<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
ژیاننامه
باسی یازده‌هه‌م: پۆست و كاره‌كانی‌ مامۆستا له‌ ناو بزووتنه‌وه‌دا

باسی یازده‌هه‌م

پۆست و كاره‌كانی‌ مامۆستا له‌ ناو بزووتنه‌وه‌دا

 مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ شاره‌زایی و لێهاتوویی هه‌بوو، وه‌ مێژوویشی له‌ كاری‌ ئیسلامیدا هه‌بوو، له‌ ناو بازنه‌ی‌ كاری‌ بزووتنه‌وایه‌تیشدا چه‌ندین پۆستی‌ گرنكی‌ به‌سه‌ردا دراوه‌، گرنگترینیان:

- ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسیی بووه‌ تا رۆژی وه‌فاتی‌.

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ میحوه‌ری‌ هه‌ورامان كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین هێزی‌ چه‌كداری‌ ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان ناسرابوو به‌ناوی‌ هێزی‌ (صلاح الدین)، پێش راپه‌رین.

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ مه‌كته‌بی سه‌ربازیی‌. دوای‌ راپه‌رین.

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ مه‌كته‌بی دارایی.

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندن. به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ (رۆژنامه‌ – گۆڤار- رادیۆ – ته‌له‌فزیۆن).

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ مه‌كته‌بی بانگه‌وازو فه‌توا.

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ مه‌كته‌بی رێكخستن.

- به‌رپرسیاریه‌تی‌ دادگای‌ بالاَی‌ شه‌رعی‌.

- خاوه‌ن ئیمتیازی‌ رۆژنامه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی. رۆژنامه‌یه‌كی‌ هه‌فتانه‌ی‌ زمانحاڵی‌ فه‌رمی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی بوو.

- خاوه‌ن ئیمتیازی‌ گۆڤاری‌ جه‌ماوه‌ر. گۆڤارێكی‌ رۆشنبیری‌ گشتیی مانگانه‌ مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی‌ بزووتنه‌وه‌ ده‌ریده‌كرد.

- خاوه‌ن ئیمتیازی‌ گۆڤاری‌ مناره‌. گۆڤارێكی‌ مانگانه‌ی‌ زانستی‌ شه‌رعی‌ بوو مانگانه‌ مه‌كته‌بی بانگه‌وازو رێنمایی و فه‌توا ده‌ریده‌كرد.


   ‌ 4951 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook