<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
له‌ پێشوازی‌ به‌رێز مامۆستا بورهان حاجی‌ هادی‌

له‌ پێشوازی‌ به‌رێز مامۆستا بورهان حاجی‌ هادی‌

له‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی‌ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێشوازیمان كرد له‌ رێزدار مامۆستا بورهان حاجی‌ هادی‌ بانگخوازی‌ دڵسۆزو خه‌مخۆری ئیسلام و موسوڵمانان ، له‌و پێشوازییه‌دا جه‌نابی مامۆستا پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی‌ ئۆفیس و خێرداربوونی‌ پرۆژه‌ بانگه‌وازییه‌كانی‌ شێخ ئه‌حمه‌دی‌ پێشكه‌ش كردو هیوای‌ سه‌ركه‌وتن و پیرۆزبوونی‌ له‌ خودا بۆ خواستین.. دواتر له‌ درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا چه‌ندین بابه‌تی‌ گرنگی‌ پێشكه‌ش كردین و دوعای‌ خێرو سه‌ركه‌وتنی‌ به‌رده‌وامی‌ بۆ خواستین..  له‌به‌رامبه‌ریشدا زۆر به‌گه‌رمی و حورمه‌ته‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ جه‌نابیان كرا و رێز له‌ سه‌ردان و بۆچونه‌كانی‌ جه‌نابیان گیرا و خوا یاربێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌ت به‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام..
   ‌ 102 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/06/2019

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook