باسی یه‌كه‌م: ناو و كهسناوو نازناوو بنه‌ماڵه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی
باسی یه‌كه‌م
ناو و كهسناوو نازناوو بنه‌ماڵه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی
ناو‌و ساڵ و وشوێنی له داییكبوونی:
له به‌هاری ساڵی (1950) زایینی‌دا له وه‌رزێكی زۆر به‌پیت و به‌ره‌كه‌تی ئه‌و ساڵه‌داو له گوندی یاڵانپێی سه‌ر به ناحیه‌ی خورماڵ و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، له باوك و دایكێكی ماندوونه‌ناس و خواویست و دین خۆشه‌ویست، له داییك ده‌بێ و چاو به دونیادا هه‌ڵدێنێ، پاشان ناوی لێ ده‌نێن (ئه‌حمه‌د) له خۆشه‌ویستییان بۆ پێغه‌مبه‌ری نازدارو سه‌روه‌رمان (صلی الله علیه وێله وسلم)، واته ناوی: (ئه‌حمه‌د كوڕی كاكه، كوڕی مه‌حموود، كوڕی عه‌لی، كوڕی خدره).
كهسناوو شۆره‌تی:
هه‌رچه‌ند له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا كهسناوو كونیهو شۆره‌ت باو‌و عاده‌ت نیه، بهلاَم مامۆستا ئه‌حمه‌د له ماڵه‌وه‌و له‌ناو هه‌ندێك له دۆست و خۆشه‌ویستانیدا به (باوكی فاروق)، بانگ ده‌كرا.
نازناوی:
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له‌ناو خه‌ڵكیدا به ناوی باوكیی و باپیرییه‌وه به‌ناو بانگ بوو، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێـته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی كتێب و نووسراوه‌كانی له‌سه‌ری نووسرابوو (ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود)، بهلاَم له‌ناو دۆست و خۆشه‌ویسته نزیكه‌كانی به (مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د) یان (مه‌لا ئه‌حمه‌د) ناوزه‌د دهكراو بانگی لێ ده‌كرا، وه جارجاره‌ش به (مه‌لا ئه‌حمه‌دی یالاَنپێ) ده‌ناسرایه‌وه.