پرسە نامەى بنەماڵەى شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود بەبۆنەى وەفاتى جەنابى مامۆستا مەلا جەميل عەلى
إِنَّ لِلَّـهِ مَا أَخَذَ، وَلَهُ مَا أَعْطَى، وَكُلُّ شَيءٍ عِنْدَهُ بِأَجَلٍ مُسَمَّىً..
بەرێزان/ بنەماڵەو خانەوادەی جەنابی مامۆستای کۆچکردوو
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
دوای ڕازیبوون بە قەدەرو ویستەکانی خودای باڵا دەست ، دڵگرانی خۆمان ڕا دەگەیەنین بە لەدەستدان و وەفاتی زاناو خواناس و بانگخوازى ماندوونەناس و کەسایەتی ئیسلامی شاری ھەولێر، وە دۆستی دێرینی جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود، جەنابی مامۆستا مەلا جەمیل عەلى.. رەحمەتى خوايان لێبێت..
راستيان وتووە مردن و وەفاتى زانايان، لەناوچوون و تياچوونى ئوممەتێكە، بەراستى جەنابى مامۆستا مەلا جەميل راستگۆو راساڵ و سەر راست بوو لەگەڵ خودا و پاشان گەلەكەى، مێزەرو جامادانەى سەرى بە پاكى ڕاگرت و لەكەدارى نەكرد تا گەرايەوە لاى خوداى بە بەزەيى، ئەوەى پێويست بێت بوترێت دامەزراوەيى و عەقيدەى راست و لا نەدان لە مەنهەج لە سيفاتى ديارو و بەرچاوى جەنابي مامۆستاى كۆچكردوو بوو، داواكارين لە خواى مەزن بيخاتە بەر لێبووردەيى خۆيى و لەگەڵ پياوچاكانى ئوممەت حەشري بكات، خودايە ئێمە ئەم شاهيدييە بۆ جەنابى مامۆستا دەدەين و تۆش بە لوتف و بەزەيى خۆت لێى ببوره... اللهم ئامين.
لێرەوە سەرەخۆشى خۆمان پێشكەش بە بنەماڵەى بەرێزى جەنابى مامۆستا دەكەين و داوامان وايه خودا لوتف و سۆزى خۆى بڕێژێ بەسەر دڵى هەمواندا و سەبوورى هەموولايەك بدات..
وإنا لله وإنا اليه راجعون
عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود
لە برى بنەماڵەو خانەوادەى شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود رحمه الله
29ى زولقەعەدەى 1441ى كؤچيى
19/ 7 / 2020ى زايينى
www.ahmadkaka.org