<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد


هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد

هەڵەبجە ئەو برینە سەختەبوو كە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ناونووس كراوەو تارۆژی دوایی لەیاد ناچێت، هەڵەبجە ئەوكارەساتە دڵتەزێنەبوو كەرۆژ بە رۆژو هەفتە بەهەفتەو مانگ بەمانگ و ساڵ بەساڵ برینی دەكولێتەوەو سارێژ نابێت، چونكە بەتەنهاو تەنها خاوەنی (5000) هەزار شەهیدەو پتر لە سەدان كەسیش تائیستا بەو كارەساتەیە تووشی چەندین نەخۆشیی بێ چارەسەر هاتوون، هەڵەبجە ئەو مەیدانەبوو كە بوو بوویە جێگای ململانێی ناحەقی زۆرداران دژی هاوڵاتیانی بێ دەرەتانی، كەچەندین چەكی نوێی سەردەمی قەدەغەكراوی تێدا تاقی كرایەوە، هەڵەبجە مینبەری حەق وێژیی و قەڵغانی پۆڵایینی موسوڵمانان بوو، هەڵەبجە زێدی چەندین زانای بەتوانای موجاهیدو لەخواترس بوو ، كەبەردەوام لەدژایەتیی ڕژێمە یەك لەدوایەكەكانی ناو عێراقدا دەستی باڵاو دیاریان هەبووەو بەرەنگاریی زوڵم و ستەمی دەسەڵاتدارانییان كردووە، بەتایبەت دارو دەستەی سەدام حسێنی خوێنخۆرو مێژوو خوێناوی بەخوێنی میللەتی كوردی موسوڵمان، كە سوپاسی بێ پایان بۆ خاوەنی هەموو بوونەوەر كە بە چاوی خۆمان زەلیلیی و ریسوایی ئەومان بینیی و خوای گەورە زەلیلی ژێر دەستی گەلەكەی خۆی كردو بە تاوانی خۆی گەیشت، هەڵەبجە ئەو شارەیە كەپەیمانی بەخودای خۆی داوە بەردەوام ئاڵای: )لااله الاالله محمد رسول الله) تێیدا بەرزو شەكاوە بێت، هەزاران سڵاویش لەگیانی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید.

پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود 

22ی رەجەبي 1441ی کۆچیی 
16 / 3 / 2020 زایینی

www.ahmadkaka.org
www.dangiislam.org


   ‌ 18 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/03/2020

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook