باسی چوارده‌هه‌م
پرسه‌ی مامۆستا
به‌ڵێ له رۆژانی 25و 26 / 1 / 2007ی زایینی له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو له مزگه‌وتی (عوسمانی كوڕی عه‌فان) ناسراو به مزگه‌وتی شه‌هیدان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و خزمان و سه‌رجه‌م عه‌شیره‌ته به‌ریزه‌كانی هه‌ورامانه‌وه و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه كۆڕی ماته‌مینی بۆ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود گێڕدراو له ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ری زۆر بێ وێنه‌دا رێز له ماندووبوون و هه‌وڵه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د گیرا..
له‌و دوو رۆژه‌دا كه پرسه بۆ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د گیرا سه‌رجه‌م توێژه‌كان (كه‌سایه‌تی و زانایان و لایه‌نه سیاسییه‌كان) له هه‌موو كوردستانه‌وه هاتنه شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ماندووبونی مامۆستا ئه‌حمه‌د یان به‌رز راگرت، هه‌موو لایه‌نه‌كان وته‌ی ماته‌مینیان پێشكهشكردو زۆرینه‌ی زانایان و دكتۆر‌و دۆستانی مامۆستا هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك سۆز‌و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ مامۆستا ده‌رده‌بڕی.
پاشان له‌به‌ر دووری رێگا‌و قه‌ره‌باڵغی پرسه‌كه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د رۆژێكیش پرسه برایه مزگه‌وتی (ره‌شاد موفتی) له شاری هه‌ولێرو له‌وێش له‌لایه‌ن موسوڵمانانی ئه‌و شاره‌وه و سه‌رجه‌م به‌رپرسان و كه‌سایه‌تیی و زانایانه‌وه پرسه‌ی مامۆستا به‌رز ڕاگیرا.
هه‌روه‌ها له كوردستانی ئێرانیشه‌وه له شاره‌كانی پاوه‌و جوانرۆو كرماشان و سنه‌و مه‌ریوانه‌وه سه‌رجه‌م زانایان و كه‌سایه‌تیی و لایه‌نی حكومه‌تیشه‌وه هاتنه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ردانی گڵكۆی پێشه‌وایانی رابوونی ئیسلامی‌یان به‌گشتیی و مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به‌تایبه‌تی كرد. خوا پاداشتی خێری هه‌موولایه‌ك بداته‌وه و ماندووبوون و زه‌حمه‌تی هه‌موولایه‌ك بخاته ترازووی چاكه‌كانه‌وه.