<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
پێشوازیمان كرد له‌ خاتوو مونیره‌ عه‌لی‌ عبدالعزیزو وه‌فدی‌ یاوه‌ری‌

پێشوازیمان كرد له‌ خاتوو مونیره‌ عه‌لی‌ عبدالعزیزو وه‌فدی‌ یاوه‌ری‌

دوای نیوەڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 24 / 11 / 2018  لە ئۆفیسی پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له‌ سلێمانی به‌یاوه‌ری‌ دایكی‌ به‌رێزم و كاك محمدی‌ برام پێشوازیمان كرد له‌ به‌رێزان خاتوو مونیره‌ عه‌لی‌ عبدالعزیز ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی باسك و به‌رپرسی خوشكان و هه‌روه‌ها کاک زانا قه‌ره‌داغی بانگخوازو چالاكوانی‌ بواری‌ رۆشنبیری‌ ئایینی‌ و مامۆستا دوڵبەر و چیمەن خان ئه‌ندامانی‌ ماڵی‌ خوشكان ، دواتر له‌و سه‌ردانه‌ی‌ وه‌فدی‌ ناوبراودا وێرای‌ پیرۆزبایی خۆیان ، پشتگیری و وه‌فاداری‌ خۆیان بۆ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌د دوپات كرده‌وه‌ و دڵخۆشی خۆیان بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئۆفیس بۆ كاروچالاكییه‌كانی‌ پرۆژه‌كانی‌ شێخ ده‌ربڕی ، ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی وه‌فدی‌ میوانمان كردو نووسراوه‌كانی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودمان پێشكه‌ش كردن.


   ‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/11/2018

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook