<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
ژیاننامه
باسی پێنجه‌م: وه‌چه‌و نه‌وه‌كانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود



باسی پێنجه‌م

وه‌چه‌و نه‌وه‌كانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مامۆستا له‌ ساڵی‌ 1972 زایینی‌ خێزانی‌ پێكه‌وه‌نا، خوای‌ په‌روه‌ردگار چه‌ند منداڵێكی‌ به‌خشییه‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموودو هاوسه‌ری‌، ئه‌وانیش چوار كوڕو پێنج كچ بوون. 
1-فاروق ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ ساڵی‌ 1975 ز. له‌ گوندی‌ بناوه‌سووته‌ی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ پێنجوێن له‌ داییكبووه‌.. تا وه‌فاتی‌ جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د وه‌ك شۆفێرو پاسه‌وان له‌ خزمه‌ت مامۆستادا بووه‌و له‌ خه‌باتی‌ شاخ و شاردا ماندوبوونێكی‌ زۆری له‌گه‌ڵ مامۆستادا كێشاوه‌.

2- عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ ساڵی‌ 1976 ز. له‌ گوندی‌ بناوه‌سووته‌ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ پێنجوێن له‌ داییكبووه‌.. له‌ منداڵیه‌وه‌ نێردراوه‌ته‌ به‌ر خوێندنی‌ حوجره‌و، زانسته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ له‌ خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود خوێندووه‌و ده‌یان شارو گوندی‌ كوردستانی‌ ئێران و عێراقی‌ كردووه‌و پاشان له‌ خزمه‌ت جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز "به‌ره‌حمه‌ت بێ" ئیجازه‌ نامه‌ی‌ وه‌رگرتووه‌.. وه‌ بۆ گه‌ران به‌ دوای‌ خوێندندا چه‌ندین ولاَتی‌ وه‌ك: سوریاو یه‌مه‌ن و ئێرانی‌ كردووه‌.، وه‌ به‌كالۆریۆسی له‌ شه‌ریعه‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ كولیه‌ی‌ ئوسوڵ الدین له‌ سوریا، ئێستا سه‌رپه‌رشتی‌ پرۆژه‌ بانگخوازییه‌كانی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمووده‌ به‌تایبه‌ت ته‌فسیری‌ رامان.

3- سومه‌یه‌ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ ساڵی‌ 1979 ز. له‌ شارۆچكه‌ی‌ خورماڵ چاوی‌ به‌ دونیا هه‌ڵهێناوه‌، خێزانی‌ حاجی‌ ته‌حسین عه‌لی‌ عبدالعزیز بووه‌، وه‌ خاوه‌نی‌ 3 منداڵن.. له‌ ساڵی‌ 2011 ز، حاجی‌ ته‌حسین به‌ده‌ستی‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ "وه‌زیرستان" ده‌كوژرێ، خوای‌ گه‌وره‌ به‌ شه‌هید وه‌ری گرتبێ.

4- نوسویبه‌ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود / له‌ ساڵی‌ 1982 زایینی له‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ داییك ده‌بێ. وه‌ ئێستا خاوه‌نی‌ (1) منداڵه‌.

5- سوهه‌یب ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ ساڵی‌ 1984 ز، له‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاوی‌ به‌ دونیا هه‌ڵهێناوه‌، به‌شی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ په‌یمانگای‌ مامۆستایانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و دواتر به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ته‌واو كردووه‌و ئێستاش قوتابی ماسته‌ره‌ له‌ كارگێریی‌ و راگه‌یاندن و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسه‌و ده‌یان به‌رنامه‌ی‌ جۆراو جۆری‌ له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن پێشكه‌ش كردووه‌.

6- هودا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ داییكبووی‌ 1986 زایینیه‌، له‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروانی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاوی‌ به‌ دونیا هه‌ڵهێناوه‌، له‌ نووسینه‌وه‌و هاوكاری‌ جه‌نابی مامۆستا بۆ ته‌فسیره‌كه‌ی‌ جێ ده‌ستی‌ هه‌بووه‌.

7- محمد ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ ساڵی‌ 1987 زایینی له‌ گوندی‌ به‌شاره‌تی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ سیروان له‌ داییكبووه‌.. قوتابی 6ی‌ زانستییه‌و له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ته‌فسیرو كتێبی ژنان و كاروباری‌ ژنانی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د جێ ده‌ستی‌ دیاره‌و هاوكاری‌ مامۆستا بووه‌.

8- كۆچه‌ر ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ داییكبووی‌ 1988 زایینیه‌.. خاوه‌نی‌ (1) منداڵه‌.

9- هانیه‌ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود / له‌ داییكبووی‌ 1991 زایینیه‌.. قوتابی 6 ی‌ ئاماده‌ییه‌.

شایانی‌ باسه‌ ئه‌م (9) منداڵه‌ له‌ خاتوو مه‌حبووبه‌خان بووه‌و مامۆستا ته‌نها یه‌ك خێزانی هه‌بووه‌..



   ‌ 12249 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook