<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بۆچوون و فه‌تواکانی
پرس و راوێژ لەسەر ئەحكامی سووڕی خوێنی مانگانەی ژنان..؟ بەشی یەکەم

پرس و راوێژ لەسەر ئەحكامی سووڕی خوێنی مانگانەی ژنان..؟

نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

بەشی یەکەم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەڵام/

1- قسەی راست ئەوەیە كە ماوەی (حەیز) سنووری كەم و زۆری بۆ نییە.

2- بەر لە تەمەنی (9) ساڵی كچان، خوێنی حەیز پەیدا نابێت، چونكە بەر لە تەمەنی (9) ساڵیی، هیچ ئافرەتێك ناگونجێ‌ منداڵی ببێت، خۆئەگەر تەمەنی گەیشتە (9) ساڵ و خوێنی بە خۆیەوە دیت، دەكرێ‌ بگوترێ‌: ئەوە حەیزە.

3- تێكچوونی یاساو سیستمی حەیز - دوای تەمەنی (50) ساڵ- هەر خوێنێ‌ هات، بە خوێنی حەیز دا نانرێت، بەڵكو خوێنی (فاسید)ەو، دەبێ‌ ئەو ژنە نوێژ بكاو رۆژوو بگرێ‌.

4- نیشانەكانی خوێنی حەیز:

- بۆگەنە.

- ئەوەند سوورە، رەش دەنوێنێت.

- خەست و چڕە.

5- ئەگەر ئافرەتێك خوێنی بەخۆیەوە دیت، دەشگونجا حەیز بێ و یەكەمجاریشی بوو، ئەوە بەحەیز دادەنرێ‌، وە دەبێ‌ چاوەروانی بكات تادوایی دێت، وە پێوەیست بە دووبارە بوونەوە ناكات.

6- ئەگەر ژنێك بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك خوێن هات و ئینجا نەما، ئەوە حەیزەو دەبێ‌ چاوەروانی بكات، چونكە دیسان دێتەوە.

7- وا دەبێ‌ پاشخۆشتن لەخوێنی حەیز، خوێنێكی زەرد و لێڵ دێت، ئەوە بەحەیز دانانرێ و، پێویست بە خۆشۆردن ناكات. بەڵام ئەگەر بە رەنگ خوێنی تەواو بوو، دەبێ‌ سەر لەنوێ‌ خۆی بشواتەوە، چونكە بەحەیز دادەنرێت.

8- ئەگەر ژنێك بە هۆی تەمەن زۆرییەوە خوێنی نەما، ئەوە بەسەردەمی مەئیووس بوون لە حەیز (سن الیأس) دادەنرێ‌.

9- ژنی بێ‌ نوێژ تا پاك نەبێتەوەو خۆی نەشۆرێت، نابێ سەرجێی لەگەڵدا بكرێت.

10- ئەو كتێب و نامیلكانە كە هەندێ‌ ئایەتی قورئانیان تێدایە، ژنانی حەیزدارو خەڵكانی لەشگران و بێ‌ دەستنوێژ، دەتوانن دەستیان لێبدەن، چونكە (مصحف) نییە.

11- ژنی حەیزدار دەتوانێ‌ خەنە لە دەست و پێ‌ و سەری بگرێت.

12- ژنان دەتوانن بۆئەوەی بكەونە حەیزەوە دەرمان بخۆن، ئەگەر بزانن تووشی زیان نابن پێی.

13- لە بەكارهێنانی (دەرمان) بۆ راگرتنی حەیز، پزیشكەكان (14) جۆر زەرەرو زیانیان باسكردووە، بۆیە دەبێ ئاگادار بن.

14- لە مانگی رەمەزان و حەجدا، خواردنی حەبی راگری حەیز، قەیدی نییە، بەمەرجێ‌ لە رووی تەندروستییەوە زیانبەخش نەبێ‌.

15- ئەگەر ژنێك حەبی بەكار هێنا بۆ ئەوە بكەوێتە حەیزەوە، پاشان خوێن هات، دەبێ‌ بچێت لە پزیشك بپرسێت: ئەگەر ئەو گوتی ئەو خوێنە، خوێنی حەیزە، ئەوا باشە، ئەگینە كاریگەری حەبەكانەو حەیز نییە.

16- ئەگەر ژنێك دەرمانی بەكار هێناو كەوتە حەیزەوە، دیارە ئەو ماوەیە بە حەیز بۆی دادەنرێ‌ و گێڕانەوەی نوێژی لەسەر نییە، چونكە مادەم خوێنی حەیز هات، ئیتر بەهەر شێوەیەك بێت دەبێتە حەیز، هەر كاتێكیش نەما بە هۆی هەر شتێكەوە بێت، دەبێ‌ نوێژو رۆژووی خۆی ئەنجام بدات.

17- ژنی حەیزدار دەتوانێ‌ تەواوی ویردو زیكرە شەرعییەكان و زیكرەكانی بەیانیان و ئێواران و دوعاكانی تر لەگەڵ كتێبی زانستیی و فیقهو فەرموودەو تەفسیرەكاندا بخوێنێتەوە.

18- ژنی حەیزدارو زەیسان، هیچ جۆرە نوێژێكی لەسەر نییەو نابێ‌ بیكات، بۆ دوای پاكبوونەوەیشی گێرانەوەی ناوێ‌.

19- ژنی خاوەن حەیز رۆژووی لەسەر نییە، بەڵام دەبێ‌ پاش پاكبوونەوە بیگێڕێتەوە.

20- ژنی بێ‌ نوێژ: نابێ‌ چەرخەو (تەواف)ی دەوری ماڵی خودا بكات، بەڵام كردەوەكانی تری حەج، وەكو (هاتووچۆی نێوان (صەفا)و (مەروە)و وەستانی (عەرەفە)و شەومانەوە لە (مزدەلیفە)... تاد. دەتوانێ‌ ئەنجامیان بدات.

ماویەتی ..

لينكى به يج/

https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/810117609079741/?type=1&__mref=message_bubble

   ‌ 52624 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/08/2015

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook