<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
ژیاننامه
باسی ده‌یه‌م: به‌شداریكردنی‌ مامۆستا له‌ كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

باسی ده‌یه‌م

به‌شداری كردنی‌ مامۆستا له‌ كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان

 جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود له‌ ماوه‌ی‌ كاری‌ بانگخوازیی و كۆچكردنیی و پاشان راگه‌یاندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزی‌ مامۆستای‌، توانیویانه‌ له‌ ناوخۆی عێراق و كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی‌ ولاَتیش به‌شداری‌ بكه‌ن له‌ ده‌یان كۆنفرانس و كۆنگره‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان.. به‌شێك له‌و دیدارو به‌شدارییانه‌ی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود:

1-به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ تارانی‌ پایته‌ختی‌ ئێران، له‌سه‌ر یه‌كگرتن و یه‌كده‌ستی‌ ولاَتانی‌ ئیسلامی، له‌ ساڵی‌ 1987 ز.. كه‌ شاندی‌ بزووتنه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ جه‌نابی مامۆستا ملا عوسمان عبدالعزیز به‌شدار بوون.. ره‌حمه‌تی‌ خوا له‌ هه‌موویان بێ.

2- به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌ك له‌ ولاَتی‌ لیبیا سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی‌ (محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر "صلی‌ الله علیه وسلم") له‌ كۆتایی ساڵی‌ 1998 ز.، چاوپێكه‌وتنیتان له‌گه‌ڵ (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) سه‌رۆكی‌ ئه‌وكاتی‌ ولاَتی‌ لیبیا.

3- سه‌ردانیكردنی‌ ولاَتی‌ سووریاو كۆبونه‌وه‌و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رێز شێخ كفتارۆ موفتی‌ سوریاو سه‌ردانیكردنی‌ زانكۆی ئه‌بی نوور، وه‌ هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانی‌ ولاَتان وه‌ك: بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی حه‌ماس له‌ سووریاو چه‌ندین دیاری تر.

4- به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ جیهانی‌ بۆ رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ توركیا له‌ ساڵی‌ 1996 ز، كه‌ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر نجم الدین ئه‌ربه‌كان (به‌ره‌حمه‌ت بێ) ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ساز كرابوو، شایانی‌ باسه‌ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌هۆی رزگاركردنی شاری‌ ئیسته‌نبوله‌وه‌و له‌ شاری‌ ئیسته‌نبول به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ (52) ده‌وڵه‌ت ساز كرابوو.. وه‌ جه‌نابی شێخ عوسمان عبدالعزیز به‌ نوێنه‌ری‌ كوردستان وتاری‌ خوێنده‌وه‌.. وه‌ یه‌كه‌م لایه‌نی‌ ئیسلامیی بوون كه‌ به‌ جلوبه‌رگی‌ كوردییه‌وه‌ رۆشتنه‌ ناو په‌رله‌مانی‌ توركیاوه‌و له‌وێش به‌ گه‌رمی‌ پێشوازی‌ كران.

5- به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌ی‌ ئیسلامیی له‌ ولاَتی‌ سعودیه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 1994 ز، ساز كرابوو.. 

ئه‌مه‌و بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له‌ ده‌یان كۆنگره‌ی‌ ناوخۆیی كوردستان به‌شدارییان كردوه‌و وتاری‌ پێشكه‌شكردووه‌.



   ‌ 5807 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook