<bgsound src="sher.wav" loop="infinite">
 
هه‌واڵ
وەفایەک بۆ پیاوە گەورەو بە غیرەتەکەی کوردستان..!


وەفایەک بۆ پیاوە گەورەو بە غیرەتەکەی کوردستان..

رۆژی ١٧ / ٣ / ٢٠٠٧ ئەو رۆژە بوو کە جەنابی مامۆستا مەلا عەلی عبدالعزیز لە دەرەوەی وڵات بە نەخۆشیی بەرەولای خوای پەروەردگار گەرایەوە، جەنابی مامۆستا مەلا عەلی ئەو دەنگە دلێرە بوو لەناو واقیعی کوردستاندا جێگای بەرز راگیرابوو، خزمەت و جیھادی ئەم کەڵە پیاوە بە رابوونی ئیسلامیی کوردستان خزمەتێکە ناکرێ لەبیری نەوەکانی داھاتوودا بسڕێتەوە، بۆیە ئەزموونی غیرەت و دەعوەو جیھادو خواپەرستیی و شۆرشی بۆ ئەم بزاڤە ئیسلامییە جێگای نرخاندنەو دەکرێ ھەموو لایەکمان سوودو کەڵک لە شاکارەکانی تەمەنی زێرینی وەربگرین، مێژووش شاھیدە لەسەر ئاکارو ماندووبوونی ئەم کەڵە پیاوەو لە لاپەرەکانی خۆیدا تۆماری دەکات.. بۆیە ئێمە لە ماڵپەری مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە ھەزاران سڵاوو رەحمەت دەنێرین بۆ سەر رۆحیانەتی بەرزە فری جەنابی مامۆستاو داواکارین لە خوای گەورەو میھرەبان لەگەڵ پێغەمبەران و راستگۆیان و شەھیدان و پیاوچاکاندا حەشری بکات و شوێنی ئەم کەڵە پیاوانەمان بۆ پڕ بکاتەوە. انشا‌ءاللە.

پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
www.ahmadkaka.org
١٧/٣/٢٠٢٠ - سلێمانی

   ‌ 338 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/03/2020

هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By: Telerik For IT Solutions
Facebook