌فسه‌ده‌ی‌ ئه‌و زه‌مه‌ن و ساتانه‌ی‌ كه‌ تێیدا ژیاون، به‌و په‌ڕی جورئه‌ت و لێهاتووییه‌وه‌ فه‌تواو حوكمی‌ ده‌ركردووه‌، وه‌ هه‌ندێ جار جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان پشتگیری له‌سه‌ر فه‌تواكه‌ی‌ بۆ نووسیوه‌، وه‌ سوپاس بۆ خودا سه‌رجه‌م فه‌تواكانی‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود كۆكراوه‌ته‌و سه‌رقاڵی‌ رێكخستن و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فه‌تواو بۆچوونه‌كانی‌ مامۆستاین و به‌م زووانه‌ به‌ چاپی ده‌گه‌یه‌نین كه‌ زیاتر له‌ 350 فه‌تواو بۆچوونی‌ تایبه‌تی‌ مامۆستا ده‌بێ، لێره‌شدا به‌ كورته‌ هه‌ندێ سه‌رباسی ئه‌و فه‌توایانه‌ ده‌نووسین بۆ زانیاری زیاتری‌ خوێنه‌ر:

1- بڕیار له‌ مه‌ڕ ئه‌و خوشكانه‌ی‌ مێرده‌كانیان بێ‌ سه‌رشوێن (مفقود)ن.!

2- حوكمی‌ شه‌رعی‌ له‌و پاره‌و عوملانه‌دا كه‌ زێڕو زیو نین..!

3- گۆرینه‌وه‌ی‌ هه‌ر عومله‌و دراوێك به‌ هه‌ر دراوێكی‌ دیكه‌، به‌ قه‌رز یا به‌ هه‌ر جۆرێكی‌ تر، ئایا ڕه‌وایه‌..؟! وه‌ك بازاڕی‌ دۆلاره‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆ..!

4- زه‌كاتی‌ دانه‌وێڵه‌..! ئایا ڕێژه‌ی‌ زه‌كاتی‌ دانه‌وێڵه‌ چه‌نده‌.؟ وه‌ ئایا زه‌كات له‌ میوه‌جات و سه‌وزه‌دا هه‌یه‌.؟

5- سه‌داو سیماو وێنه‌ی‌ ژنان: حوكمی‌ شه‌رعی‌ له‌مه‌ڕ سه‌داو سیمای‌ ئافره‌ت له‌ ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆداو، وێنه‌ی‌ له‌ڕووپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌كاندا چۆنه‌..؟

6- ئایا ده‌نگی‌ ژنان عه‌وره‌ته‌ یان نا..؟!

7- حوكمی‌ وێنه‌ گرتن (وێنه‌ی‌ فۆتۆگرافی) و.. پاشان وێنه‌ی‌ ژنان له‌ بڵاو كراوه‌كاندا..؟!

8- حوكمی‌ ته‌وقه‌كردنی‌ ژن و پیاوی‌ نامه‌حره‌م له‌گه‌ڵ یه‌كدا..!

9- حوكمی‌ به‌ شوودانی‌ كیژی‌ ناباڵغ..؟!

10- حوكمی‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌وی‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌..؟!

11- حوكمی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ وا به‌ده‌ست كرێكاره‌وه‌ تیا ده‌چێ‌..؟!

12- حوكمی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گۆڕ له‌ به‌ر به‌رژوه‌وه‌ندی‌ گشتیی‌..؟!

13- فیقهی‌ ئیسلامیی‌ و ڕووداوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ هاتوچۆ..؟! (حوادث السیارات).؟!

14- حوكمی‌ خۆ پاڵاوتن بۆ وه‌ده‌ست گرتنی‌ به‌رپرسێتی‌..؟!

15- جه‌نگیین له‌ مانگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا..؟!

16- تۆڵه‌و ئیقابه‌ خواییه‌كان ناگۆڕدرێن..!

17- ده‌زگای‌ چاودێریی‌ و سۆراغ و پێداچوونه‌وه‌..؟!

18- حوكمی خه‌ته‌نه‌ی‌ كچان له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئیسلامه‌وه‌..؟!

19- حوكمی گومرگ و وه‌رگرتنی‌ سه‌رانه‌..؟! وه‌ جگه‌ له‌ زه‌كات، ئایا ڕه‌وایه‌ ماڵی‌ تر له‌ موسڵمانان وه‌ر بگیرێت..؟!

20- حوكمی‌ یادكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌..؟!

21- حوكمی‌ ڕۆشتن بۆ هه‌نده‌ران..؟!

22- حوكمی‌ په‌یمان و هاوپه‌یمانێتی‌ له‌ ئیسلامدا..؟!

23- ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ زیندان كێ‌ بێت..؟!

24- مه‌سره‌فی‌ زیندانی‌ له‌سه‌ر كێ ده‌بێ..؟!

25- حوكمی‌ گۆرانیی‌ و مۆسیقا له‌به‌ر ڕۆشنایی فه‌رمووده‌كاندا..؟!

26- حوكمی‌ به‌شداری‌ ئیسلامییه‌كان له‌ په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت..؟!

27- ئایا ئه‌زانی‌ كێ‌ هه‌ڵبژێریت بۆ (په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی و ڕابه‌رێتی‌ ولاَت).؟

28- حوكمی‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی‌ فره‌ ژنی له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌ڕ بڕیاری‌ ژماره‌ (62).؟!

29- وه‌لاَم و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ كردنی‌ فره‌ژنی، بڕیاری‌ (62)ی‌ په‌رله‌مان و، باری‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و سیاسیی ئێستای‌ كوردستان.؟!

30- حوكمی‌ باوه‌ڕكردن و كاركردن به‌ بوورجه‌كان..؟!

31- (300) پرسیارو وه‌لاَمی‌ تایبه‌ت به‌ ژنان و ئافره‌تانه‌وه‌.؟!

به‌ ده‌یان فه‌تواو بۆچوونی‌ تری‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كه‌ خوا یاربێت به‌م زووانه‌ به‌ چاپی ده‌گه‌یه‌نین..


   ‌ 5274 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook