<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرایە پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود

خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرایە پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود

دوای ئەوەی کە پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود "بەرەحمەت بێت" بە چەندین بەرھەمی ناوازەوە بەتایبەت تەفسیرە پڕخوێنەرەکەی (تەفسیری ڕامان) بەشداری کرد لە یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی، سوپاس بۆ خودا و پاشان سوپاس بۆ دۆستان و خۆشەویستانمان لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب زۆر بەگەرمی پێشوازی لە بەرھەم و چالاکییەکانی ئەو چەند رۆژەمان کراو جێگای ڕێزو پێزانینە.
پاشان لە کۆتا رۆژی پێشانگای کتێب ھەڵسوڕاوانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب ھەستان بە بەخشینی بڕوانامەی رێزلێنان بە پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود بەرەحمەت بێت.
وە لێرەوە بە خوێنەرانی خۆشەویست ڕا دەگەیەنین کە لەبەرامبەر ئەو ھەموو شەوق و ھەواڵپرسینەیان بۆ تەفسیری رامان، بەڵێن بێت کە تا لە ژیاندا بم لە خزمەت ڕاماندا بم ساڵ بە ساڵ پوختەو رەونەقدارتری بکەین بەپشتیوانی خوای گەورە..

وە بەپێویستی دەزانم دووبارە سوپاس و پێزانینی خانەوادەو پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود بگەیەنینە برای دڵسۆزو خەمخۆرمان کاک حاجی حەسەن رەحیم کە ئەو ژوورەی بەخشیە پرۆژەکانی جەنابی بابم، وە سوپاسی سەرجەم کارمەمەندان و دڵسۆانی پێشانگای کتێب دەکەین کە زۆر دڵسۆزانە هاوكارمان بوون.. دەستان خۆش بۆ رێزلێنانەکەتان.. سەرکەوتووبن..

پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود  بەرەحمەت بيێت

www.ahmadkaka.org
www.dangiislam.org

26 ی رەبیعی یەکەمی 1441
23 / 11 / 2019
   ‌ 57 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/11/2019

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook