باسی حه‌وته‌م
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانی سیاسیی مامۆستا
دوای ئه‌وه‌ی كه مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود "ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ" له هه‌مو ڕوویه‌كه‌وه سوودمه‌ندو سه‌رسام ده‌بێ به جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزهوه، سه‌ره‌تای گۆرانكای فیكریی و هزری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودیش هه‌ر لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی (1954 ز) شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له زانایانی هاوڕێی سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو مامۆستا مه‌لا ساڵح عبدالكریم و زانایانی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشوازی ده‌كرێن، پاشان یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاویی و هاورێیانی، په‌یوه‌ندیكردنی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز و چه‌ند زانایه‌كی تری به‌رچاوی ناوچه‌كه بوو، به رێكخستنی (ئیخوان موسلمین)ـه‌وه‌و، دانانی یه‌كه‌م به‌ردی بینای رابوونی ئیسلامیی بوو له كوردستان.
هه‌روه‌ها ئامانجێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی شێخ زه‌هاویی و هاورێیانی بۆ هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی بوو بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و موسوڵمانانی جه‌زائیری، هه‌ر بۆیه له‌و سه‌ردانه‌دا بریاری هاوكاری فیكریی و دامه‌زراوه‌یی له نێوان زانایانی كوردستان و عێراق پێكه‌وه دراو هه‌روه‌ها بریار درا به شێوه‌یه‌كی تۆكمه كاروباری رێكخستنی "برایان" به‌ره‌و پیشه‌وه بروات. به‌ڵێ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له سه‌ره‌تای ساڵی (1970 ز) وه، ئاشنایه‌تی به فكر‌و هزری رێكخستنی برایانه‌وه بۆ درووست ده‌بێت به پێشه‌وایه‌تی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز.
دوای ئه‌وه ئیتر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو زۆر كاریگه‌ر زۆرینه‌ی مینبه‌ره‌كانی كوردستان بوونه چرای رووناكی حه‌ق بێژیی و زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كان وانه‌ی "زنجیره‌یی" كتێبه‌كانی سه‌یید قوتبی تیا ده‌وترایه‌وه به تایبه‌ت پێشه‌كی سووره‌ی ئه‌نعام و كتێبی مه‌شخه‌ڵی ڕێ..
(ئیخوان موسلیمین له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هیچی كه‌متر نه‌بوو له بزووتنه‌وه سه‌له‌فیه‌كانی ئه‌مرۆ، كه گرنگی ده‌ده‌نه بواری په‌روه‌رده‌ی عه‌قیده‌یی تاك و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دامه‌زراو له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قیده‌ی وهلاو به‌را.. ئیخوان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به‌و شێوه‌یه ئیرشاد‌و ده‌عوه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دا كه به‌هێزترین و پۆلاَیین ترین نه‌وه‌ی پێگه‌یاند له ڕووی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ره‌وه كه هیچ حه‌زو ئاره‌زووه دونیایی و گومانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شیوعیه‌كان و مولحیده‌كان نه‌یان توانی ته‌نها ئه‌ندامێكی ئیخوان له خشته به‌رن..! به‌داخه‌وه‌م بۆ ئێستا)!