<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
لە پێشوازی مامۆستایانی ئازیزدا

لە پێشوازی مامۆستایانی ئازیزدا

رۆژی شەممە ٢٠ / ٧ / ٢٠١٩ی زایینی لە ئۆفیسی سەرەکی پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە شاری سلێمانی پێشوازیمان کرد لە مامۆستایانی گران قەدرو بەوەفا ، مامۆستا شێرزاد عبدالوھاب و دکتۆر ئیدریس کاریتانی کە مەبەستی پیرۆزبایی و بەسەرکردنەوە تەشریفیان ھێنابوو ، دواتر لە دانیشتنێکدا تیشک خرایە سەر کاروچالاکی پرۆژەکانی شێخ و چەندین تێبینی و پێشنیاری گرنگ بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی پرۆژەکانی شێخ پێشکەش کرا ، دواتر بەرێزو حورمەتەوە بەرێخران ..

 ھەر لە پێشوازی ئازیزاندا رۆژی چوارشەم ١٨ / ٧ پێشوازیمان کرد لە کاک حاجی ئازاد عبدالوھاب و کاک عبدالرحمن عبدالرحیم کە مەبەستی بەسەرکردنەوەو ھەواڵ پرسین سەردانیان کردبووین و لە دانیشتنێکدا باس و خواست لەسەر پێشخستنی کاروباری پرۆژەکانی شێخ  کراو پێشنیارو وتە بەنرخەکانیان جێگای دڵخۆشی و سوود بوو بۆمان ، لە بەرامبەردا زۆر سوپاسی میوانانی ئازیزمان کردو ھیوای سەرکەوتنمان بۆ خواستن.

   ‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/07/2019

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook