<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هزری مامۆستا
ھەڵوێستی مامۆستا لەسەر (دینمانە، ئایینمانە، نیشتمان).!

ھەڵوێستی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لەسەر (دینمانە، ئایینمانە، نیشتمان).!

* سەبارەت بەوەش کە ئێمە ناراستەوخۆ لە نیشتمان پەرستیی و نەتەوە پەرستیی دەدەین و بێ ئاگاین لەسردووی:(دینمانە، ئایینمانە، نیشتمان)..  جابۆ وەڵامی ئەو رەخنەیە ئێمەش بەراشکاوانە دەڵێین: ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر بنەمای (تەوحیدو، یەکخواپەرستی) دامەزراوە، بۆیە بەھیچ کەسێک رێگا نادات غەیرەز خودا بپەرستێ، بەڵام خۆ مرۆڤەکان ھەڵدەنێ نیشتمانیان لا خۆشەویست بێ و جیھادو خەبات بۆ ئازادبوونیی بکەن، بەدەر لەوەش خۆ لای ئیسلامییەکان خۆشەویستی بۆ نیشتمان و خەبات بۆ پاراستنی و ئازادکردنی لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەراندا، بەشێکە لە دیندارییان، بەڵکو ھەر دیندارێ تێنەکۆشی بۆ ئازادی و پاراستنی نیشتمان بە موسڵمان دانانرێ، کەوابوو سروودەکەی ئێوە کە تەعبیر لە نیشتمان پەرستی دەکات ھەڵەیەو لای ئیسلامییەکان ھیچ بایەخێکی نیە بەوجۆرە، ئێوە (پەرستن) و (خۆشەویست)یتان تێکەڵ کردووەو لێتان تێکچووە، بەڵام ئیسلامییەکان لەباتی پەرستنی، خۆشیان دەوێ و بەگیان و بە ماڵ جیھادی بۆ دەکەن.

سەرچاوە/ کتێبی: وەڵامی گومان و چەواشەکاری ناحەزانی ئیسلام - نووسینی: ئەحمەد کاکە مەحموود

   ‌ 11015 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/02/2017

123
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook