ژیاننامه‌ی مامۆستا
ژیاننامه
ئاکار‌و ره‌وشته‌کانی
هزری مامۆستا
ته‌فسیری رامان
به‌رهه‌م و نوسراوه‌کانی
بۆچوون و فه‌تواکانی
دیمانه‌ی تایبه‌ت به‌مامۆستا
دیمانه‌ی تایبه‌ت
وتار‌و بابه‌ت
وتاری ده‌نگ و ره‌نگ
بڵاوکراوه‌کان
ئه‌لبومی وێنه
کیبۆردی کوردی
ده‌نگی قورئان
ساباتی فه‌رمووده
پرسیار‌و وەڵام
فەرهەنگۆک
رادیۆی قورئانی پیرۆز
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
بیروڕا
به‌رهه‌مه‌کان
فیقهی ژنان
گۆڕینی فۆنت
لینک
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیف
پرسە نامەى بنەماڵەى شێخ ئەحمەد بەبۆنەى وەفاتى مامۆستا مەلا جەميل
|
وەفایەک بۆ پیاوە گەورەو بە غیرەتەکەی کوردستان..!
|
هەڵەبجە پێناسی میللەتی موسوڵمانی كورد
|
لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود کۆچیی دوایی کرد
|
وەفایەک بۆ جەنابی مامۆستا صديق عبدالعزيز محمد
|
خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرایە پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود
|
پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا بەشدارى كرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی
|
په‌یامی پرۆژە بانگخوازییەکانی شێخ ئه‌حمه‌د بە بۆنەی یادی کۆچ وھیجرەته وه
|
به‌رهه‌م و نوسراوه‌کانی مامۆستا
به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێ
ئاماده‌كردنی : عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌میشه قه‌ڵه‌مه به بڕشته‌كه‌ی له كاردا بووه بۆ خستنه رووی راستییه‌كان و له كاتی پێویست و زه‌رووره‌تدا وه‌ڵام حازر بووه‌و له زۆر بواره‌كاندا هه‌میشه كتێب و بابه‌تیی نووسیوه، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاتی ته‌مه‌نی لاوێتی له حوجره‌وه رێكده‌خات و له سه‌رده‌ستی مامۆستا مه‌لا عوسمانی ڕه‌حمه‌تی شێخی ده‌عوه‌و موجاهیدین په‌روه‌رده ده‌بێت و پێده‌گات و دێته ناو گۆڕه‌پانی كۆمه‌ڵگاوه‌و بڕیار ده‌دات به پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌نگاو هه‌ڵبنێ، هه‌ر بۆیه كه ده‌بینێت به‌هۆی ئه‌و بیره سیكۆلارهوه كه هێنراوه‌ته ناوه‌وه‌و گه‌نجان و لاوانمان سه‌رگه‌ردان و له ڕێگا لادراوون، له ڕێگه‌ی مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ری خواوه له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه به‌ڕێزی تیایاندا وتار خوێن بووه ده‌ست ده‌كات به هۆشیار كردنه‌وه‌ی لاوان و بانگ كردنه‌وه‌یان بۆ خواناسین و ئاین ناسی و پاشان له‌وه‌ش زیاتر كاتێ بار‌و دۆخه‌كه‌ی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێ لهمیراتگرانی پێغه‌مبه‌ری خوا له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه بێ باوه‌ڕییه بووه‌ستن و له‌به‌رامبه‌ریدا ڕابوونێكی ئیسلامی دروست بكه‌ن، به‌ڕێزیان یه‌كێك ده‌بێت له‌و سه‌ربازه خۆ نه‌ویستانه‌ی كه لێبڕاوانه بازووی لێ هه‌ڵده‌كات و جگه له ڕێگه‌ی وتاره‌كانییه‌وه قه‌ڵه‌میش ده‌گرێته ده‌ست و قۆناغ به قۆناغ له‌گه‌ڵ خواستی بارودۆخه‌كه ده‌ست ده‌كات به نوسین و سه‌ره‌تا له ساڵه‌كانی (1977)ی زایینی‌دا له‌سه‌ر بوونی خوا نامیله‌كه‌یه‌كی به‌ناوی (خوا له ڕوانگه‌ی زانیاری یه‌وه) له عه‌ره‌بی یه‌وه كرده كوردیی و به چاپی گه‌یاند كه تیایدا سه‌لماندنی بوونی خوا له ڕوانگه‌ی زانیاریی و بیردۆزو داهێنراوه‌كانی بواری زانستی یه‌وه كه ئه‌و ده‌م بێ باوه‌ڕان ده‌میان له كوتانی نه‌بوونی خوا دهكردو پاساوی قسه‌شیان به دنیای زانستیی و پێشكه‌وتنی مادیه‌ت و پشت كردنه دونیای غه‌یبیان ده‌خواست.
پاش ئه‌وه‌ش گوڵبژێرێكی (وته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به خوا)ی كۆكرده‌وه‌و له‌ساڵی (1978)دا به شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌كی خنجیلانه خسته بازاڕه‌وه كه تیایدا ڕاستی بێ باوه‌ڕانی به‌وه خاوكرده‌وه كه له‌سه‌ر زمانی گه‌وره زاناكانی ڕۆژئاوا به وته كاریگهرهكانیان باس له‌بوونی خوایان ده‌كرد كه له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه له بواره‌كانی خۆیاندا كه كاریان له‌سه‌ر كردووه گه‌یشتبوونه ئه‌نجامی ڕاستی بوونی خوا، كاتێ ئه‌و ململانێیه له نێوان هه‌ڵگرانی بێ باوه‌ڕیی و یاخیبوون سه‌ره‌نجامێكی لێ كه‌وته‌وه‌و فیتره‌تی خه‌ڵكی ده‌رون پاكی كوردستان نه‌بوونی خوا‌و كردگارێكیان پێ قه‌بوڵ نه‌كراو به‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م قۆناغ به‌سه‌ربازانی ڕابوون كه‌وت، پاش ئه‌وه ناتۆره‌ی تر له لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه به‌رز كرایه‌وه وه‌ك (ئایین كۆنهپهرستییهو كۆت كردنه ده‌ست و پێی مرۆڤه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی له‌به‌رده‌م ئاغاوات و سته‌م كاران دا‌و، دین ئافره‌ت كوَیله ده‌كات و له مافه مرۆییه‌كان بێ به‌شی ده‌كات) هه‌ر بۆیه مامۆستای ڕه‌حمه‌تی له ساڵی (1983)دا كتێبی ناوازه‌ی (سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا) نووسی و ته‌واوی ئه‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌ی به‌ر په‌رچ دایه‌وه‌و ماف و سه‌ربه‌ستی و ژیانی ئاسوده‌یی له ڕێگای دینه‌وه كه ئیسلامه خسته ڕوو، خۆشبه‌ختانه‌ش هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ جاری دووه‌م چاپ كرایه‌وه. پاشان قۆناغی سێیه‌م له‌كارو بانگه‌واز هاته كایه‌وه كه بریتی بوو له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانمان و له ساڵی (1986) كتێبی (په‌روه‌رده له ئیسلامدا)ی چاپ كرد كه تیایدا ڕێبازه‌كانی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی تیادا خستبووه ڕوو به شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ی ئاسان كه بریتی بوو له وتووێژی شانۆیییانه له نێوان مامۆستا‌و باوك و كوڕێك. كه به‌ڕاستی بووه كهتهلۆكێك به‌ده‌ست فێر خوازان و ڕۆڵه‌كانی ڕابوونهكهوه بۆ پێگه‌یاندنیان.
پاش بڕینی ئه‌و قۆناغه‌ش كه به‌ڕاستی گه‌یشتنی ڕابوونهكهبوو به قۆناغی سه‌ركه‌وتن له دوای سه‌لمێنرانی بوونی خوا‌و ڕاستی و دروستی ئیسلام و چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی لاوان له‌سه‌ر ئیسلام پاشان قۆناغی چۆنیه‌تی به‌جێ هێنانی په‌رستش هاته كایه‌وه هه‌ر بۆیه جه‌نابی مامۆستا له ساڵی (1986-1987) كتێبی (خواپه‌رستی له ئیسلامدا)ی خسته به‌رده‌ستی لاوانهوهو تیایدا گرنگی په‌رستشی خوای له به‌دیهێنه‌رو چۆنیه‌تی ئه‌و په‌رستشه‌ی خستبووه ڕوو كه ئه‌میش وه‌ك كتێبه‌كانی تر، بوو به سومبولی ده‌ستی لاوانی ڕابوون.
كاتێ قۆناغ گه‌یشته كۆتایی و بار ته‌قای ئه‌وه‌ش دڕه‌نده‌یی ڕژێم گه‌یشته ترۆپكه له ناوه‌ڕاستی مانگی (5) ساڵی (1987) مه‌شخه‌ڵدارانی ڕابوون به پێویستیان زانی دوا قۆناغی جیهادو به‌رگری له میلله‌تی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن كتێبی (جیهاد له ئیسلامدا)ی نووسی و ئه‌وه‌بوو ئیتر قۆناغی مه‌ككی به‌ره‌و كۆتایی رۆشت و له كۆچێكی پڕ له شكۆدا به سه‌ركردایه‌تی كردنی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز موفهسیرو پیری ده‌عوه‌و جیهاد له كوردستان به‌ره‌و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆشتن كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش یه‌كێك بوو له‌و شۆڕه سوارانه‌ی سه‌ره‌نجام له دوای چه‌ند ڕۆژێك پاش ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانیان ڕاگه‌یاندو به‌ڕێزیشی بوو به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو مه‌كته‌بی سیاسیی.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشتر جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د جگه له سه‌رگه‌رمی به‌كاری بزووتنه‌وه‌و خه‌بات و شاخ، زنجیره‌ی ڕێنومایی بۆ موجاهیدان ده‌نوسێ به‌ناوی (له‌گه‌ڵ موجاهیداندا)و له چاپخانه‌ی شه‌هیدانی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها له گۆڤاری (النفیر) دا بابه‌ته به پێزه‌كانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌و هه‌میشه له بواره گرنگ و جێی ده‌مه قاڵهكاندا ڕاپرسی به‌جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز دهكردو به‌ڕێزیشی له دوای دیراسه‌كردنی بابه‌ته‌كه‌ی په‌سه‌ند نامه‌ی بۆ ده‌نوسی.. وه‌ك له نامیلكه‌ی (گۆرانی و مۆسیقا) له به‌ر ڕۆشنایی فه‌رموده‌دا، (حوكمی چوونه ناو په‌ر له‌مان و وه‌زاره‌ت، حوكمی شه‌رع له باره‌ی ئافره‌تانی مێرد وون بوو و بێ سه‌رو شوێن) و...هتد.
هه‌روه‌ها له‌سه‌رو به‌ندی دروستبوونی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ نه‌كه‌وتنه هه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له ڕوی شه‌رعییه‌وه نامیلكه‌ی (ڕێزی به‌یعه‌ت له ئیسلامدا)ی نوسیی و چاپ كرا، كه تیایدا چۆنیه‌تی ته‌شریع و حوكمی ته‌شریع و هه‌ڵبژاردن و كێ ده‌بێت هه‌ڵبژێرێت و چ ده‌ستورێك هه‌ڵبژێرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ڕوون ده‌كاته‌وه.
به‌و جۆره مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د جگه له‌وه‌ی له ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌دا له‌خزمه‌تی جه‌ماوه‌ری كورد‌و وڵاته‌كه‌یدا بوو به نوسینه‌كانیشی له به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسوده‌یی میلله‌ته‌كه‌یدا بوو.
دواتر وه‌ك به‌رچاوو روونی و وردبینی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ستی دایه نووسینی كتێبێكی زۆر زه‌رورو پێداویستی رۆژو ئه‌وكاته‌ی كه كوردستانی پیادا تێ ده‌په‌ڕی به‌ناوی (ئاشتی له ئیسلامدا) و تیایدا به وردی تیشكی خسته سه‌ر پێداویستی موسوڵمانان و گه‌لی كورد به گشتی به ئاشتی سه‌رتاسه‌ریی و قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتبوو، وه له پاكستان و له چاپخانه‌ی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه به‌شێكی زۆر گرنگی ئه‌و كتێبه به چاپ گه‌یه‌نرا.
دوا قۆناغی ژیانی كه پیایدا تێپه‌ڕی نوسینی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز بوو به زمانی شیرینی كوردی به كورتی و به پوختی كه له ساڵی (1992)دا ده‌ستی به نوسینی كرد‌و له ساڵی (2005)دا كۆتایی پێ هێناو به‌ڵام ئه‌فسوف مامۆستا به چاوی خۆی به‌چاپكراوی نه‌یبینی، به‌ڵام ئه‌و بۆ ڕۆڵه و نه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی نوسیی و ان شاوالله ده‌بێته سمبوڵی ده‌ستی لاوانی میلله‌ته‌كه‌ی بۆ ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری.
وه ئه‌و كاتانه‌یش كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ناوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بوو خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی بووه‌و له هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری جه‌ماوه‌ر بوو، له هه‌ردوو بڵاو كراوه‌كاندا ده‌ستی ره‌نگینی به‌رده‌وام بووه له نووسین له هه‌موو بواره‌كاندا چ بابه‌تی فیقهیی و چ بابه‌تی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی، وه هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌رپرسی دادگای باڵای شه‌رعیی بزووتنه‌وه بووه‌و له‌و بواره‌شدا چه‌ندین فه‌توای گرنگیی له‌و باره‌وه نووسیوه‌و ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ناوخۆیی حیزبی چاره‌سه‌ر كردووه، دواتریش بوویه به‌رپرسی مه‌كته‌بی فه‌تواو دیراساتی شه‌رعی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون و ده‌ستێكی دیار‌و به‌رچاوی له‌و بواره‌دا نواند، به‌تایبه‌ت ده‌ركردنی گۆڤارێكی مانگانه‌ی شه‌رعیی به ناوی (مناره)وه و جه‌نابی مامۆستا بوویه خاوه‌نی ئیمتیازی، وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا توانرا دوو كتێبی گرنگ و پێویست بخرێته به‌ردیدی موسوڵمانان و رابوونی ئیسلامیی كوردستان، به‌ناوه‌كانی (چه‌مكێك له فه‌تواكانی مه‌كته‌بی فه‌تواو دیراساتی شه‌رعیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی) و پاشان كتێبی (كورته‌و پوخته‌ی كۆكردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كان)، مامۆستا توانی له‌و بواره‌دا ده‌ورێكی دیار‌و به‌چاو ببینێت و ئه‌وه‌ی پێویستی رۆژ و زه‌رووریاتی موسوڵمانان بوو وه‌ك خۆی بێ پێچ و په‌نا له‌و باره‌وه فه‌توایان بۆ ده‌رده‌كردو له گۆڤاری منارهشدا قه‌ڵه‌مه ره‌نگینه‌كه‌ی هه‌میشه دیار‌و نه‌خشین بوو، وه هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بێجگه له‌وه‌ی كه به‌رپرسیارییه‌تی چه‌ندین مه‌كته‌ب و ئۆرگانی گرنگی له ئه‌ستۆ گرتووه‌و هه‌میشه سه‌رقاڵی نووسین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بووه، له‌ولایشه‌وه ئاگای له دونیای ئه‌نته‌رنێت و گۆڤاره‌كان بووه و ئه‌وانه‌ی كه به قه‌ڵه‌می ژه‌هراوی خۆیان ویستوویانه دژایه‌تی په‌یامیی ئیلاهیی بكه‌ن مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تیی به قه‌ڵه‌مه پاراوه‌كه‌ی هاتووه‌ته ده‌ست لێیان، بۆ نموونه: له گۆڤاری نڤار له ساڵی 1998 زاینیی چه‌ند به‌ناو نووسه‌رێكی عه‌لمانی هێرشیان كردبوویه سه‌ر ئیسلام و مێژووی پاكی ئیسلام، مامۆستا له‌و بواره‌شدا توانی له هه‌مان گۆڤاردا به‌ناوی باوكی سومهیهوه وه‌ڵامێكی دهمكوتكارانه بنووسێت له ژێر ناونیشانی ( ورێنه‌كانی سامان نووریی و وه‌ڵامێكی پێویست ) كه زیاتر له (50) لاپه‌ره ده‌بوو، پاشان له پێگهكانیشدا وریا‌و به‌ئاگابوو ئه‌وانه‌ی كه به نووكی قه‌ڵه‌مه ژههراوییهكانییان دژایه‌تیی ئیسلام ئه‌هلی ئیسلامی‌یان ده‌كرد، مامۆستاش له‌و بواره‌شدا هه‌ر قه‌ڵه‌م به ده‌ست و به‌جه‌رگ بوو، هه‌میشه وته‌كه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وی به‌ره‌حمه‌ت بێت دووباره ده‌كرده‌وه‌و ده‌یوت: (تأخیر البیان عن وقت الحاجة لایجوز) له‌به‌ر ئه‌وه چه‌ندین بابه‌تی فیقهیی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له پێگه‌كاندا بڵاو ده‌كرده‌وه به‌تایبه‌ت پێگه‌ی كوردستان نێت و ئیسلام په‌یك و پێگه‌ی خوشكان و پێگه‌ی بانگه‌واز و ماڵپه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی .. خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بیكاته ئه‌جرو پاداشتی رۆژی قیامهتیی و له كه‌م و كورییه‌كانی ببورێت .. ئامین
ئه‌مه‌ش ناوی كتێب و نامیلكه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده
1- (
ته‌فسیری ڕامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان
). له‌ساڵی 1413 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 ی زایینی ده‌ستی به نووسینی كردووه‌و له ساڵی 2005 ی زایین‌دا كۆتایی پێهێناوه‌و له 1428 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2007 ی زایینی چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. وه‌تا ئێستا (5) جار چاپكراوه‌ته‌وه به تیراژی (16000) دانه، له‌لایه‌ن عیرفانی كوڕی مامۆستاوه پیاچوونه‌وه‌و وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رموده‌كانی بۆ كراوه‌و سوپاس بۆ خوا ئێستا نه‌وه‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌بێ.
2- (
خوا له ڕوانگه‌ی زانیارییه‌وه
). له ساڵه‌كانی 1970 زاینییدا له‌شاری پێنجوێن نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.. هه‌ر موسوڵمانێكی به‌رێز نوسخه‌ی لا ده‌ست ده‌كه‌وێت، سوپاسیی ده‌كه‌ین، وێنه‌یه‌كی لێ ده‌گرینه‌وه بۆ ئه‌رشیفی كتێبه‌كانی مامۆستا‌و پاشان بۆی ده‌گه‌رێنینه‌وه.
3- (
وته‌ی زاناكان و باوه‌ڕ به خوا
). له‌ساڵه‌كانی 1398 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1978 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
4- (
سه‌ربه‌ستی له ئیسلامدا
). له‌ساڵه‌كانی 1398 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1978 ی زایینی نووسیویه‌تی و دووجار چاپ كراوه‌ته‌وه.
5- (
په‌روه‌رده له ئیسلامدا
). له ساڵی 1402 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1981 ی زاینیی له ناحیه‌ی سیروان نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
6- (
خواپه‌رستی له ئیسلامدا
). له شارۆچكه‌ی سیروان له‌ساڵی 1403 كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1983 زایینی نووسیویه‌تیی و پاشان له ساڵی 1405 كۆچیی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1985 زایینی له چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د له به‌غداد چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
7- (
رامیاری له ئیسلامدا
). له ساڵی 1406 ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1986 زایینی نووسیویه‌تیی و دواتر له ساڵی 1429 كۆچی به‌رامبه‌ر به ساڵی 2008 زایینی له‌لایه‌ن پرۆژه‌ی تیشكه‌وه چاپ و بڵاوكرایه‌وه. خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه.
8- (
ئاشتیی له ئیسلامدا
). له ساڵی 1405 كۆچی به‌رامبه‌ر به 1984 زاینیی له ناحیه‌ی سیروان نووسیویه‌تیی و پاشان به‌شێكی له ساڵی 1412 ك = 1992 ز له پاكستان له لایه‌ن راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه چاپ كراوه‌و له ئه‌رشیفی كتێبخانه‌ی مامۆستادایه.
9- (
جیهاد له ئیسلامدا
). له شارۆچكه‌ی سیروان و به ماوه‌یه‌ك پێش راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوورو هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری نووسیویه‌تیی و به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا چاپ و بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. وه خوێنه‌رانی به‌رێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر به‌رێزێك نووسخه‌ی له‌م ده‌ستنوسه لا ده‌ست ده‌كه‌وێت با ئاگادارمان بكاته‌وه.
10- (
ده‌سته‌یه‌ك له رۆشنبیرانی ئیسلام
). له ساڵی 1405 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1985 زاینیی نوسیویه‌تیی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
11- (
رێزی به‌یعه‌ت له ئیسلامدا
). له ئۆردوگای په‌نابه‌رانی كوردی عێراقی (دزڵی) نووسیویه‌تیی و پاشان له ساڵی 1412 كۆچیی به‌رامبه‌ر به ساڵی 1992 زایینی له‌لایه‌ن بڵاوكراوه‌كانی گۆڤاری النفیرهوه چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
12- (
یاسای زیندان له ئیسلامدا
). له ساڵی 1413 كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 زاینیی نوسیویه‌تیی، وه‌تائێستا چاپ نه‌كراوه.
13- (
چاوپیسی له روانگه‌ی ئیسلامدا
). له ساڵی (1990) نه‌وه‌ده‌كاندا نووسیویه‌تی و چاپ نه‌كراوه.
14- (
ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا
). له ساڵی 1427 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2006 ی زایینی نووسیویه‌تی و به تیراژی (5000) دانه له لوبنان چاپ كراوه‌و ئێستا وه‌ك مه‌نهه‌ج له ده‌زگای رووناكی له شاری هه‌ولێر سوودی لێ وه‌رده‌گیردرێ.
15- (
دوا رۆژی سته‌مكاران له ئیسلامدا
). ساڵی 1405 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1985 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
16- (
جووله‌كه بناسه
). وه‌رگێراوه: له ساڵی 1411 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1990 ی زایینی له ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵی له ئێران نووسیویه‌تی، تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
17- (
سۆشیالیزم یان ئیسلام له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ههنووكهییهكاندایه؟!
) له‌ساڵی 1413 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1992 ی زایینی نووسیویه‌تیی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
18- (
ئیسلامییه‌كان و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت
). له‌ساڵی 1417 ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به 1996 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
19- (
گۆرانیی و مۆسیقا له‌به‌ر رۆشنایی فه‌رمووده‌كاندا
). له‌ساڵی 1418 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1997 ی زایینی نووسیویه‌تی و چاپ كراوه‌و به‌ڵام بڵاو نه‌كرایه‌وه!!!
20- (
كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و چاره‌سه‌ریان له ئیسلامدا
). له‌ساڵی 1424 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2003 ی زایینی نووسیویه‌تی و ئاماده‌ی چاپه و به‌ڵام تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
21- (
تاقیكردنه‌وه له رێگه‌ی خوادا
). له‌ساڵی 1411 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1990 ی زایینی نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
22- (
كه‌سایه‌تی موسڵمان وه‌ك له قورئان و فه‌رمووده‌دا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه
). له ساڵی (90) نه‌وه‌ده‌كاندا له ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵی له ئێران نووسیویه‌تی و تا ئێستا چاپ نه‌كراوه.
23- (
له‌گه‌ڵ موجاهیداندا
) له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1990 ز) و له دوای راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د به شێوه‌ی نامیلكه مانگانه چاپ دهكراو به‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی ئه‌وكاتی بزووتنه‌وه‌دا بلاَو ده‌كرایه‌وه.
24- (
پرسیاره هه‌تا هه‌تاییه‌كان.. له‌كوێوه؟! بۆ كوێ؟! وه بۆچی؟!
).. له‌ساڵی 1409 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1988 ی زایینی له شارۆچكه‌ی سیروان نووسیویه‌تی و له دوو توێی كتێبێكدا به ناوی "ڕوانینه ئیسلامیه‌كان" چاپ و بلاَوكراوهتهوه.
25- (
ورێنه‌كانی سامان نوری و وه‌ڵامێكی پێویست
). له‌ساڵی 1419 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1998 ی زایینی نووسیویه‌تی و له گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه له دوو توێی كتێبێكدا به ناوی "ڕوانینه ئیسلامیه‌كان" چاپ و بلاَوكراوهتهوه.
26- كۆتا كتێبی مامۆستا وه‌ك: (ختامه مسك) به كتێبی: (
عه‌قیده‌ی ئیسلامیی له ژێر رووناكی تێگه‌یشتنی زانایانی پێشوومان
). له‌ساڵی 1427 ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 2007 ی زایینی نووسیویه‌تی، به‌ڵام ئه‌جه‌ل رێی پێگرت و كتێبه‌كه‌یشی ته‌واو نه‌كرد و گه‌رایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆی.
27- (
ڕوانینه ئیسلامییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵێك باس و بابه‌تی هاوچه‌رخی جۆراوجۆر
).. ئه‌م كتێبه كۆكه‌ره‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌تی هزری مامۆستا ئه‌حمه‌د بوو له دوو توێی ئه‌م كتێبه‌دا كۆكراوهتهو له ساڵی 1434ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به 2013 زایینی چاپ كراوه.. كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده.
28- (
بۆچوون و فه‌تواكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود
) ئه‌م كتێبه له كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌و سه‌رجه‌م فه‌تواكانی مامۆستا‌و بۆچوونه‌كانی كۆكراوه‌ته‌وه‌و خوا یاربێ به‌م نزیكانه چاپ ده‌كرێ.. ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخترین به‌رهه‌می مامۆستا ئه‌حمه‌ده له دوای ته‌فسیری رامان و كتێبی ژنان و كاروباری ژنان..
تێبینی:
- خوێنه‌رانی به‌رێز! ئه‌وه‌ی پێویست بێت بوترێت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا موسڵمانان زۆر ده‌یان گوت ئه‌وه بۆ مامۆستا كتێب و بابه‌ت بڵاو ناكاته‌وه؟! له راستیدا نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی وه‌ختێكی زۆر زۆری لێگرت، بۆیه ماوه‌و ده‌رفه‌تی هیچ شتێكی تری به‌ده‌سته‌وه نه‌مابوو كتێبی دی بنووسێت، هه‌وڵی زۆر زۆری بۆ ته‌فسیره‌كه‌یدا، به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو كه به‌رهه‌می ته‌فسیره‌كه‌ی به‌چاوی خۆی نه‌بینێ. خوای گه‌وره لێی خۆش بێت و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی بكاته شه‌فاعه‌تكارو مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگار. ان شاوالله.
- وه جێی خۆیه‌ی وه‌ك وه‌فایه‌ك لێره‌وه زۆر زۆر سوپاسی كاك ریاز مه‌حموود بكه‌ین كه به‌راستی له نووسینه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستادا جێ ده‌ست و په‌نجه‌ی دیاری هه‌بووه‌و له‌و بواره‌دا درێغی نه‌ركردووه.
- وه سه‌رجه‌م ده‌ست نووسه‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تی له ئه‌رشیفی كتێبخانهكهیدایهو به‌هیوای چاپ كردنیانین، خوا یار بێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(ڕامــان) به‌رهه‌می چوارده ساڵ شه‌ونخونی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د
به‌رهه‌می 14 ساڵ شه‌و نخونیی و ماندووبونی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیری قورئان به‌زمانی شیرینی كوردیی، دوای ئه‌وه‌ی كه مامۆستا توانی زاڵ ببێت به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی كه هاته رێی له نووسینی ئه‌م ته‌فسیره‌دا له ساڵی 1992ز وه تا كۆتایی ساڵی 2005 كه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگامان لێی بووه‌و وه‌ك جه‌نابیشی له پێشه‌كی ته‌فسیره‌كه‌یدا باسی كردووه، هه‌ر به‌شه‌و له شوێنێك نووسراوه: وه‌ك كوردستانی ئێران له شاری مه‌ریوان، سنه، پیرانشه‌هر، خدراوای سه‌ركردایه‌تی باسك، تاران و كرماشان، دواتر كوردستانی عێراق له‌شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان، هه‌ولێر، دهۆك، رانیه، سلێمانی، خورماڵ، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش وه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و لیبیا‌و سوریه‌و توركیا، وهشاخهكانی ههوراماناتیش شاهیدی بۆ مامۆستا ده‌ده‌ن كه له وشكه ناو‌و كه‌ره‌جاڵ و یاڵانپێ و سه‌رجه‌م باره‌گاكانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له شاخ و له شار بۆ نووسینی ته‌فسیری رامان، گرنگ ئه‌وه‌یه كه مامۆستا توانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی هاته رێی زاڵ ببێ و سه‌ركه‌وتوو بێت، له هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه وه‌ك سه‌ید قوتب ده‌فه‌رموێ: ده‌بێت له جموجوڵ و حهرهكهتدا فیقه دروست ببێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، ته‌فسیره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش به‌شه‌كانی بیرباوه‌ری ئیسلامیی و ئهسماو سیفات و زۆرێك له ئه‌حكامی فیقهی له‌خۆ گرتووه‌و له‌و كه‌ش و بارودۆخه‌دا نووسراوه، سوپاسی بێ پایان بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه توانرا ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی مامۆستا بڵاو بكرێته‌وه‌و ئێستا له كتێبخانه‌كانی كوردستاندا وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.. له پێشه‌كییه‌كی كورتدا كه له ساڵی 1993 نووسیویه‌تیی، مامۆستای ره‌حمه‌تی سه‌باره‌ت به هۆكارو نووسین و بارودۆخی ته‌فسیره‌كه‌ی له ده‌فته‌ری یه‌كه‌می ده‌سنووسی ته‌فسیره‌كه‌یدا هێمای به هه‌ندێ خاڵ كردووه كه به‌پێویستی ده‌زانم لێره‌دا وه‌ك خۆی بۆتانی نقڵ بكه‌م، مامۆستا ده‌فه‌رموێ:
1- له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی (90)ـه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی (1410) ی كۆچییدا، گه‌لێ جار له‌لایه‌ن جوان و لاوه‌كانی كوردستانی ئه‌مدیوو ئه‌ودیوه‌وه داوا ده‌كرا كه به‌ڵكو به په‌له كورته مانایه‌ك بۆ قورئان بنووسم وه‌ك (وهرگێرانێك) چونكه زۆربه‌یان فێرخوازن و كاتیشیان ئه‌وه‌نده نییه تهفسیرێكی چه‌ند به‌رگی ئه‌مدیوو و ئه‌ودیو بكه‌ن لێی به‌هره‌مه‌ند ببن.
2- منیش ئه‌و داوایه ته‌ماحی خسته دڵمه‌وه (هه‌رچه‌نده كارێكی زۆر سه‌ختیش بوو) كه بیر له‌و پرۆسه بكه‌مه‌وه و ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌یه له ئه‌ستۆ بگرم، بهلاَم هه‌رچه‌نده‌یش هه‌وڵم ده‌دا بۆم ڕێ نه‌ده‌كه‌وت، تا ساڵی (1413) ی كۆچیی به‌رامبه‌ر (1992)ی زایینی پاش (هیجره‌ت) و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر له كوردستانی خۆشه‌ویستمان و گه‌رانه‌وه‌مان، كورد گوته‌نی: ده‌ست له‌ده‌ست و قووه‌ت له‌خوا. زۆر به‌شه‌رمێكه‌وه خامه‌م گرت به‌ده‌سته‌وه‌و خۆم خسته نێو ئه‌و ده‌ریا قووڵه‌وه، چونكه ئه‌وه‌نده قورئانم خۆش ده‌ویست پێم وابوو له‌م مه‌یدانه ده‌رده‌چم !.
3- له‌ولاشه‌وه كاروباریی ئیسلامیی و جموجووڵ كاته‌كه‌ی هه‌موو گرتبووم، چونكه گۆڕه‌پانی كوردستان (به‌تایبه‌ت) وای هه‌ڵئه‌گرت، هه‌ربۆیه‌ش به سه‌دان گیرووگرفتم بۆ په‌یدا ده‌بوو و ناچار ده‌بووم گه‌لێ جار لێی دوور بكه‌ومه‌وه، به‌تایبه‌ت كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی ساڵی (1993)ی زایینی كه به‌راستیی نه‌ك ته‌نها ته‌فسیره‌كه‌ی من، به‌ڵكو گیان و ماڵ و شه‌ره‌ف به (قورئان) یشه‌وه كه‌وته خه‌ته‌ره‌وه، هه‌ربۆیه سێ چوار مانگێك ده‌ستم لێی بڕا..! پاشان دیسانه‌وه تێهه‌ڵچوومه‌وه بهلاَم هه‌ر پارچه‌و به‌شه‌ی (ده‌توانم بڵێم له‌بن به‌ردێكدا، وه یان له شوێنێكدا، له‌به‌ر قتووله چرایه‌كدا) هه‌ربۆیه‌ش ده‌بینی سووره‌ت له‌گه‌ڵ سووره‌ت، بگره ئایه‌ت له‌گه‌ڵ ئایه‌ت ته‌فسیره‌كه‌م پێوه‌ی دیاره.
4- زۆریش هه‌وڵمدا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی ههمهجۆر پیایدا برۆنه‌وه، بهلاَم له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ئه‌ویش نه‌كرا!، بۆیه داواكارم له‌خوای گه‌وره له كه‌موو كوڕیی و ناتهواوییهكانم ببورێ، وه ئه‌گه‌ر له مه‌به‌ستم دابێت ئه‌وه سوپاسی خودا ئه‌كه‌م، ئه‌گه‌رنا داوای لێبوردن ئه‌كه‌م و خوایش زۆر لێبورده‌یه.
وه هه‌روه‌ها له كۆتایی ته‌واوكردنی تهفسیرهكهیشیدا له ساڵی 2005 زایینی پێشه‌كییه‌كی دیكه‌ی نووسیوه سه‌باره‌ت به هۆكاری نووسینی تهفسیرهكهیی و ده‌فه‌رموێ: (بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی پاكژو حهلاَڵ و دوور له گزیی و خیانه‌ت و زیان گه‌یه‌نه‌ر به كۆمه‌ڵگه بنیات بنێین، بۆ ئه‌وه فێری جیهاد و خه‌بات و هه‌وڵ و تێكۆشان، بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و، پاراستنی زمان و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و خاك و ولاَت و نیشتمان ببین، بۆ ئه‌وه‌ی فێری شێوازی پێكه‌وه ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدیی ببین، بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی یه‌كڕیزیی و ته‌بایی و، ئاشتیی و هێمنی و ئاسووده‌یی، بۆ دروستكردنی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌ناو گشت توێژه‌كاندا، بۆ ته‌حری سیما‌و پێكه‌وه‌نانی (ئوسره) و خێزان، بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی، بۆ فێربوونی خوا په‌رستییه‌كی ڕاست و ڕه‌وان و په‌سه‌ند لای خوا، جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه، له‌وكات و ساته زۆر ئاڵۆز و شێواوه‌دا –له عێراق و له كوردستان، چوومه ژێر ته‌كلیف و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمه‌وه‌و، ئه‌م كورته ته‌فسیره‌م - وه‌كو خزمه‌تێك به نه‌ته‌وه‌كه‌م- نووسی، به هیواو ئومێدی باشتر پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتن بۆ خزمه‌تی دین و ولاَت و نیشتمان و، تۆكمه‌تر پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه ژیان له ژێر سایه‌ی قورئاندا، به‌و هیوایه ئه‌م نه‌وه‌یه‌و نه‌وه‌ی ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردمان ئاشناترو شاره‌زاتر بێ به قورئان.. وا حاڵی ببێ لێی كه‌به‌رنامه‌ی ژین و رۆژی سهلاَیه، به‌رنامه‌ی جیهادو تێكۆشان و خه‌باته، پێڕه‌وی كاروكارنامهی مرۆڤه، بۆ گشت بزووتن و جمووجوڵێك...) ئه‌مه كورته‌یه‌ك بوو له هۆكارو ئه‌و زرووفه‌ی كه مامۆستا ته‌فسیری رامانی تیادا نووسی، له كۆتاییدا به‌هیوای ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ته‌فسیره‌ی بۆ بكاته گه‌وره‌ترین پاداشت و خوای گه‌وره‌ش له بری ئه‌م ئوومهتهیه جه‌زای خێری بداته‌وه.. له كۆتایی تهفسیرهكهشدا به‌م شێوه ده‌نووسێ و ده‌ڵێ:
زۆر زۆر سوپاس بۆ خوای میهره‌بان كه به نووسینی ئه‌م (ته‌فسیره) كورته‌یه بۆ قورئانه پیرۆزه‌كه‌ی ڕێزی لێنام، ئه‌م نووسینه‌ش له‌سه‌ر داخوازی گه‌لێ له جوان و لاوه‌كانمان، ئه‌گینه قورئانی پیرۆز به یه‌ك به‌رگ و ده به‌رگیش نرخ و به‌های ده‌رناكه‌وێ، هێمان ئه‌مه‌ش - به‌م شێوه كه‌م و كورته‌یه- پاش ئازار‌و بێزارییه‌كی زۆر‌و، له ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌وه، ئه‌و فیكر‌و بیره‌م كه‌وته مێشكه‌وه‌و، ماخۆلانم بوو و ده‌مگوت خوایه! چۆن بتوانم پرۆسه‌یه‌كی ئاوای به‌نرخ، به ته‌نیا له كوردستانێكی پڕ له ئاژاوه‌و بێ ئۆقره‌و، پڕ له سیاسه‌تی هه‌مه جۆره ته‌واو بكه‌م، هه‌ر ئه‌مه‌شبوو كه گه‌لێ جار ئه‌میش به‌ر شالاَوی ڕك و كینه ده‌كه‌وت و تۆڵه ده‌درا، ته‌نانه‌تی پاش ئه‌وه كه خرایه (كۆمپیۆته‌ر)ـه‌وه‌و تایپكرا، كه‌وته ده‌ستی گروپێك، به هه‌زار قوربان و صه‌ده‌قه‌ت بم، ئه‌وجا به كه‌م و كورتیی و ناته‌واوی ده‌ستمان كه‌وته‌وه! بۆیه ناچار بووم هه‌میسان زۆربه‌ی دابڕێژمهوهو، بگه‌ڕێمه‌وه سهرهتاكهیی و، له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ش دواكه‌وت خه‌ریكه بڵێم له كاتی خۆیدا فریا نه‌كه‌وت!. داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م له هه‌ر كه‌م و كورتیی و ناته‌واوییه‌ك، وه هه‌ر كه‌سێكیش هه‌ر شتێكی به‌رچاو كه‌وت، به دۆستانه‌و به دڵسۆزانه به‌سه‌ری بگرێته‌وه، ئێمه‌ش- له‌گه‌ڵ سوپاسدا- گوێ بیستی ده‌بین و جوهدو ههوڵهكهشی ده‌نرخێنین.
تێبینی
: له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (1413)ی كۆچیی، به‌رامبه‌ر به ساڵی (1992) زایینی ده‌ستی كرد به‌نووسینی ئه‌م كورته ته‌فسیره، وه له (4)ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (1418)ی كۆچیی، به‌رامبه‌ر به (9/6/1997) زایینی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له (ڕاگه‌یاندن)ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان/ عێراق، له نووسینی لێبوویه‌وه. بهلاَم به‌هۆی پیاچوونه‌وه‌و زیادكردن و گۆرانكاری له ته‌فسیره‌كه‌دا تا كۆتایی ساڵی (1426) كۆچیی به‌رامبه‌ر به (2005)ی زایینی هه‌روا مایه‌وه‌و پاشان ئاماده‌ی چاپكردن كرا. داواكارم له خوای به‌به‌زه‌یی و میهره‌بان لێیان وه‌ربگرێ و، قه‌ڵه‌می به‌خشین بێنێت به سه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕیهكانیدا.
وه سوپاس بۆ خوای تاقانه منیش (عیرفان) له به‌رواری (7ی جه‌مادی دووه‌می 1437)ی كۆچیی به‌رامبه‌ر به (16/3/2016 ز). له خوێندنه‌وه‌و پیاچوونه‌وه‌ی جاری پێنجه‌م و بۆ چاپی پێنجه‌م له لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی ته‌فسیری ڕامان بوومه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌م داوایه خوا بیكاته توێشووی قیامه‌تمان. ئامین یارب العالمین.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌فسیری ڕامان
- له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری رامان ئه‌وه‌یه كه تهفسیرێكی مام ناوه‌نده، نه زۆر كورته كه خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه نه زۆر درێژهیشی پێ دراوه كه خوێنه‌ر ماندوو بكات.
- له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوورهتێك پێشهكیهكی كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سوورهتهكهی نوسیووه، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانهی كه سوورهتهكه له خۆی گرتووه به كورته له پێشهكییهكهدا باسكراوه.
- له‌سه‌ره‌تای زۆربه‌ی سوورهتهكاندا هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی سوورهتهكهی هێناوه‌و هه‌ر ئایهتێكیش هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی.. بهلاَم مامۆستا تا هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی (بوخاریی و موسلیم) ههبوبێ، په‌نای بۆ هیچ ریوایهتێكی تر نه‌بردووه.
- وه له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا باس و خواستی فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی تر كردووه.
- زۆر به وردی باسی بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباروهی ئه‌هلی سووننهت و جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته ههستیارو خیلافیهكان كردووه.
- به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر بابه‌تی ناو‌و سیفاتی خوای په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی سه‌له‌فی ته‌رجیح داوه.
- له هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی هێناوه‌و باسكردوه.
- وهلاَمی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدانی دوو ئافره‌ت و هتد..
- فهرههنگۆكێك دانراوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له رێزمانی ئێمه‌دا به‌كار نههێنراوو نه بیسراو بووه و مانای وشه قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه.
مه‌نهه‌جی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی
- مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووهو ته‌رجیحی رای سه‌له‌فی داوه.
- ته‌فسیری قورئانی به قورئان كردووه، ئه‌گه‌ر نا به فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر نا به وته‌ی هاوهلاَن و پاشان تابعین.
- خۆی دوور گرتووه له ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی دوور له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵح.
- له بواری ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و پاشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی گرتووه‌و ته‌رجیح داوه.
- له هه‌ر شوێنێك پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بوبێ، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌دا به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوهكانی ئه‌هلی سووننهت، راڤه‌ی زیاتری بۆ كردووه.
- هه‌ر ئایه‌تێك یان سوورهتێك هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی.
- هه‌ر جۆره تهفسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی زانایانی پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له راڤهكارانی ته‌فسیر هێناویانه سه‌باره‌ت به (چیرۆكی غهرانیق) و هه‌ر شتێكی تری وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاَوی خوایان له‌سه‌ر بێ.. مامۆستا خۆی به دوورگرتووه له‌و جۆره راوبۆچوون و زیاده ڕه‌ویكردنانه.
- له زۆربه‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌كاندا رێنمایی ئایه‌ته‌كانیشی هێناوه.
- وه له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوورهتێك پێشه‌كییه‌كی كورتی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ناو سوورهتهكه نووسیوه.
- وه سه‌رجه‌م ده‌ست نووسه‌كانی مامۆستای ره‌حمه‌تی له ئه‌رشیفی كتێبخانهكهیدایهو به‌هیوای چاپ كردنیانین ، خوایار بێت .
erfankaka77@gmail.com
هزری مامۆستا
ھەڵوێستی مامۆستا لەسەر (دینمانە، ئایینمانە، نیشتمان).!
زانایانی ئیسلام و كاری سیاسیی..!
وریابه گوێبیستی ئه‌م حاكمانه نه‌بی. !
تێڕوانینی مامۆستا ئه‌حمه‌د بۆ ده‌ستوره‌كه‌ی هه‌رێم
بـهكـارهێنانـی ئـایین بۆ مهرامـی سیاسیـی.!!
ئازادی مرۆڤ لە نەیاریی و ڕەخنە گرتندا
گه‌لێك جیهاد نه‌كات نه فه‌رهه‌نگی هه‌یه نه نیشتمان.
به خۆداچوونه‌وه.. واجبێكی شه‌رعیی ئیسلامییه.!
ته‌ڵاق به‌ده‌ست كێ بێت باشه.؟
وتاری ده‌نگ و ره‌نگ
ژیاننامەی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحمود...
چاوپێکەوتنی نوشیروان مصطفی و شێخ عوسمان و شێخ أحمد...
مامۆستا ئەحمەد لە وەسف و سەنای شێخ عوسمان دا...
دیمەنێک لە سەروەری شێخ عوسمان عبدالعزیزو م.ئەحمەد...
رووداو و مێژوو
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
زۆرترین بینراو
پرس و راوێژ لەسەر نوێژ گێڕانەوە.؟
پرس و راوێژ لەسەر ئەحكامی سووڕی خوێنی مانگانەی ژنان..؟ بەشی یەکەم
ته‌ڵاقدان.. به‌هۆی سه‌رجێیی نه‌كردنه‌وه.؟!
پرس و راوێژ له‌سه‌ر ده‌ستنوێژی ئافره‌تان..؟
پرس و راوێژ سه‌باره‌ت به خۆ ششتنی ئافره‌تان..؟
پرس و راوێژ له‌سه‌ر تهراِیی (رطوبهی) فه‌رجی ژنان.؟
ئایا مردوو له گۆڕدا ده‌بیسن .؟!!
چەند پرسیار‌و وەڵامێكی جیاجیا لە بارەی ژنانەوە.. بەشی یەكەم
مامۆستا هوشیار له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا تیرۆر كرا
ڕێژه‌ی ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی كه بونه‌ته موسڵمان له ١٠٠,٠٠٠ تێپه‌ڕی كرد.!
سه‌ره‌کی
هه‌واڵ
بیروڕا
به‌رهه‌مه‌کان
کاروبارو فیقهی ژنان
هزری مامۆستا
بۆچوون و فه‌تواکانی
ئه‌لبومی وێنه
ئه‌رشیف
هه‌موو مافه‌کان پارێزراوه بۆ ماڵپه‌ڕی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د کاکه محمود - ساڵی دامه‌زراندن: 1428 - 1439 / 2008 - 2018
Create By:
Telerik
For IT Solutions