<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
وتارو بابه‌ت
یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە 

نووسینی: مامۆستا شێخ فاتح محمد سەمیع

دوانزە ساڵ پێش ئێستا زاناو مولایەکى بە خزمەتى کورد جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەدى کاکە محمود کۆچى دوایی کرد , خواى گەورە لێی خۆش بێت و شوێنەوارى هەمیشە ئاوەدان بێت بە ئیمان و خزمەت کردن . 

حەزم کرد لەم بە سەر کردنەوەیەدا یەک بیرەوەرى خۆم بخەمە ڕوو .

جەنابی باوکم ( مامۆستا شێخ محمد شێخ سەمیع ) دۆست و هاوپیشەو خۆشەویستى مامۆستا ملا ئەحمەد بوو , ئەو کاتە جەنابی باوکم خەطیبى مزگەوتى گەورەى مجەمەعى سیروان بوو , مامۆستاش لە بەر قەصفى تۆپی ئێران وەک هەموو خەڵکى خورماڵ و ناوچەکە هاتبونە سیروان و دەورو بەرى هەڵەبجە .

مامۆستا هاتوو چۆی مزگەوتى صلاح الدینى دەکرد , کە جەنابی باوکم ئیمامى ئەوێش بوو , منیش قوتابی پۆلی یەکی ناوەندى بووم و لە هەمان کاتیشدا لە مزگەوت دەرسمان لە لاى مامۆستاى خۆشەویست حبیب محمد سعید دەخوێند و زۆر گەرم و گوڕ بووین لە دەرس و دەوردا . 

مامۆستا ملا ئەحمەدیش ئامۆژگارى زۆر دەکردین و منداڵ و گەنجى مزگەوتى زۆر خۆشدەویست . 

مامۆستایەکى خەڵکى سلێمانى کە ئافرەت بوو نەقڵ بووبوو بۆ سیروان و دەرسى ( ) پێ دەوتین , ڕۆژێکیان هەندێ شتى ووت کە لە گەڵ ئیسلامدا نەدەگونجا , ئەو کاتەش گەرمترین ڕۆژەکانى خەباتى مارکسی لینینى بوو لە کوردستان , بە ڵام بە هۆی ئەم مامۆستا بەڕیزانەوە کاریگەرى بە هێچ جۆرێک لە سەر ئێمە نەبوو سوباس بۆ خوا , ئەو مامۆستا بەڕێزە چەند شتێکى ووت ئێمە یەکەم منداڵ بووین و , هەروەها ئەو مامۆستامان بوو , لە بەر ئەوە من بە مامۆستا مەلا ئەحمەدم ووت ( ئەوەندە لە گەڵ گەنج و منداڵ تێکەڵ بوو , وە منیشى زۆر خۆشدەویست خوا لێی خۆش بێت ) کە بە ڵکو دانیشتنێکى لە گەڵ ساز بکات , بۆ مناقەشەو حیوارێک بەڵکو بیر کردنەوەو سفوریەکەى بگۆڕیت !

من منداڵیکى سیانزە ساڵان بووم , مامۆستا نەیفەرموو ئەوە کارى تۆ نیە و خۆت لە شتى گەورەدا هەڵمەقورتێنە , زۆر دەست خۆشى لێ کردم و تەشجیعى ئەو دڵسۆزیەى کردم . بە مامۆستاکەمان ووت بەڵام ڕازى نەبوو , بەڵام تەقدیرى ئەوەى زۆر کرد کە مەلایەکى گەنج بتوانێ وەڵامى عەصرى هەبێت و لە گەڵ سفورێکدا دابنیشێت ( بۆ ئەو ساڵانە زۆر زۆر بوو), کاریگەرى مامۆستا کانى سیروان لە هەموو طاعونە فیکریەکانى ئەو کاتە ئێمەى پاراست سوپاس بۆ خوا . بەرهەمەکانى مامۆستا لە کتێب و کاسێتەکانى زۆر بە سوود بوون و کاریگەرى زۆر گەورەیان هەبوو , خواى گەورە لێی خۆش بێت و درەختى بەردارى ان شاء الله بەردەوام بێت , کە سوباس بۆ خوا مامۆستا عیرفانى کوڕى و نەوەکانى تریشى ئەو شوێنەوارەیان پاراستوەو گەشەی زیاترى پێ دەدەن . یادەوەریەکى براتان بوو بە ئومێدى سوودى هەمووان ان شاء الله .

   ‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/02/2018

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook