<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
ژیاننامه
باسی دووه‌م: وانه‌ بێژیی مامۆستاو قوتابیی‌ و فه‌قێكانی‌:


باسی دووه‌م

وانه‌ بێژیی مامۆستاو قوتابیی‌ و فه‌قێكانی‌:

 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود بروانامه‌ی‌ زانستی‌ شه‌رعی له‌ خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی‌ په‌یمانگای‌ ئیسلامیی هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌رده‌گرێ، له‌ سه‌ره‌تاكانی‌ ساڵی‌ (1972 ز)وه‌ به‌ فه‌رمی‌ له‌لایه‌ن ئه‌وقافی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ مۆڵه‌ت ده‌درێ كه‌ پیشه‌ی‌ مه‌لایه‌تی‌ و وانه‌ بێژیی ئه‌نجام بدات، بۆیه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك دامه‌زرابێ و له‌ هه‌ر مزگه‌وتێك بوبێت خێرا قوتابخانه‌یه‌ك دا ده‌مه‌زرێنێ و قوتابیی و فێرخواز له‌ خۆی كۆ ده‌كاته‌وه‌.. لێره‌دا به‌پێی زانیاریی و به‌ دواداچوون ناوی‌ هه‌ندێ له‌و قوتابیانه‌ی‌ كه‌ له‌ خزمه‌ت مامۆستا ئه‌حمه‌د دا وانه‌یان خوێندووه‌ و سوودمه‌ند بوون ده‌نوسین:
 
1-مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی‌ ڕازی. (له‌ وته‌و گفتی‌ خۆیه‌وه‌ وه‌رمان گرتووه‌)
2- مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلاَی‌ حه‌سه‌ن به‌گی‌ نه‌وێ. (له‌ وته‌و گفتی‌ خۆیه‌وه‌ وه‌رمان گرتوه‌)
3-مامۆستا مه‌لا موسته‌فا محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر گوڵپی.
4- مامۆستا شێخ موحسین شێخ محه‌ممه‌د شێخ ئه‌حمه‌د شه‌مێرانی. (له‌ وته‌و گفتی‌ خۆیه‌وه‌ وه‌رمان گرتوه‌)
5- مامۆستا نیعمه‌ت محه‌ممه‌د عیزه‌ت. هه‌ورامی.
6- مامۆستا مه‌لا جه‌میل محمد ئه‌مین.
7- مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلاَ حه‌مه‌ موراد مه‌جید. هه‌ورامی‌.
8- مامۆستا حه‌سه‌ن عابد هه‌ورامی‌.
9- مامۆستا تۆفیق عه‌بدوڵلاَ خورماڵی‌.
10- مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د بانیشاری‌. 
11- مامۆستا محه‌ممه‌د حمه‌ ساڵح غفور.
12- مامۆستا مه‌لا عزت كه‌وته‌یی.
13- مامۆستا غه‌فور ساڵح هه‌رگێنه‌یی.
14- مامۆستا جه‌میل ئاروزه‌ری‌.
15- مامۆستا ئه‌سعه‌د ئاروزه‌ری‌.
16- مامۆستا حه‌مید موسته‌فا به‌ڵخه‌یی.
17- حاجی‌ سان ئه‌حمه‌د- عبدالرحمن.
18- مامۆستا ئه‌بوبه‌كر سه‌یید نوری‌. هه‌ورامی‌.
19- مامۆستا عه‌لی‌ شوكر. گه‌رمیانی‌.
20- عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود.

 وه‌ ده‌یان قوتابی تر كه‌ له‌ رێگای‌ وانه‌ی‌ تایبه‌ت و وانه‌ گشتییه‌كانه‌وه‌ سوودمه‌ند بوون له‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود.


   ‌ 6413 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook