<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود کۆچیی دوایی کرد

لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود کۆچیی دوایی کرد


لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا ٢٥ / ١ / ٢٠٠٧ جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود رەحمەتی خوای لێبێت لە شاری ھەڵەبجەی شەھید کۆچیی دوایی کرد..
جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود لە بەھاری ١٩٥٠ ی زایینی لە گوندی یاڵانپێی سەر بەناحیەی خورماڵ و پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید لە داییک بووە ، لە تەمەنی ٨ ساڵانی دەنێردرێتە حوجرەو وانەکانی قورئان و تەجوید و زانستە سەرەتاییە ئیسلامییەکان دەخوێنێت ، پاشان بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری شەرعی ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵ لە حوجرەو قوتابخانە ئایینیەکانی کوردستانی ئێران و عێراق دەخوێنێت ، پاشان لە ساڵی ١٩٧١ ی زایینی لە خزمەت مامۆستای موجاھید و خواناس و موفەسیری قورئان جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز مۆڵەتی مەلایەتی وانە وتنەوە وردەگرێت و لەو رۆژەوە تا رۆژی وەفاتی بەبێ وەستان و ماندووبوون بەردەوام لە ھەرسێ روانگەی (بانگەواز + کۆچ + تێکۆشان) خەباتی کردووەو خزمەتی بە رابوونی ئیسلامیی کوردستان کردووە..


بۆ زیاتر بە ئاگابوون لە ژیان و بەرھھەم و تێکۆشانی جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود  سەردانی ماڵپەری فەرمی مامۆستا بکەن ..  www.ahmadkaka.org
   ‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/01/2020

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook