<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
وتارو بابه‌ت
له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا

له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا


زانا قه‌ره‌داغی‌       

له‌ناو  ڕابوونی‌ ئیسلامیدا كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ هه‌ڵكه‌وتن كه‌ هه‌قه‌ ژیان و خه‌باتیان به‌ ئاوی‌ ئاڵتون بنوسرێته‌وه و ‌ ئاواته‌كانیان بهێنرێنه‌دی‌، یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ كاكه‌ مه‌حمود بوو، كه‌ته‌مه‌نێك خه‌وی‌ به‌ یه‌كڕیزی‌ موسڵمانانه‌وه‌ ده‌بینی‌ و ئه‌یویست كه‌ موسڵمانان ببن به‌ یه‌ك هێزو یه‌ك ده‌ست چونكه‌ باش ده‌یزانی‌ كه‌ موسڵمانان سه‌ركه‌وتو نابن ئه‌گه‌ر یه‌ك دڵ یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بن، له‌م  ڕوه‌شه‌وه‌ هه‌وڵی‌ زۆریدا به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵه‌ ئیمانییه‌كانی‌ مامۆستا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی‌ خه‌ونیان به‌ده‌سه‌لاَته‌وه‌ ده‌بینی‌ شكستی‌ خوارد، به‌لاَم مامۆستا یه‌كێك له‌سیفه‌ته‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌كانی‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ماندوبوونی‌ نه‌ ده‌زانی،‌ وه‌پیاوێك بوو ژیانی‌ هیجره‌ت و قۆناغه‌كانی‌ تری‌ ژیانی‌ فێری‌ نه‌سره‌وتنی‌ كرد بوو وه‌پیاوی‌ هه‌مووكات و ساتێك بوو له‌هیچكام له‌قۆناغه‌كانی‌ ژیانیدا بێ‌ كار نه‌ده‌بوو، هه‌میشه‌ وه‌ك هه‌نگ له‌ گه‌ڕ اندابوو تا كارێك بكات هه‌نگاوێك كاروانی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ بباته‌ پێشه‌وه،‌ خه‌مبار ده‌بوو به‌كزیی و لاوازی‌ موسڵمانان، هه‌رئه‌وه‌ش بوو له‌و ته‌مه‌نه‌ گه‌نجییه‌ی‌ مامۆستادا ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ ڕیشی‌ ڕه‌شی‌ سپی تر‌  ده‌بوو، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ سێ‌ ساڵه‌ كاروانی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ بێ‌ مامۆستایه‌و كه‌سێك نییه‌ ده‌ستی‌ برایه‌تی‌ دریَژ بكات، هه‌ر سێ‌  پارتی‌ ئیسلامیی‌ ڕۆژ له‌دوای‌ ڕۆژ لێك دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و به‌رهه‌می‌ كاریشیان دیاره‌ ته‌نها خولانه‌وه‌یه‌ له‌ناو بازنه‌یه‌كی‌ داخراودا، كه‌بێ‌ به‌رهه‌م و بێ‌ سه‌مه‌ر كزو لاوازو بێ‌ عیزه‌ت، ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ به‌ره‌و كزی‌ ده‌چین، ئه‌گه‌ر نه‌بینه‌وه‌ به‌ برا ئه‌وا دۆڕاوی‌ ئیستاو دوا ڕۆژ ده‌بین، بۆیه‌ به‌ فرسه‌تی‌ ئه‌زانم له‌ یادی‌ وه‌فاتی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمودا په‌یامی‌ برایه‌تی‌ بده‌مه‌وه‌ به‌گوێی‌ برایانی‌ ڕابوونی‌ ئیسلامیداو ئاواتی‌ مامۆستاو سه‌رجه‌م موسڵمانان بهێننه‌ دی‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ناشبنه‌وه‌ به‌یه‌ك، یه‌ك هه‌ڵوێست بن، كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌زعه‌فول ئیمانه‌ ..  

   ‌ 1567 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/01/2015

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook