<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
مامۆستا هوشیار له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا تیرۆر كرا

مامۆستا ھوشیار بانگخوازو مامۆستای ئایینی لەبەردەم ماڵەکەیدا لە شاری ھەولێر تیرۆر دەکرێت

ئەمشەو ٢٣ / ١١ / ٢٠١٦ و کەمێک لەمەوبەر لە شاری ھەولێر لە گەڕەکی شادی تەقە لە مامۆستای بانگخوازو مامۆستای ئایینی (مامۆستا ھوشیار) دەکرێت و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بەسەختی بریندار دەکرێت و پاشان لەبەر سەختی برینەکەی گیان لە دەست دەدات..

پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ئەم ھەوڵە ترسنۆکانەو دژ بە مرۆڤانە بە توندی ریسواو ئیدانە دەکات و خوازیارە ھەرچی زووتر ئەم دەستە رەشە تیرۆرە ئاشکرا بکرێت و تۆڵەی لێ بکرێتەوە، بێگومان بن پەتی زوڵم و ستەم لە قاییمیی و ئەستووریدا دەپسێ و دەقرتێ.. ان شا‌واللە خوێنی ئەو زانا روخۆش و خواویست و دڵسۆزە دەبێتە لافاوی تورەیی خواو تەخت و بەختی تاغوتان و دیکتاتۆران را دەماڵێ... 

وە بەناوی پەیجی شێخ ئەحمە کاکە مەحموودەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەس و کاری مامۆستای بەرێزو خوالێی خۆش بێت دەکەین..

انا للە وانا الیە راجعون..

پەیجی شێخ ئەحمە کاکە مەحموود

٢٣ی سەفەری ١٤٣٨ کۆچیی

٢٣/ ١١ / ٢٠١٦ زایینی

www.ahmadkaka.org

   ‌ 23974 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/11/2016

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook