<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هزری مامۆستا
شووراو راوێژ بنه‌مایه‌كی‌ گرنگه:

شووراو راوێژ بنه‌مایه‌كی‌ گرنگه:

ئیمامی‌ (بوخاریی‌) له‌ (كتاب التفسیر)ی‌ (فتح الباری‌:8/585) ده‌ڵێت: له‌ (ته‌ورات)دا هاتووه‌: ( إنه  لیس بفظ ، ولاغليظ، ولاسخاب فی‌ الأسواق، ولايجزء السیئة، ولكن يعفو ويصفحُ). واته‌: پێغه‌مبه‌ر  هه‌رگیز قسه‌ ره‌ق و، دڵره‌ق نه‌بووه‌، كاری‌ خراپیشی‌ به‌كاری‌ خراپ، په‌رچ نه‌داوه‌ته‌وه‌، هه‌میشه‌ لێبورده‌و بپۆشی‌ هه‌ڵه‌ بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵهاتووه‌كانی‌ (ئوحود)یش زۆر نه‌رم و نیان بوو... به‌ڵێ ئه‌و ئایه‌ته‌ بناغه‌و بنه‌مای‌ مه‌شۆره‌ت و راوێژه‌ له‌ نێوان (ئه‌میر) و ئه‌هلی‌ حه‌ل و عه‌قددا. پرس و راكردن به‌ خه‌ڵكانی‌ فامیده‌ له‌ گشت كاره‌ گرنگه‌كانداو، ، بۆ دواییش كار پێكردنی‌، یاسایه‌كی‌ به‌رزی‌ شكۆداری‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامه‌. زاناكانمان ده‌ڵێن: هه‌ر (ئه‌میر)ێ‌ ته‌گبیر‌و راوێژ به‌ ئه‌هلی‌ دین و زانست نه‌كا، ئه‌وه‌ به‌ر كه‌ناركردنی‌ ئه‌میری‌ وا واجیبه‌، له‌ كۆنیشه‌وه‌ وتراوه‌: پیاوی‌ پرس و راكار هه‌رگیز په‌شیمان نابێ‌. هه‌ر كه‌سێكیش خۆی‌ به‌ شتێكی‌ عه‌جایه‌ب و عه‌نتیكه‌ بزانێ‌ و مه‌شۆره‌ت نه‌كا، ئه‌وا سه‌ری‌ لێ‌ تێكده‌چێ‌ و كاره‌كه‌شی‌ له‌ده‌ست ده‌چێ‌، پێغه‌مبه‌ر له‌و باره‌وه‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((ما ندم من استشار، ولا خابَ من استخارَ، ولا عال من اقتصد)). پێغه‌مبه‌ر پاش پرس و راوێژكردن به‌ هاوه‌ڵانی‌‌و وه‌رگرتنی‌ رایان، ئیتر به‌ جوامێرانه‌ بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی‌ كاره‌كه‌ی‌ لێبڕاوه‌‌و پیاده‌شیكردووه‌، ئه‌گه‌رچی‌ هاوه‌ڵان بۆ دوایی‌ له‌ راكه‌شیان په‌شیمان بووبن، بۆ نموونه‌: پرس و رای‌ پێكردن: ئایا له‌نێو شاری‌ (مه‌دینه‌)دا له‌گه‌ڵ‌ موشریكانداجه‌نگ بكه‌ن  یا له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌دا، هاوه‌ڵان ده‌ره‌وه‌ی‌ مه‌دینه‌یان پێ‌ باشبوو، خۆیشی‌ ناوشاری‌ پێ‌ باشبوو، ئه‌وجا پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ ورد، چووه‌ سه‌ر رایه‌كه‌ی‌ ئه‌وان و، به‌گورجی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، هه‌تا خۆی‌ بۆ ئاماده‌ بكاو، جل‌ و به‌رگی‌ جه‌نگیی‌ بپۆشێ‌، پاشان هاوه‌ڵان پۆزشیان بۆ هێنایه‌وه‌و په‌شیمان بوونه‌وه‌و چونه‌ سه‌ر رایه‌كه‌ی‌ ئه‌و، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر  له‌ رایه‌كه‌ی‌ خۆی‌ دانه‌به‌زیوو لێبڕا بۆ ئه‌نجامدانی‌. به‌ڵێ (عه‌زم)و لێبڕان كه‌خوا ئه‌فه‌رموێ‌: (فإذا عزمت فتوكل علی‌ الله..) ئاوا ده‌بێ‌. بۆخۆیشی‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((لاینبغی‌ لنبي ڵبِسَ لأْمته أنْ يضعها حتی‌ يحكم الله بینه وبین أعدائه..)). واته‌: بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك ناشێ‌، جل و به‌رگی‌ جه‌نگیی‌ له‌ به‌ركاو، پاشان هه‌تا خوا كۆتایی‌ به‌و جه‌نگه‌ دێنێ‌ داینێته‌وه‌؛ به‌ڵێ‌ په‌یامبه‌ری‌ خوا  له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه‌ له‌ ئوحوددا ته‌نیا نۆ كه‌سی‌ لامایه‌وه‌، له‌ نۆ كه‌سه‌كه‌یش حه‌وتیان كوژران و شه‌هیدبوون، كه‌چی‌ هێشتا خوا هه‌ر فه‌رمانی‌ پێده‌دا كه‌: داوای‌ لێبوردن به‌تێكڕا بكا بۆ هاوه‌ڵانی‌!

سه‌رچاوه‌/ ته‌فسیری‌ رامانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود
   ‌ 2296 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/03/2014

123
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook