<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بۆچوون و فه‌تواکانی
پرس و راوێژ له‌سه‌ر ته‌راِیی‌ (رطوبه‌ی‌) فه‌رجی‌ ژنان.؟

پرس و راوێژ  له‌سه‌ر ته‌راِیی‌ (رطوبه‌ی‌) فه‌رجی‌ ژنان.؟

نووسین و ولاَمدانه‌وه‌ی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه محمود

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وه‌لاَم/

1- هه‌ندێ‌ جار ئاوێكی‌ زه‌رد دێته‌ ده‌ر.

2- ده‌كرێ‌ ئاوێكی‌ لێڵ (سوورێكی‌ كاڵ) بێته‌ ده‌ر.

3- ئاوێكی‌ سپیی‌ (پاش نه‌مانی‌ سووڕی‌ مانگانه‌) دێت.، ده‌شكرێ‌ ئه‌و ئاوه‌ سپیه‌ هه‌ر نه‌بێ‌، به‌لاَم له‌ ماوه‌ی‌ حه‌یزێكه‌وه‌ بۆ حه‌یزێكی‌ تر ده‌گونجێ‌ ئه‌و ئاوه‌ لێڵه‌ هه‌بێت، نیشانه‌ی‌ پاكبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مانه‌، وه‌ستانی‌ ئه‌و خوێنه‌ لێڵه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی‌ زه‌ردایی‌ بمێنێ‌.

4- هه‌ر لێڵیی‌ و ته‌ڕاییه‌كی‌ زه‌رد له‌ ژنی‌ خاوه‌ن حه‌یزه‌وه‌ بێته‌ ده‌ر.. ئه‌گه‌ر بزانرێ‌ پێشه‌نگی‌ حه‌یزه‌، ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی‌ حه‌یزی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێ‌، نیشانه‌ی‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێش و ئازارێكی‌ لێ‌ په‌یدا ده‌بێ‌، خۆ ئه‌گه‌ر بێ‌ ئێش و ئازاری‌ سك ئه‌و لێلاَیی‌ و زه‌ردایییه‌ په‌یدا بوو، به‌ حه‌یز دانانرێ‌.

5- هه‌ر لێڵیی‌ و زه‌رداییه‌ك – پاش ته‌واوبوونی‌ رۆژانی‌ حه‌یز بێت – ده‌بێ‌ ژنان چاوه‌روان بن تا نه‌مێنێ‌، چونكه‌ ئه‌و لێڵیه‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بێت به‌ حه‌یزه‌وه‌، حیسابی‌ حه‌یزی‌ بۆ ده‌كرێ‌.

6- ئه‌و شتانه‌ی‌ له‌ غه‌یری‌ كاته‌كانی‌ حه‌یزدا په‌یدا ده‌بن له‌ (ئیفرازات)ی‌ فه‌رجه‌و به‌ حه‌یز دانانرێن.

7- هه‌رچی‌ (ئیفرازات)ێك له‌ شوێنی‌ منداڵبوونه‌وه‌ ده‌رچێ‌، پاكه‌و جل و به‌رگ پیس ناكات، به‌لاَم ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێ‌، ئه‌و شتانه‌یش له‌ جێگه‌ی‌ میزه‌وه‌ ده‌رده‌چن، پیسن و ده‌ستنوێژ ده‌شكێنن.

8- ئه‌و ته‌ڕاییه‌ به‌هه‌میشه‌یی‌ له‌ منداڵدانی‌ ژنه‌وه‌ ده‌رده‌چێ‌ پاكه‌، ده‌بێ‌ له‌كاتی‌ نوێژدا ده‌ستنوێژ بگرن و نوێژ بكه‌ن، واته‌: تا بانگ نه‌بێ‌ ده‌ستنوێژ نه‌گرێ‌ بۆ نوێژه‌كان.

9- بۆ ئیفرازاتی‌ پچڕ پچڕ، ده‌بێ‌ چاوه‌روانی‌ بانگ بكات ئه‌وجا ده‌ستنوێژ بگرێ‌ و نوێژه‌كانی‌ بكات، ئه‌گه‌رچی‌ له‌كاتی‌ نوێژه‌كانیشدا بێت.

10- ئه‌و ته‌راییه‌ پاش غوسڵی‌ جووتبون دێته‌ ده‌ر.. ئه‌گه‌ر به‌ ئاره‌زووه‌وه‌ نه‌بێ‌ غوسڵ پێویست ناكات، به‌ڵكو ته‌نها ده‌ستنوێژ پێویسته‌.

11- هه‌ندێ‌ جار له‌گه‌ڵ میزدا ئاوێكی‌ سپی‌ خه‌ست ده‌رده‌چێت پێی‌ ده‌ڵێن (وه‌دی‌)، غوسڵ پێویست ناكات، به‌ڵكو ده‌بێ‌ شوێنه‌كه‌ی‌ بشۆردرێت، چونكه‌ وه‌كو میز پیسه‌.

12- هه‌ندێ‌ جار ئاوێكی‌ ته‌نكی‌ سپی‌ لینج (رقیق أبیض) له‌ كاتی‌ ده‌ستبازی‌، یان كاتی‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ رابواردنی‌ ژن و مێردیدا ده‌رده‌چێت، گه‌لێ‌ جار مرۆڤ به‌ خۆی‌ نازانێت، خۆیی‌ و جێگاكه‌ی‌ ده‌شۆرێ‌ و ده‌ستنوێژ ده‌شكێنێ‌، به‌لاَم خۆ ششتنی‌ ناوێ‌.

13- (مه‌نی‌) پیاو: ئاوێكی‌ قورسی‌ سپیه‌، (مه‌نی‌) ژنانیش ئاوێكی‌ ته‌نكی‌ زه‌رده‌ (رقیق أصفر) ده‌بێ‌ هه‌ردوو خۆ بشۆرن.

14- ئه‌و ژنانه‌ی‌ هه‌میشه‌ (ئیفرازات)یان هه‌یه‌.. ده‌بێ‌ له‌ كاتی‌ نوێژه‌كاندا خۆ خاوێن بكه‌نه‌وه‌و به‌ شتێك خۆ شه‌ته‌ك بده‌ن و بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ستنوێژ بشۆرن.

15- كچ یان بێوه‌ژن ته‌رایه‌كی‌ زه‌رد به‌خۆوه‌ ده‌بینن، ئه‌گه‌ر (مذی‌) بوو، خۆ شۆرینی‌ ناوێ‌، خۆ ئه‌گه‌ر (مه‌نی‌) بوو و له‌كاتی‌ (شه‌هوه‌ت) و ئاره‌زوودا، یان (ئیحتیلام) بوون، ده‌بێ‌ خۆ بشۆرن.

www.ahmadkaka.org

erfankaka77@gmail.com

   ‌ 44107 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/08/2015

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook