<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
کاروبارو فیقهی ژنان
حوكمی‌ كچ و كوڕی منداڵ كه‌ له‌ یه‌ك ماره‌ كراون..؟!

حوكمی‌ كچ و كوڕی منداڵ كه‌ له‌ یه‌ك ماره‌ كراون..؟!

(كچ ‌و كوڕی‌ ناباڵغ) كاتێ باڵغبوون ده‌توانن جیاببنه‌وه‌..

بۆ خستنه‌ رووی ئه‌م باسه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی، راو بۆ چوونی‌ جه‌ماوه‌ری‌ زاناكان به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌دوێن:

حه‌نه‌فییه‌كان ده‌ڵێن:

أ- هه‌ر كات باوكێك، یان باپیره‌یه‌ك ژنی هێنا بۆ كوڕێكی (مێرمنداڵ‌)ی، یان كچێكی بچووكی ناباڵغی به‌شوودا به‌ كه‌سێكی هاوكووف ‌و هاوشانی كچه‌كه‌و، وه‌به‌ شیاوی خۆیشی ماره‌یی بۆ دانا (مهر المثل)، ئه‌و نیكاحه‌ داده‌مه‌زرێت، ئه‌گینه‌ ناڕه‌واو نادروسته‌و ده‌بێ (ته‌فریق) بكرێن.

ب- ئه‌گه‌ر غه‌یری باب‌و باپیره‌ ئه‌و جۆره‌ نیكاحه‌یان (كوڕێكی مێرمنداڵ‌، ژنی بۆ هێناو ماره‌ییه‌كی زیاد له‌ (مهر المثل) كرده‌ ماره‌یی ژنه‌كه‌، یان كچۆڵه‌یه‌كی به‌شوودا به‌ كه‌سێكی ناكفوو هاوشانی نه‌بوو و ماره‌ییه‌كی كه‌متر له‌ (مهر المثل)ی بۆ دانا بوو، نیكاحی ئاوا بۆ هیچ كامیان دانامه‌زرێت، خۆ ئه‌گه‌ر كچۆڵه‌كه‌ی له‌ هاوشانی خۆی ماره‌كرد‌و ماره‌یی شیاویشی بۆ دانا..ئه‌و نیكاحه‌ داده‌مه‌زرێت، به‌ڵام كه‌ باڵغبوون ده‌توانن نیكاحه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌.

ج- بۆ (فه‌سخ)‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نیكاحه‌كه‌، پێویسته‌ داوا به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ دادوه‌ر‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی خۆیان.

تێبینی:

ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی ئاوا ڕوویدا – ئه‌گه‌رچی ده‌خوازین كه‌ هه‌رگیز نه‌ مێرمنداڵ‌ ژنی لێ ماره‌ بكرێ، نه‌ كچی ناباڵغیش به‌مێرد بدرێت – ده‌توانرێ كار به‌م راوبۆچوونی حه‌نه‌فییانه‌ بكرێ‌و كێشه‌كه‌ی پێ ببڕێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ كتێبی: ژنان و كاروباری‌ ژنان له‌ ئیسلامدا - نووسینی‌/ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود  ره‌حمه‌تی‌ خوای‌لێبێت


   ‌ 7853 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/07/2017

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook