<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
بۆچوون و فه‌تواکانی
ئایا دەنگی ژنان عەورەتە یان نا..؟!


ئایا دەنگی ژنان عەورەتە یان نا..؟!

ڕاى بە هێزى زانایان لەسەر ئەوەیە کە دەنگى ئافرەت عەورەت نییە ئەگەر بە پێى ئەم ئایەتە پیرۆزە قسە بکەن: (يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلا مَعْرُوفًا) الاحزاب 32.

 توێژەرەوانى قورئان دەڵێن: ئەم ئایەتە داوا لە خێزانەکانى پێغەمبەر ﷺ دەکات – ئافرەتانى موسوڵمانانیش هەمان حوکمیان هەیە – کە لە قسەکردنیاندا دەنگ ناسک نەکەنەوەو بە نازو خەمزەوە قسە نەکەن، وەک ئافرەتى خراپ و ڕەوشت نزم، تا ئەو پیاوانەى کە دڵیان لاوازو نەخۆشە تەماعتان تێ نەکەن و، بیانەوێ خراپەتان لەگەڵ بکەن، بەڵکو بەبێ دەنگ ناسک کردنەوەو نازەوە قسە بکەن، تا قسەکردنتان سەرنجى پیاوان ڕانەکێشێت.

 وە بەڵگەى سووننەو فەرموودەى پێغەمبەر ﷺ لە سەر عەورەت نەبوونى دەنگى ئافرەت ئەم فەرموودانەیە: 

 1. ((عن أم عطية رضي الله عنها، قالت: بايعنا رسول الله ﷺ فقرأ علينا: أن لا يشركن بالله شيئا، "ونهانا عن النياحة"، فقبضت امرأة يدها، فقالت: أسعدتني فلانة، أريد أن أجزيها، فما قال لها النبي  شيئا، فانطلقت ورجعت، فبايعها)).  ئیبن حەجەر لە شەرحى ئەم فەرموودەدا دەڵێ: (وفي هذا الحديث أن كلام الأجنبية مباح سماعه وأن صوتها ليس بعورة).

 2. عائیشە دەفەرموێ: ((فَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ إِذَا أَقْرَرْنَ بِذَلِكَ مِنْ قَوْلِهِنَّ قَالَ لَهُنَّ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ انْطَلِقْنَ فَقَدْ بَايَعْتُكُنَّ، لَا ؤاللَّهِ مَا مَسَّتْ يَدُ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ يَدَ امْرَأَةٍ قَطُّ غَيْرَ أَنَّهُ بَايَعَهُنَّ بِالْكَلَامِ..)).  ئیمامى نەوەویى لە شەرحى ئەم فەرموودەدا دەڵێ: (وفيه أن كلام الأجنبية مباح سماعه عند الحاجة وأن صوتها ليس بعورة). صحيح مسلم شرح النووى 13/10.

ئەمەش وتەی زانایان و فوقەھای ئیسلام دەربارەی دەنگی ئافرەت بە دەقە عەرەبییەکەی نقڵ دەکەین:

1. شافیعییەکان: (وصوت المرأة ليس بعورة). مغنى المحتاج. 3/129، وأحياء علوم الدين للغزالى. 2/448.

2. حەنەفییەکان: (وصوتها ليس بعورة على القول الراجح). الدر المختار ورد المحتار. 1/405.

3. مالیکییەکان: (وصوت المرأة ليس بعورة حقيقة). حاشية الصاوي على شرح الصغير. 1/93.

4. ئەحمەدییەکان: (وصوت الأجنبية ليس بعورة). شرح منتهى الإرادات. 3/11.

 ئیمامى غەزالیش – کە زانایەکى شافیعییە – دەڵێ: (وصوت المرأة في غير الغناء ليس بعورة، فلم تزل النساء في زمن الصحابة (رضي الله عنهن) يكلمن الرجال في السلام والاستفتاء والسؤال والمشاورة وغير ذلك). إحياء علوم الدين. 2/248.

 تێبینی:

 لەگەڵ رێزماندا بۆ ڕاى ئەو زانا بەرێزانە دەبێ بگوترێ: بۆ (زەید) یا (عەمر) حوکمەکەى دەگۆڕدرێ، یا بڵێین: ئەو لاوو جاحێلاَنەى کە ئەندامەکانى لە شیان لەکاتى بیستنى دەنگى ژناندا دەبزوێ و ماخۆلانى پێ دەکەوێ، لەگەڵ نەخۆش و پیرو بە سالاَچوواندا جیاوازییەکى گەورە هەیە لە نێوان ئەو دوو کەسەدا، بۆیە چاک وایە (تقیید) بکرێ و بگوترێ: (المدار على إثارة الفتنة..)، چ کەسێ بەو دەنگە ئارەزووى جینسی دەجوڵێ بۆ ئەو کەسە حەرام دەبێ..! خواش زانا ترە.

   ‌ 5681 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/08/2018

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook