<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بۆچوون و فه‌تواکانی
پرس و راوێژ له‌سه‌ر به‌كار هێنانی (خف) بۆ ژنان..؟

پرس و راوێژ له‌سه‌ر به‌كار هێنانی (خف) بۆ ژنان..؟

نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

وه‌لاَم/

1- ڕاگوزه‌ر (مسافر) بۆی‌ هه‌یه‌، سێ‌ شه‌وو سێ‌ رۆژ، مه‌سحی‌ (خف) بكات، نیشته‌جێ‌ (مقیم)یش، شه‌وو رۆژێك.

2- مه‌رجه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ (خف): پێویسته‌ حه‌لاَڵ و پاكبن و، بگه‌نه‌ شوێنی‌ فه‌رزی‌ شۆرینی‌ پێ‌ و، بۆ خۆشیان به‌قاچه‌وه‌ بووه‌ستن و دوای‌ ده‌ستنوێژیش له‌ پێ‌ بكرێن.

3- شێوه‌ی‌ به‌كارهێنانیشیان: ده‌ست به‌ئاوه‌كه‌دا ده‌كرێ‌، پاشان یه‌كجار مه‌سحی‌ دیوی‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپێیان ده‌كرێ‌، واته‌: ژێر و پاژنه‌یان مه‌سحیان ناوێ‌ !.

4- هه‌ركات یه‌كێ‌ له‌م چوار شته‌ی‌ لێ‌ په‌یدابوو، ئیتر كاریان پێناكرێ‌:

- له‌ پێ‌ داكنران.

- غوسڵ كه‌وته‌ سه‌ر پۆشه‌ره‌كه‌یان.

- دڕان و كونیان تێبوو.

- ماوه‌كه‌یان (واته‌: سێ‌ رۆژه‌كه‌، یان شه‌وو رۆژه‌كه‌)ته‌واو بوو.

5- مه‌سح كردن به‌ سه‌ر گوێره‌ویدا، ئه‌گه‌ر هاوینیش بێت دروسته‌، چونكه‌ گشتێتیی‌ فه‌رمووده‌كان، وا ده‌گه‌یه‌نێت.

6- نابێ مه‌سح به‌سه‌ر گوێره‌وی‌ ناسك و دڕاودا بكرێت، واته‌: به‌و مه‌رجه‌ مه‌سحیان ده‌كرێ‌، قاییم بن و داپۆشه‌ری‌ جێگه‌ی‌ فه‌رز بن.

لينكى به يج/
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/809479149143587/?type=1&__mref=message_bubble


   ‌ 6147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/08/2015

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook